نامانه‌وی ئیسلام و سیاسه‌ت و بانگه‌واز لێك جیا بكه‌ینه‌وه- له‌وانه‌یه هه‌ندی لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن به‌شداریی له حكوومه‌تدا بكه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی پارتی
- گۆڕان پاڵپشتی به هه‌رێمبوونی سلێمانی ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیانوایه له سلێمانی براوه‌ی یه‌كه‌من
شوان رابه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌م دیمانه تایبه‌ته‌ی "شه‌پۆل"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌گه‌ر یه‌كگرتنی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی و پێیوایه قۆناغێكی باشیان بڕیوه. له به‌شێكی تری دیمانه‌كه‌دا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ باس له ئه‌گه‌ری به‌شداریی ئۆپۆزیسیۆن ده‌كات له حكوومه‌تدا و پێیوایه له‌وانه‌یه هه‌ندێك لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن به‌شداریی له حكوومه‌تدا بكه‌ن به سه‌ركردایه‌تی پارتی. له به‌شی كۆتایی دیمانه‌كه‌شدا پێیوایه هه‌وڵدان بۆ به هه‌رێمكردنی سلێمانی زیان له یه‌كگرتوویی كوردستان ده‌دات و به‌ڵكو ئه‌و به هه‌وڵی پارچه پارچه‌كردنی كوردستان پێناسه‌ی كرد و رایگه‌یاند مانه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك كه هێشتا دوو ئیداره‌یی زاڵه، باشتره له‌وه‌ی هه‌رێمی جیاواز له‌كوردستان دروست بێت .
شه‌پۆل: مه‌لا عه‌لی باپیر به‌م دواییانه رایگه‌یاند ئه‌گه‌ری یه‌كگرتنی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه. ئێمه ده‌پرسین هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كگرتنی ئه‌و دوو حزبه ئیسلامییه به كوێ گه‌یشتوون؟. شوان رابه‌ر: سه‌باره‌ت به یه‌كگرتنی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، سه‌ره‌تا ئێمه له سه‌ركردایه‌تی خۆمان باسمان له‌م مه‌سه‌له‌یه كرد، دواتر ده‌ستپێشخه‌رییمان كرد و به برایانی یه‌كگرتوومان راگه‌یاند كه ده‌مانه‌وی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین، ئه‌وه‌بوو ئێمه چووینه سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتوو، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان هه‌ردوولامان كرا به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ئه‌میری كۆمه‌ڵ و ئه‌مینداری یه‌كگرتوو. له‌كۆبوونه‌وه‌كه جه‌نابی مامۆستا عه‌لی باپیر پێی راگه‌یاندن كه ئێمه له سه‌لامه‌وه تا یه‌كگرتن ئاماده‌ین، ئه‌وانیش وه‌ڵام و هه‌ڵوێستیان زۆر باش بوو، كۆمه‌ڵه مه‌سه‌له و میكانیزمێك سه‌باره‌ت به لێك نزیكبوونه‌وه تاوتوی كران، دوای ئه‌وه مه‌كته‌بی سیاسیی برایانی بزووتنه‌وه هاتنه لای جه‌نابی مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌وانیش خۆشحاڵی و ئاماده‌یی خۆیان به‌م نزیكبوونه‌وه‌یه ده‌ربڕی، ئیتر به ته‌ماین كۆبوونه‌وه‌مان له نێوان به‌رده‌وام بن، ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه یه‌كیش نه‌گرین، لانی كه‌م ده‌توانین هاو هه‌ڵوێست و هه‌ماهه‌نگ بین، كاری هاوبه‌ش پێكه‌وه بكه‌ین، پێكه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان دابه‌زین، یه‌كبوونیش رێگه‌چاره‌یه‌كی كراوه و گرنگه، ئه‌سڵ له ئیسلامدا یه‌كبوونه، یه‌كبوون سود و قازانجی زۆره .
شه‌پۆل: ده‌وترێت ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو له حاڵه‌تێكیشدا یه‌كبگرن، ئه‌و پرۆسه‌یه تا سه‌ر نابێت و هه‌مان ئه‌زموونی یه‌كبوونی ئیسلامی دووباره ده‌بێته‌وه كه پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م لێكترازانێكی گه‌وره له ریزه‌كانی یه‌كبووندا هاته ئاراوه؟ .
شوان رابه‌ر: ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو یه‌كبگرن، له هه‌موو روویێكه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و قووڵ و فراوان ده‌كه‌ین، سوود له ئه‌زموونی خه‌ڵك و یه‌كبوونی پێشوو وه‌رده‌گرین، مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌زموون و یهكبوونێكیش هه‌ره‌س بێنی، ده‌كری ئه‌مجاره به شێوه‌یه‌كی باشتر یه‌كبوون بكه‌ین، له كاتێكدا ئه‌مڕۆ شێوازی كاری هه‌موومان لێك نزیكه، راجیایی و ناكۆكی نێوانمان كه‌متره، هه‌موومان زیاتر خه‌باتی سیاسیی و مه‌ده‌نی و ده‌عوه‌یی ده‌كه‌ین، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵكه‌وتی كار و ساحه‌كه و ئاینده وا ده‌خوازی، بۆیه یه‌كبوونی ئیسلامی شتێكی پێویست و باش و به سووده. به‌پشتیوانی خوا سه‌ركه‌وتوو ده‌بین، به مه‌رجی به‌رژه‌وه‌ندیی ئیسلام و موسڵمانان ره‌چاو بكه‌ین و هه‌موولامان له هه‌ندی شتی خۆمان ته‌نازول بكه‌ین .
شه‌پۆل: هه‌ندێك شرۆڤه‌كار باس له‌وه ده‌كه‌ن، یه‌كگرتوو له‌ناو خۆیدا دوو باڵه، باڵێكیان سه‌رسامه به نموونه‌ی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا و باڵێكی تری له ژێر كاریگه‌ریی نموونه‌ی ئیخواندایه. باس له‌وه ده‌كرێت كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌و باڵه نزیكتره كه سه‌رسامه به ئیخوان. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه پێتوانییه هه‌موو یه‌كگرتوو به یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ رازی نابن؟ .
شوان رابه‌ر: ئه‌م پرسیاره ده‌بی له برایانی یه‌كگرتوو بكری، من نامه‌وی له جیاتی ئه‌وان پێناسه‌ی ئه‌وان بكه‌م، هیچ حزبێك نییه جۆرێك له راجیایی له نێواندا نه‌بی، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه هه‌یه، ئێمه ئاماده‌ی لێك نزیكبوونه‌وه و هاوكاریی و یهكبوونین، سوود له ئه‌زموون و چاكه‌كانی هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك وه‌رده‌گرین، وه‌لێ دۆخ و هه‌ڵكه‌وتی هه‌ر شوێنێك تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، نابینه كۆپی هیچ لایه‌نێكی تری ئیسلامی، به پێی تێگه‌یشتنی خۆمان له ژێر تیشكی قورئان و سووننهت و كه‌له‌پوری زانایانی ئیسلام كاری سیاسیی ئیسلامیمان ده‌كه‌ین، ئێمه نامانه‌وی ئیسلام و سیاسه‌ت و بانگه‌واز لێك جیا بكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وی به شێوه‌یه‌كی گشتگیر كاری سیاسیی ئیسلامی خۆمان بكه‌ین كه بریتییه له: حوكم و ده‌سه‌ڵات و په‌روه‌رده و پێگه‌یاندن و ئاڕاسته‌كردن و رێبهرایهتیكردن و هتد... ی خه‌ڵك. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام خۆی به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیره، له‌به‌رئه‌وه به‌رنامه‌ی ژیانه، ده‌بی كاری ئیسلامیش به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن بكری، كاری حزبیش گشتگیره نه‌ك تایبه‌تمه‌ند .
شه‌پۆل: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌ڕێوه‌یه، ئێوه وه‌ك كۆمه‌ڵ به لیستی سه‌ربه‌خۆ داده‌به‌زن یان بڕیارتانداوه بچنه هاوپه‌یمانییه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی؟ .
شوان رابه‌ر: تا ئێستا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ بڕیارێكمان نه‌داوه، وه‌لێ پێشتر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له نێوان موعاره‌زه تاوتوی ده‌كرێ كه هه‌ردووكمان وه‌ك كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی تیاین، ئه‌وسا بڕیارێك ده‌ده‌ین، هه‌موو رێگه چاره‌یه‌كی چاك و ره‌وایش چاوه‌ڕوانكراوه به پله‌ی یه‌ك له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كگرتوو، یان لیستی ئیسلامی، وێڕای ئه‌وه به پێی بارودۆخ و هاوكێشه و به‌رژه‌وه‌ندییه ئیسلامییه‌كانمان بڕیار ده‌ده‌ین .
شه‌پۆل: لێره‌و له‌وێ باس له‌وه ده‌كرێت هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن ره‌نگه له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكاندا به یه‌ك لیست داببه‌زن، هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵ له باره‌ی هاوپه‌یمانی هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه چییه بۆ دروستكردنی یه‌ك لیستی هاوبه‌ش؟ .
شوان رابه‌ر: تا رادده‌یه‌كی زۆر له پرسیاری سه‌ره‌وه وه‌ڵامی ئه‌مه‌م دایه‌وه. ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵ پێكه‌وه ئۆپۆزیسیۆنبوونمان پی باشه، حه‌ز ده‌كه‌ین له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك لێك دانه‌بڕێین، وێڕای ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م شته لاوه‌كییانه بواری تیایه هه‌ر لایه‌نه و حسابی خۆی بكا، مه‌رج نیه له هه‌موو شت پێكه‌وه بین، گرنگ ئه‌وه‌یه له موعارهزهبوون له دژی خراپه‌كانی ده‌سه‌ڵات پێكه‌وه بین و به‌رگریی له خه‌ڵك بكه‌ین .
شه‌پۆل: چاودێرانی سیاسیی ده‌ڵێن سه‌ره‌تای ساڵی تازه حكوومه‌ت ده‌درێته‌وه ده‌ستی پارتی و سه‌ركرده‌كانی پارتیش خوازیارن حكوومه‌ت بنكه فراوانتر بێت و ئۆپۆزیسیۆن به‌شداریی تێدا بكه‌ن. ئێوه وه‌ك كۆمه‌ڵ به‌شداریی له حكوومه‌تێكی بنكه فراواندا ده‌كه‌ن یان هه‌روه‌ك ئۆپۆزیسیۆن ده‌مێننه‌وه؟.
شوان رابه‌ر: به‌پێی ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی له نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌یه، كاتی ئه‌وه هاتووه و تێشپهڕیوه كه حكوومه‌ت راده‌ستی پارتی بكرێته‌وه، ئێستا پارتی له هه‌وڵی را وه‌رگرتنی ئۆپۆزیسیۆنه ئاخۆ به‌شداریی له حكوومه‌تی ئه‌وان ده‌كه‌ن یان نا، ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن به‌شداریی له حكوومه‌تی پارتی دا بكا، پارتی حكوومه‌ت وه‌رده‌گرێته‌وه، ده‌نا له وانه‌یه هه‌ر وهرینهگرێتهوه و خۆی تووشی ئه‌م ته‌نگژه و گێژاوه نه‌كات كه له كوردستان هه‌یه، هێشتا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له نێوان موعاره‌زه تاوتوی نه‌كراوه، وه‌لێ له‌وانه‌یه هه‌ندی لایه‌نی موعاره‌زه به‌وه رازی بن به‌شداریی له حكوومه‌تێكی شه‌راكه‌تی كارادا بكه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی پارتی (نه‌ك بنكه فراوان)، ئه‌وه‌ش شتێكی باشه بۆ ده‌سه‌ڵات و موعاره‌زه و خه‌ڵك، كێشه‌ی زۆر چاره‌سه‌ر ده‌كات. به پێچه‌وانه‌وه گیر و گرفت هه‌ر ده‌مێنن. ئێستا كێشه‌كان زیاتر له ملی یه‌كێتی ئاڵاوه، هه‌رچه‌نده ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان له ناوچه‌ی پارتی نییه، بۆیه چاك وایه حكوومه‌ت له ده‌ست پارتی بی نه‌ك له‌ده‌ست یه‌كێتی، له‌به‌رئه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه كاراتر ده‌بی به تایبه‌ت له ده‌ستی كاك نێچیروان چوونكه ئه‌وان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن.
شه‌پۆل: فیدراڵی پارێزگاكان به تایبه‌تی فیدراڵی پارێزگای سلێمانی بووه‌ته باسێكی گه‌رم و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش پشتگیریی له هه‌نگاوی فیدراڵی پارێزگاكان ده‌كات. ئێوه وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی چۆن ده‌ڕواننه فیدراڵی پارێزگای سلێمانی كه یه‌كێكه له ئهجنیداكانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان؟.
شوان رابه‌ر: خۆی به پێی مادده‌ی (116 و 119) ی به‌ندی (5) ی ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانی عێراق، دروستكردنی هه‌رێم كارێكی یاساییه له نێوان چه‌ند پارێزگایه‌ك یان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگایه‌ك، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌گه‌ر (1) له‌سه‌ر (3) ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه یان (1) له‌سه‌ر (10) ی ده‌نگده‌رانی پارێزگاكه داوا بكه‌ن، وێڕای ئه‌وه‌ی كه عێراقی فیدراڵ ده‌بی له‌چه‌ند هه‌رێمێك پێكبێت، ده‌نا فیدراڵییه‌تی پی ناگوتری، تا ئێستاش عێراق ته‌نیا ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستانه، كه‌واته ئه‌گه‌ر هه‌رێمی تر له عێراق دروست بن له هه‌ندی رووه‌وه بۆ كورد قازانجه و له هه‌ندی رووشه‌وه زه‌ره‌ره، وه‌لێ دروستبوونی هه‌رێمی تر له كوردستان زه‌ره‌ره، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه پارچه پارچه‌بوونی كوردستانه، هه‌ر چه‌نده تائێستاش كوردستان دوو ئیداره‌یه، وه‌لێ ئه‌مه كێشه‌یه و باجیان داوه، تا كورد یه‌كپارچه بی زیاتر قازانج ده‌كا، چجای ئه‌وه‌ی هه‌شه ببێته پارچه پارچه، له‌وانه‌یه گۆڕان له‌به‌رئه‌وه پاڵپشتی به هه‌رێمبوونی سلێمانی بكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیانوایه ئه‌وان له سلێمانی براوه‌ی یه‌كه‌من تا سلێمانی بكه‌وێته به‌ر ده‌ستی خۆیان، هه‌ر چه‌ند ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره پارتی و یه‌كێتی به جیا داببه‌زن ده‌ره‌نجام و هاوكێشه‌كان ده‌گۆڕێن، ئیتر هه‌ر ئه‌م شێوه دوو ئیداره‌ی كوردستان هه‌یه كه حاڵه‌تێكی نائاساییه باشتره له‌وه‌ی به‌ره‌سمی كوردستان ببێته چه‌ند هه‌رێمێك و پارچه پارچه بی، ئه‌وسا كێشه و ململانێی زیاتر دروست ده‌كا، هه‌مووشمان به‌رانبه‌ر به ناوه‌ند و وڵاتانی دراوسی لاوازتر ده‌بین. كوردستان هه‌ر به یه‌كپارچه‌یی بمێنێته‌وه باشتره، وه‌لێ هه‌وڵی گۆڕانكاریی و چاكسازیی بدری باشتره.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه.
