له په‌راوێزی قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سودانی نوإ. هه‌ندێك حه‌ز به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌رزه‌نشتی" پیلانگێڕی" نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ن، به‌و پێیه‌ی ئاسان ترین بیانو و، چاكترینیشه بۆ خۆلادان له به‌خۆداچونه‌وه‌ی خود. ئێمه له ناوچه‌یه‌كداین هه‌رگیز رانه‌هاتووین به‌به‌خۆداچونه‌وه، وه هه‌میشه رابردوو لای ئێمه پیرۆزه، له دواییدا هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه لێی ئاماژه‌یه‌كه بۆ ره‌خنه‌ی زۆرتر. چونكه زۆربه‌ی كات تۆمه‌تبار ده‌كرێت به وروژاندنی هه‌ست وئاژاوه‌گێڕی. له‌راستیدا ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام له به‌خۆداچونه‌وه ده‌ترسن ئه‌وانه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتدارن، وه ئاژاوه‌گێڕی له‌لای ئه‌وان هه‌ر شتێكه كه‌دژی لۆژیك و گفتاره‌كانیان بێت. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی "پیلانگێڕی" نێوده‌وله‌تی به‌بیانوو ده‌گرن، پێمان ناڵێن ئه‌م پیلانه چۆن كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كگرتوو له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه. له‌بنه‌ڕه‌تدا تۆوی ئه‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه له‌ئارادایه. ئه‌وه‌ی ئێمه ناوی ده‌به‌ین به پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه بوونی به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاته زلهێزه‌كانه له پشتگیریكردنی هه‌ڵوه‌شانه‌وه یا له په‌سندكردن یاخود له ناره‌زایی ده‌رنه‌بڕین له‌به‌رامبه‌ریدا. له‌م دواییه‌دا قسه‌م بۆ سه‌رووتاری رۆژنامه‌ی " نیویۆرك تایمز" كرد، له‌ئه‌گه‌ری مه‌ترسی ئه‌وه‌ی كورد هه‌نگاو بۆ جیابونه‌وه بنێت، كارگه‌یشته ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی ئه‌م په‌یامه به‌كورده‌كان بگه‌یه‌نن كه هه‌ر جیابونه‌وه‌یه‌كی تاكلایه‌نه یاخود ده‌ست به‌سه‌راگرتنی كه‌ركوك یه‌كلایه‌نه، واته كۆتایی پشتگیری ئه‌مه‌ریكی بۆیان. كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌وه گوته‌ی رۆژنامه‌یه‌ك بێت كه‌نزیكترین و گه‌وره‌ترین پێگه‌ی لای چینی سیاسی ئه‌مه‌ریكی هه‌بێت، مانای ئه‌وه‌یه كه پیلانێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ رێگرتن له له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كار به تیۆری پیلانگێڕی بكه‌ین.
پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌قلی عه‌ره‌بی، واته رێكه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی هێزی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر به‌دێهێنانی ئامانجێكی دیاریكراو. هیچ كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م پێناسه نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان قبول بێت ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته عه‌ربیه‌كانی ئه‌مڕۆ به پیلانی نێوده‌وڵه‌تی دامه‌زراون، وه ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی به‌پیلانی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شایه‌وه، وه پارێزگاری له یه‌كێتی زۆر له ووڵاتان، كه له نێو ململانێ و دوبه‌ره‌كی دایه، ئه‌میشیان هه‌روه‌ها پیلانگێری نێوده‌وڵه‌تییه. مانای وایه به‌به‌رده‌وامی لایه‌نی ده‌ره‌كی به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه یه‌كانگیرده‌بێته‌وه یاخود جیاوازده‌بن. وه‌ئه‌ویش سوود له كێشه‌و ململانێكانمان وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام به‌ده‌گمه‌ن ئه‌و هێزه ده‌توانێت شتێكمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنإ ئه‌گه‌ر خۆمان ئاماده‌ییمان نه‌بێت بۆئه‌و پرسه. ئایا خۆرئاوا به‌رژه‌وه‌ندی له پارچه‌پارچه‌كردنی سوداندا هه‌یه؟ له‌وانه‌یه. به‌ڵام ئه‌و هۆكاره به‌س نییه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره: ئه‌ی بۆچی سودان لێكهه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، وه له‌به‌رچی زۆرینه‌ی كورد به‌ئاواتی بڕیاردانن له چاره‌نوسیان، به جیابونه‌وه له عێراق و توركیا و ئێران و سوریا، له‌كۆتایی هه‌موو ئه‌مانه ئایا ئه‌وانیش یه‌ك نه‌ته‌وه نین و گله‌یی له " پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تی" ناكه‌ن كه به‌پارچه‌پارچه‌كراوی هێشتینه تونه‌ته‌وه؟!
بێگومان، هه‌روه‌ك چۆن زۆربه‌ی ئه‌و كوردانه‌ی هه‌واداری تیۆری پیلانگێڕین ئه‌و حه‌قیقه‌ته له‌بیرخۆیان ده‌به‌نه‌وه كه ململانێی كوردی-كوردی یه‌كێكه له هۆكاره گرنگه‌كان كه‌بۆته هۆی ده‌رنه‌كه‌وتنی جولانه‌وه‌یه‌كی كوردی یه‌كگرتوو. وه به‌ریتانیه‌كان سوودیان له‌ململانێی نێوان لایه‌نه‌كان و عه‌شیره‌ته‌كانی كورد و ئاغا‌و جوتیاران بینیوه، بۆ رێگرتن له ده‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانیه‌كی سیاسی یه‌كگرتووی كورد. هه‌روه‌ك چۆن رژێمی به‌عس هه‌ندێك عه‌شیره‌تی كوردی به‌كارهێنا بۆ لێدانی بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداری كورد له‌وێكانه. وه زۆربه‌ی عه‌ره‌بی هه‌وادارانی هه‌مان تیۆری پیلانگێڕی ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و خۆیان ده‌بوێرن له‌وه‌ی كه به‌ش به‌شبونی كۆمه‌ڵایه‌تیمان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و شوناسی لق، وه سه‌رنه‌كه‌وتنمان له دانانی بنچینه‌یه‌كی سیاسی و دامه‌زراوه‌یی و رۆشنبیری سه‌ركه‌وتوو له كۆكردنه‌وه‌دا، ئه‌وه‌یه تۆوی هه‌ڵوه‌شانه‌وه داده‌نێت، كه‌له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی هێزێك یاخود هێزێكی ده‌ره‌كی دیاریكراو یه‌كبگرێته‌وه. وه‌له‌وانه‌شه وارێكبكه‌وێت دژ به‌و به‌رژه‌وه‌ندیه بكه‌وبَته‌وه. ئه‌و كاته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هێزی ده‌ره‌كی خۆی له‌مانه‌وه‌ی عێراق به‌م سنوره‌ی ئێستا دۆزیه‌وه، ئه‌وساكه نه‌ته‌وه په‌رستانی كورد نه‌فره‌تیان له پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاندن كه كه‌مینه‌بن له ووڵاتێكدا كه‌زۆرینه‌ی دانشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بن، وه ئه‌و كاته‌ی هه‌مان هێزی ده‌ره‌كی ناوچه‌ی پارێزراوی سه‌پاند كه به‌كردار رێگای خۆشكرد بۆ جیابونه‌وه‌ی كورد له ساڵی 1991 ئه‌وسا عه‌ره‌ب نه‌فره‌تی له پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه ده‌یهه‌وێت عێراق پارچه‌پارچه بكات.
له‌و كاته‌ی ماكس ڤێر پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تی كرد به‌وه‌ی " كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مرۆییه بانگه‌شه‌ی مۆنۆپۆلی ره‌وایی به‌كارهێنانی هێزی مادی ده‌كات به‌سه‌ركه‌وتوویی له‌هه‌رێمێكی دیاریكراودا" ئه‌و ئاماژه‌ی بۆ دوو ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی كردوه بۆ مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت: یه‌كه‌میان ده‌وڵه‌ت مۆنۆپۆلی به‌كارهێنای هێز بكات له هه‌رێمه‌كه‌یدا. دووهه‌میشیان، سه‌یری ئه‌و به‌كارهێنانه بكات به خه‌سله‌تی ره‌وایی. ره‌وایی لێره‌دا به‌مانای ئه‌وه‌دێت ده‌وڵه‌ت سه‌ركه‌وتووبێت له باوه‌ڕپێهێنانی هاوڵاتیانی كه ئه‌وه " ده‌وڵه‌تی ئه‌وانه" وه له دوایشدا كه‌ئه‌وه مافی خۆیه‌تی یاسا بسه‌پێنێت، ئه‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌ت ناتوانێت ئه‌و قه‌ناعه‌ت دروست بكات و هاوڵاتیانیش واسه‌یری ناكه‌ن كه ئه‌وه "ده‌وڵه‌تی خۆیانه" ئه‌و ده‌مه له شه‌رعیه‌ت داده‌چۆڕإ. ئێنجا ئاساییی ده‌بێت ته‌حه‌دای بكرێت له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی وایده‌بینن كه شه‌رعیه‌تی نوینه‌رایه‌تی ئه‌وانی نه‌ماوه. له‌زۆربه‌ی دۆخه‌كاندا له ناوچه‌كه‌ی ئێمه ده‌وڵه‌ت به‌نه‌مانی ره‌وایی په‌نا بۆ به‌كارهێنانی هێزی مادی‌و توندوتیژو سه‌ركوتكه‌ر ده‌بات. نه‌ك به ئامانجی قه‌ناعه‌ت پێكردن، به‌ڵكو بۆ سه‌پاندنی ملكه‌چی. وه‌ئه‌وه‌ش له‌وانه‌یه سه‌ركه‌وتوو بێت ئه‌گه‌ر بارودۆخی ده‌وروبه‌ر، ئه‌وكاته‌ی " هێزی ده‌ره‌كی" رێگر نه‌بێت یان پشتگیری بكات له‌و سه‌ركوتكردنه، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی حه‌زی هێزی گه‌وره‌ی ده‌ره‌كی ده‌گۆڕێت، سه‌ركوتكردن هیچ سوودی نابێت و رووبه‌ڕوو بونه‌وه‌شی زۆر ئاسان ده‌بێت.
ئه‌و كاته‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هاتنه عێراق له ساڵی 2003 به‌بإ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌و به‌رگری میللی ناتوانرێت به داگیركردنی بێگانه ئه‌ژماربكرێت. هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی عێراق ره‌وایی له‌دست دابوو ببوو به ته‌نها هێزێكی رووت. وه روخانی كارێكی ئاسان بێت به هاتنی هێزێكی گه‌وره‌ی مادی تر. ده‌وڵه‌ت سه‌ركه‌وتوو نابێت یاخود هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كان واببینن كه‌هێز ته‌نها ئامرازه بۆ پارێزگاریكردن له‌خۆی، وه ئه‌گه‌ر سه‌رنه‌كه‌وت له ره‌وایی به‌ده‌ستهێنان و قه‌ناعه‌ت پێكردنی خه‌ڵك كه ئه‌وه ده‌وڵه‌تی ئه‌وانه.
نوسینی، جابر حبیب جابر و. سه‌باح تاهیر
رۆژنامه‌ی الشرق الاوسگ
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
