خۆپیشاندان و داواكردنی ماف و ئازادیی و چاكسازیی، نه‌ك كارێكی به‌د و نێگه‌تیڤ نییه، به‌ڵكو له بنچینه‌وه یه‌كێك له مافه هه‌ره سروشتیی و دیموكراتییه‌كانی هه‌ر تاك و گروپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی.خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و گوزارشتكردن له خه‌ون و ویست و داخوازییه‌كان له‌لایه‌ن تاكه‌كه‌س یان گروپه‌وه یه‌كێكه له‌و زمانه شارستانی و مودێرنانه‌ی كه یه‌كێكه له جومگه و پایه سه‌ره‌كییه‌كانی سیستمی دیموكراتی هاوچه‌رخ، بۆیه به بڕوای من مافی خۆپیشاندان و داواكردنی خواست و مافه‌كان یه‌كێكه له پیرۆزترین مافه تاكه‌كه‌سیی و زۆر ساده و به‌راییه‌كانی هه‌ر مرۆڤێك.هیچ حكوومه‌ت یان ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێت له ژێر هیچ ناو و ناونیشانێكدا ئه‌م مافه له تاك زه‌وت بكات، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكیش ئه‌م مافه‌ی زه‌وتكرد هه‌رچییه‌ك بێت ناتوانێت ده‌سه‌ڵاتێكی لیبرال و كراوه و دیموكراتی بێت، بۆیه‌كا ده‌بێت هه‌موومان "چ ده‌سه‌ڵات و چ خه‌ڵك" له‌وه حاڵی ببین كه خۆپیشاندان و مافی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی، ئه‌لف و بای دیموكراسی و كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه‌یه و به‌بێ موماره‌سه‌كردنی ئه‌م مافه له‌لایه‌ن تاك و گروپه‌وه هیچ كاتێك ناتوانین بانگه‌شه بۆ دیموكراتییه‌ت و ئازادیی و ده‌سته‌به‌ری مافه سروشتی و ئاساییه‌كانی هاووڵاتیان بكه‌ین.
ئه‌گه‌رچی له كوردستان تاكو ئێستا كولتووری خۆپیشاندان به‌و شێوه به‌ربڵاوه‌ی له وڵاتانی تری دونیا هه‌یه، جێكه‌وته نه‌بووه، به‌پێچه‌وانه‌وه راپه‌ڕین و شۆڕش هه‌میشه له بری خۆپیشاندان ئاماده‌یی جیددی هه‌بووه، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا وا خه‌ریكه كولتووری ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و خۆپیشاندان وه‌ك یه‌كێك له دیارده سیاسییه نوێیه‌كانی كۆمه‌ڵگه جێی خۆی ده‌كاته‌وه و ده‌بێته به‌شێكی گرنگ له پرۆسه و ژیانی سیاسیی له وڵات‌دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا رۆشنبیریی خۆپیشاندان چ له‌لای ده‌سه‌ڵات و چ له‌لای خۆپیشانده‌ران گه‌شه‌ی نه‌كردووه و وه‌ك پێویست جێگیر نه‌بووه، هه‌رچی خۆپیشانده‌رانه زێده‌تر كه‌شێكی شۆڕشگێڕیی و راپه‌ڕینئاسا زاڵده‌كه‌ن به‌سه‌ر پرۆسه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا و له‌وێوه جێگه چۆڵده‌كه‌ن بۆ ده‌ركه‌وتنی قاره‌مان و پاڵه‌وان و شۆڕشگێڕی كاریزمی كه ئه‌مانه هه‌میشه به‌ڵای گه‌وره‌ی ئاینده‌ن.لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتیش وه‌ها له خۆپیشاندان تێگه‌یشتووه پرۆسه‌یه‌كه بۆ نابووتكردن و له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵات، ته‌نانه‌ت زۆرجار وه‌ك كوده‌تای سه‌ربازیی لێی ده‌ڕوانێت.ئه‌م دوو بیركردنه‌وه‌یه هێشتا به‌سه‌ر كولتوور و جیهانبینی سیاسیی ده‌سه‌ڵات و خۆپیشانده‌راندا سایه‌ی كردووه، هه‌ربۆیه هه‌میشه هه‌ردوولا له كاتی خۆپیشاندادا په‌نا وه‌به‌ر توندوتیژیی و زه‌بروزه‌نگ ده‌به‌ن.
ئه‌وه‌تا ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی ته‌واوه له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری پرۆسه‌ی خۆپیشاندان به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌ر ده‌قی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ش به پرۆسه‌یه‌كی پڕ له توندوتیژیی له به‌رده‌م باره‌گایه‌كی حزبیی ده‌ستیپێكرد و ئێستاشی له‌سه‌ر بێت هه‌مان رۆحییه‌ت زاڵه به‌سه‌ر كه‌شه‌كه و باری شاری سلێمانی گه‌یشتۆته‌وه ئه‌و رادده‌یه‌ی كه مه‌ترسیی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره و ئه‌گه‌ر كار وا بڕواته پێشه‌وه ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌تری لێده‌كرێت، ئه‌مه‌ش هه‌م زیانی گه‌وره به پرۆسه‌ی ئابووری و بژێویی هاووڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌م رێگا خۆشكه‌ره‌وه بۆ سه‌رله‌نوێ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و له‌ناوبردنی ئه‌و ئاشتییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵی كورده‌واریی، كه به له‌ناوچوونی ئه‌و ئاشتییه كۆمه‌ڵایه‌تییه، نه‌ك هیچ كه‌س و هێز و حزبێكی سیاسیی قازانج ناكات، به‌ڵكو وڵات ده‌بێته كاولستان و دۆزه‌خێك كه هیچ هه‌ناسه‌یه‌كی بۆ ژیان تێدا نامێنێته‌وه.له‌م روانگه‌وه هه‌ستكردنی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن و خۆپیشانده‌ران به مه‌ترسییه‌كانی له‌ناوبردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و كاركردنیان بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌شێوه‌ی دیموكراتی و ناتوندوتیژانه به‌ڕێوه بچێت، ئه‌ركێكی به‌په‌له‌ی سه‌رشانیانه و گرنگه هه‌موو لایه‌كیان له پێناوی سه‌قامگیریی و ئاشتیدا سه‌رباری هه‌ر جیاوازییه‌ك هاوكاری یه‌كتر بن.
من ناڵێم با خۆپیشاندانه‌كان بوه‌ستن، چوونكه ئه‌وه خۆپیشانده‌رانن ئه‌و بڕیاره ده‌ده‌ن، كه‌نگێ ده‌وه‌ستن یان ناوه‌ستن، هه‌رواش نه‌موتووه خۆپیشاندان بۆ چاكسازیی و ئاوه‌دانی وڵات كارێكی پیرۆز و شارستانی نییه، به‌ڵكو قسه‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه پێویسته میكانیزمی كاركردن و داواكردن به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتییانه و دوور له ره‌فتاری ناشارستانییانه بێت، ته‌نانه‌ت پێویست ناكات پاساو بدرێته ده‌سه‌ڵات بۆ به‌كارهێنانی توندوتیژیی له دژی خۆپیشانده‌ران، هه‌ر له‌م سۆنگه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه خۆپیشانده‌ران پێویسته به فۆرمه یاسایی و دیموكراتییه‌كه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رنه پێشه‌وه و كارێك نه‌كه‌ن له بری ئه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه چاك بكه‌ن، ده هێنده‌ی تر به‌ره‌و خراپتری ببه‌ن، لینین وته‌نی با له بری هه‌نگاوێك بۆپێشه‌وه، دوو هه‌نگاو بۆ دواوه نه‌یه‌ینه‌وه.
*ئه‌م وتاره له ژماره "84" گۆڤاری "نێوه‌ند" له كۆتایی شوباتی 2011 بڵاوبۆته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
