
دواجار ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی زۆرینه‌ی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانی گرتۆته‌وه وپێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت عێراقیش بگرێته‌وه.و كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆیان له سه‌ر كوردستان ده‌بێت به چاك وبه خراپه‌وه..له ئاسته ناوخۆییه‌كه‌شدا زۆر مه‌سه‌له‌ی سیاسی وئابووریه وكۆمه‌ڵایه‌تی وژیاری وسروشتی وه‌كو دیارده‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كراو له كوردیستاندا هه‌ن.وئه‌وه‌شی كه زۆر شوێنی مه‌ترسی ونادڵنیا بوونه هه‌ڵكشانی ئه‌و ڕووداوانه‌یه به‌ره‌و عێراق.وكه‌واته با وێنه‌یه‌ك به‌و بارودۆخه ببه‌خشین كه دوای ئه‌و ڕووداوانه به سه‌ر عێراقدا دێن وئنجا ده‌وری كورد‌و شوێنی كورد له‌و گۆڕانكاریانه‌دا بخه‌ینه باسه‌وه.هانده‌ریش بۆ ئه‌م نووسینه ئه‌و ترووسكاییه‌ی ئومێده كه ئێمه وه‌كو نه‌توه‌یه‌ك كه له سه‌ر خاكێكدا ده‌ژین هه‌موو هاوبه‌ش بین له ئاینده‌ی كوردستان وهه‌موو ئه‌رك ولێپرسراوێتیمان بزانین به‌رامبه‌ر به چاره‌نووسی خۆمان.ئه‌مه‌ش نایه‌ته دی وڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان ده‌ریان خست كه هه‌ڕه‌شه له سه‌ر قه‌واره‌ی سیاسی وداهاتووی كوردستان چه‌ند ترسناكه و ئه‌گه‌ر كورد توانی پڕۆژه‌یه‌كی سیاسیی هه‌بێت له كاتی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌دا.ئه‌وه‌شی شوێنی لێكدانه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌یه كه كوردستان ئه‌مڕۆكه له ڕووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه دیارده‌كانی ووشكانی وبه بیابان بوون.هه‌ڕه‌شه‌ی ناوچه‌یی وناوخۆیی.نه‌خۆشیی به‌رده‌وام و كاره‌ساتی سروشتی ومه‌سه‌له‌ی تێرۆر‌و شه‌ڵه‌ژانی سیاسی وكۆچ كردن ومه‌ترسیی ڕاگه‌یاندنی چه‌واشه‌كارودزه كردنی ده‌ستی ده‌ره‌كی وگرفتی ئاو‌و كاره‌باو دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و...هتد ئه‌و سه‌ركێشیانه‌ن كه كاریگه‌ریان له سه‌ر ئاینده‌مان ده‌بێت.كه له حاڵه‌تی هه‌ر ئاژاوه‌یه‌كی سیاسیی گه‌وره له عێراقدا ئێمه‌ی كورد به‌ره‌و ڕووی زۆر ده‌رفه‌وت وزۆر گرفتیش ده‌بینه‌وه.
ئه‌وه‌ی كه زۆر لێی دڵنیام ئامانجه‌كانی هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له عیراقدا نابێته پڕۆژه‌یه‌كی نیشتیمانیی عێراقی به‌ڵكو ده‌بێته كۆمه‌ڵێك ڕووداوی لێك پساوه‌ی پێكدا هاتنی تایفی وسیاسی وئاینی ونه‌توه‌یی وبه‌ڵكو ده‌بێته ئه‌گه‌رێك بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی ناوخۆیی توند‌و تیژ له عێراقدا.كه زۆر به شه‌ڕی یه‌ك لایی كردنه‌وه‌ی دوژمنایه‌تیه نوی وكۆنه‌كانی ناو عێراق ده‌كه‌وێته ڕوو كه به‌م ئه‌گه‌رانه‌ی خواره‌وه باس له‌و بارودۆخه‌ی ناو عێراق ده‌كه‌ین:
1- یه‌كه‌مین مه‌ترسیی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆی عێراق له نێوان حیزبه ناكۆكه‌كان وهێزه جیاوازه‌كاندا نابێت له سه‌ره‌تادا به‌ڵكو له نێوان لایه‌نگران وهه‌وادارانی ئه‌و هێزانه‌دا ده‌بی وئه‌و شه‌ڕه شه‌ڕی سه‌ر مێزو په‌رله‌مان وناو حكومه‌ت نابێت به‌ڵكو شه‌ڕی ناو جاده‌و كۆڵانه‌كان ده‌بێت.كه وا ده‌خوازێت له ئێستاوه بیر له سنوور‌و شاره‌كانمان بكه‌ینه‌وه‌و هه‌نگاوی پێویست بهاوین بۆ پاراستنی كوردستان.
2- حكومه‌تی عێراق كه تاكو ئێستا نه‌یتوانیوه باری ئاسایشی عێراق بپارێزی وئابووریه‌كی لاوازی هه‌یه‌و پاشه‌كشی له بڕیار‌و یاسا دیموكراتیه‌كان ده‌كات.له هه‌ر خۆنیشاندان ومانگرتنێكی به‌ر فراواندا توانای خۆ گرتنه‌وه نامێنی وده‌سه‌ڵات له به‌شه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی عێراق واته خواروو، به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چێت وده‌سه‌ڵات كۆنترۆلی به سه‌ر باری ئاسایش‌دا نامێنێت.له‌و حاڵه‌ته‌شدا ئێمه هه‌ڵوێستمان چی ده‌بێت؟كه واده‌خوازی بیر له هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بكرێته‌وه.
3- گه‌ر ئه‌و ڕووداوانه به به‌رژه‌وه‌ندیی هێزه توندڕه‌وو تێرۆر خواز‌و كۆنه به‌عسیه‌كان بكه‌وێته‌وه.یا به‌لای هیچ لایه‌كیشدا نه‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و ناوچانه‌ی كه شوێنی ناكۆكین له نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب وه‌كو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك وخانه‌قین ودووز، كه كوردێكی زۆریان بۆ گه‌ڕاوه‌ته مه‌ترسی ده‌كه‌وێته سه‌ر ژیانیان له‌و ڕووداوانه‌دا.ومه‌ترسیی گه‌وره‌تریش ئه‌گه‌ری دووباره له ده‌ست دانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه.كه وا پێویست ده‌كات حكومه‌تی كوردستان هه‌ر له ئێستاوه خه‌می ئه‌و ناوچانه بخوات.
4- ده‌ستووری فیدرالی كه ده‌ستوورێكه له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی عێراق وكۆكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی كوردستان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌كانی عێراق ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه‌و زۆرینه‌ی به‌نده‌كانی به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چێت.ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازی كه ئێمه بیر له هاوبه‌شیمان بكه‌ینه‌وه له حكومه‌تی عێراقیدا به شێوه‌یه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای كوردستانی تێدا بێت.
5- ئه‌و ناوچانه‌ی كه شیعه نشینن له ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه سه‌ندنی ڕووداوه‌كاندا به‌ره‌و پێك هێنانی حكومه‌تی ناوخۆیی ده‌چن وسه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاده‌گه‌یێنن، وئێمه ده‌بی چۆن له‌و گۆڕانكاریانه بڕوانین.
6- گرفتی نێوان شیعه‌و سوننه له عێراقدا له هه‌ر ئاژاوه‌و گێره‌شێوێنیه‌كی گشتیدا بۆی هه‌یه زۆر به توند‌و تیژی سه‌رهه‌لدات وهه‌موو یاساكانی وڵات پێشێل بكرێن.ئێمه چۆن له‌و ڕووداوانه ده‌ڕوانین؟
7- ژیان وگوزه‌ران وكاروباری وڵات به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و وه‌ستان ده‌چێت.پلانی ئابووریمان چی ده‌بێت له ئه‌گه‌ری وه‌ستانی نه‌وت.؟
8- ئه‌مریكا وه‌كو وڵاتێك كه هێشتا وه‌كو داگیر كه‌ر له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا به ئاسانی ناتوانی ده‌ست وه‌رداته نێو كه‌وتنه جاده‌ی گشتیی خه‌ڵكه‌وه.هه‌ڵوێستی ئێمه چی ده‌بێت.؟
9- ته‌وژمێكی گه‌وره‌ی كۆچ له باشووری عێراقه‌وه به‌ره‌و كوردستان ده‌ست پێده‌كات.كه زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی عێراق ده‌گرێته‌وه.ئێمه چۆن له گه‌ڵ ئه‌و ته‌وژمه‌دا مامه‌ڵه بكه‌ین؟
ئه‌مانه ئه‌گه‌رچی گریمكانن به‌ڵام واده‌خوازن كه سیاسه‌تمه‌دارو ڕووناكبیرو ڕۆشنبیرانی كورد به قووڵی لێیان بكۆڵنه‌وه به‌و مه‌به‌سته‌ی كه ئه‌گه‌ر نیوه‌ی ئه‌م پێًشهاتانه ڕوویاندا ئێمه هه‌ڵوێستمان چی ده‌بی و چی شتی بكه‌ین له پێناوی ئه‌م بارودۆخه سیاسی وئابووری وڕۆشنبیریه‌ی كه له كوردستاندا هه‌یه‌و هه‌روه‌ها له پێناوزی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌ییه باڵاكانی كوردستان.
دروست نیه گه‌ر بڵێین كوردستنان به‌ده‌ر ده‌بێت له‌و گیروگرفتانه‌ی كه عێراق ده‌گرنه‌وه له داهاتوودا.ئه‌و ڕووداوانه كاریگه‌ریی ترسناكیان ده‌بێت له ڕووی سیاسی وئابووری وژیاریه‌وه.هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان له سه‌ر زۆر له‌و ناوچانه‌دا ده‌بێت كه كوردیان تێدا ده‌ژێت.به‌ڵام به‌م بارودۆخه سیاسیه‌ی كه له كوردستاندا هه‌یه ده‌توانین چی بكه‌ین؟
ناكۆكی وململانێی نێوان حزبه‌كانی كوردستان.هه‌وڵدانتی دوژمنانی كورد بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و دووبه‌ره‌كی له نێوان هێزو هاوڵاتیانی كوردستان، جیا بوونه‌وه‌ی هه‌ندێك هێزی سیاسیی كوردستان له یه‌كتری وگرفته جیاوازه‌كانی خزمه‌ت گوزاری وئیداری وسیاسی وناوچه‌یی.، ئه‌و به‌ربه‌سته‌ن له به‌رده‌م هه‌ر پلان ونه‌خشه‌یه‌كی داهاتوویی بۆ كوردستان له ڕوودانی ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌دا.له به‌ر ئه‌وه‌ی كورد گه‌ر نه‌یتوانی به یه‌ك ده‌ست ویه‌ك هێزه‌وه بڕیار له كردار‌و كاردانه‌وه‌كانی خۆری بدات.ئه‌وا هه‌ر بڕیارێكی تاك لایه‌نه سه‌ركه‌وتن به ده‌ست ناهێنی وهه‌موو هه‌نگاوێكی كورد بۆ هه‌ر بریارێك له چاره‌نووسی خۆی به‌ره‌و ڕووی گرفت ده‌بلێته‌وه.كه‌واته چۆن به‌ره‌و ڕووی ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌وه ببینه‌وه.
باشترین هه‌نگاو كه كورد له‌م بارودۆخه‌دا به ڕای من ئه‌وه‌یه كه له كوردستان ئه‌نجومه‌نێكی ستراتیژیی به‌رفراوانی نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌یی دامه‌زرێ و ئه‌م ئه‌نجومه‌نه نه‌شوێنی په‌رله‌مانی كوردستان ونه دام وده‌زگاكانی ئاسایش ونه دام وده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌گرێته‌وه‌و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه دروست بێت:-
1- ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌موو حزب وبززووتنه‌وه‌و رێكخراوێكی سیاسی له په‌رله‌مان وله ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان بۆیان هه‌یه ئه‌ندامیان تێدا هه‌بێت.به یه‌كسانی.
2- ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نه سه‌رۆكی هه‌بی ونه‌جێگر به‌ڵكو ته‌نها ئه‌ندامێتی ولیژنه‌ی ڕێك خستنی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌وپه‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی هه‌بێت.
3- ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌موو ئه‌و ڕووناكبیرو نووسه‌ره سیاسی وڕۆشنبیرانه‌ی تێدا بێت كه چالاكن له بواره جیاجیاكانی ئابووری وكۆمه‌ڵناسی وسیاسه‌ت وزانست وسه‌ربازی وئاسایش و جوگرافیا‌و پزیشكی وئه‌ده‌ب وهونه‌ر ومێژوویاساو.زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان...هتد.
ئه‌و كار‌و ئه‌ركانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌نجومه‌ن:-
....
ئه‌نجومه‌نی ستراتیژیی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی..ده‌زگایه‌كی بی لایه‌نه‌و سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ریمی كوردستان ده‌بێت، هه‌ر پڕۆژه‌و پێشنیار‌و به دواداچوونێكی ئه‌نجومه‌ن بۆ هه‌ر بار‌و دۆخ ومه‌سه‌له‌یه‌ك له ڕێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم وئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و بڕیار له سه‌ر دانی.كه كاره‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له‌م مه‌سه‌لانه‌دا دیاری ده‌كرێن:-
1- لێكۆڵینه‌وه له دیارده وڕووداوو گۆڕانكاریه سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی وڕۆشنبیری و سروشتی و ئابووریه‌كان وشیكردنه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌كی زانستی.
2- شیكردنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه له مه‌سه‌له ستراتیژیه نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌كو مه‌ترسیه سیاسی وسه‌ربازیه‌كان وئه‌گه‌ره‌كانی گۆڕانكاری سیاسی وئابووری له عێراق وناوچه وجیهاندا.
3- لێكۆڵینه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی وسیاسیی كوردستان.
4- شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ی كه وه‌كو ئه‌گه‌ر به‌ره‌و ڕووی كوردستان ده‌بنه‌وه له مه‌سه‌له سروشتی و.مرۆییه‌كان و.بنیات نان وئاوه‌دان كردنه‌وه.هه‌روه‌ها له مه‌سه‌له سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
5- شیكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره سروشتی ومرۆییه‌كان كه شوێنی مه‌ترسین.
6- شیكردنه‌وه‌ی دیارده كۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و خزمه‌تگوزاریه‌كان وپێشنیار كردنی چاره‌سه‌ریی گونجاو.وه‌كو دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی وده‌رفه‌تی كار‌و نه‌خۆشی وبازرگانیی نا یاسایی وماده هۆشبه‌ره‌كان...هتد
7- شیكردنه‌وه‌یه‌كی جوگرافی_ مرۆیی شار‌و شارۆچكه‌و گونده‌كانی كوردستان.به مه‌به‌ستی چۆنێتیی دابه‌ش كردنی داهاته‌كانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی زانستی و دادپه‌روه‌ری كه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بگرێته‌وه به یه‌كسانی.
بۆچی ئه‌نجومه‌نێكی سه‌ربه‌خۆی له‌م جۆره بۆ كوردستان گرنگه؟
......
1- زۆر جار باس له دابڕانی نێوان هه‌موو توێژه زانستی وڕۆشنبیریه‌كانی كوردستان ده‌كری له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.ئه‌نجومه‌نێكی له‌م جۆره ده‌بێته ئه‌و پرده دیموكراتیه‌ی كه له نێوان ده‌سه‌ڵات وكۆی چین وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا دروست ده‌بێت.وبازنه‌ی ده‌سه‌ڵات له كوردستان زیاتر به‌ره‌و دیموكراتیه‌ت ده‌بات.
2- هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌ك كه په‌یوه‌ندیی به ژیان وچاره‌نووسی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه له نێوانی حزبه‌كاندا لێیان ده‌كۆڵدرێته‌وه‌و بڕیاریان له سه‌ر ده‌دری.ئه‌م ئه‌نجومه‌نه پێك گه‌یاندنه‌وه‌ی بڕیاری سیاسیی حزب وحكومه‌ت وتوێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه.
3- هاوبه‌شی وبه‌شداری كردنی توێژه جیاجیاكانی كوردستان له كار‌و پڕۆژه‌و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا فراوان ده‌كاته‌وه.كه ئه‌مه‌و خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه‌ش ده‌بنه هۆكاری یه‌ك بوونی بیركردنه‌وه‌وم بڕیار‌و چاره‌نووسی كورد
4- ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پاڵپشت وده‌وڵه‌مه‌ند كاری حكومه‌ته له هه‌ردوو ده‌زگای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وسه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم.وئاسانكاری بۆ هه‌ر بڕٍیارو پڕۆژه‌و كارێكی حكومه‌ت ده‌كات له هه‌موو بواره‌كاندا.
5- هه‌موو وڵاتانی دنیا ئه‌نجومه‌نێكی له‌م بابه‌ته‌یان هه‌یه‌و هه‌ر وڵاتێك ئه‌رك وكاره‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له لایاندا جیاوازه.به‌وڵام له گه‌وهه‌ری كاری هاوبه‌شدا یه‌ك هێڵی كاركردنیان هه‌یه.
ئه‌مه كورته پێشنیارێكه‌و هیوادارم به سوود بی بۆ داهاتووی وڵاته‌كه‌مان وڕێگه‌یه‌كی نوی بێت بۆ یه‌ك بوونی بیركردنه‌وه‌و كار كردنمان پێكه‌وه وچاره‌سه‌ر كردنی زۆر له گرفته‌كانی وڵات و بنبڕكردنی دیاترده قێزه‌وه‌ن و ناشرینه‌كانی ناو كوردستان وزیاتر لێك حاڵی بوونی نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسیه جیاوازه‌كانی كوردستان وله پێناوی ئامانجه ستراتیژ‌و گرنگ وچاره‌نووس سازه‌كانی كوردستان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
