ماده‌ی 142ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق تایبه‌ت به‌هه‌مواركردنی پێویست كه‌ده‌كرإ له ده‌ستوردا بكرێت داڕێژراوه. له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م ماده‌یه بۆئه‌وه خرایه سه‌ر ئه‌م ده‌ستوره، هه‌م بۆ رازیكردنی پێكهاته‌ی سوننه‌ی عه‌ره‌ب تاوه‌كو به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی و راپرسی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستوره بكه‌ن له‌كاتی ده‌نگداندا له‌ریفراندۆمی سه‌رتاسه‌ری میللی له‌عێراق، هه‌روه‌ها بۆ پڕكردنه‌وه‌ی هه‌ر كه‌موكوڕیه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌بێت له‌م ده‌ستوره‌دا له‌ماوه‌ی دیاریكراودا له ئاینده‌ی نزیك.
له‌ماده‌ی 142 دا هاتوه:-
یەکەم: ئەنجومەنی نوێنەران لەسەرەتای کاری‌دا لیژنەیەکی تایبەت لە ئەندامانی پێکدەهێنێت کە نوێنەرایەتی پێکهاتە سەرەکیەکانی کۆمەڵگەی عێراقی بکات، ئەرکی بریتیە لە پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لە ماوەیەکدا کە لە چوار مانگ تێپەرنەکات، تێیدا ڕاسپاردەی پێویست لە خۆبگرێت سەبارەت بە هەموارکردنی پێویست کە دەکرێت لە دەستور ئەنجام بدرێت، لیژنەکەش هەڵدەوەشێنرێتەوە دوای ئەنجامدانی ئەرکەکانی.
دووەم: هەموارکردنە پێشنیارکراوەکان بە یەک جار دەخرێتە بەردەمی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەری، هەروەها ئەو پێشنیارانەی بۆ هەموارکردن خراونەتە ڕوو بە پەسەندکراو دادەنرێن بە ڕەزامەندی زۆرینەی ڕەهای ئەندامانی ئەنجومەن.
سێیەم: ئەو مادانەی کە بە پێی بڕگەی دووەمی ئەم مادەیە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەموار کراوە دەخرێتە ڕوو بۆ گەل بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕاپرسی لەسەری، لە ماوەیەکدا کە لە دوو مانگ تێپەڕ نەکات لە بەرواری پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.
چوارەم: ڕاپرسیەکە لەسەر مادە هەموارکراوەکان بە سەرکەوتوو دادەنرێت ئەگەر زۆرینەی دەنگدەران ڕەزامەندی لەسەر نیشان بدەن، هەروەها 23ی دەنگدەران لە سإ پارێزگا یان زیاتر ڕەتی نەکەنەوە.
پێنجەم: بڕگەکانی ئەم مادەیە مادەی (126) ناگرێتەوە کە پەیوەندی هەیە بە هەموارکردنی دەستور تا کاتی کۆتاییهێنان بە ئەنجامدانی هەموارکردن کە لەم مادەیەدا ئاماژەی پێکراوە.
هه‌رچه‌نده ئه‌م ده‌ستوره به‌یه‌كه‌م ده‌ستوری داڕێژراو به شێوازی دیموكراسی داده‌نرێت له‌مێژووی دامه‌زراندنی حكومه‌تی عێراقیدا، چونكه بۆیه‌كه‌م جار له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق دابڕێژرێت و دواتر بخرێته به‌ر راپرسیه‌كی سه‌رتاسه‌ری و ده‌نگی زیاتر له‌سه‌دا هه‌شتای هاوڵاتیانیش به ئه‌رێنی مسۆگه‌ر بكات. به‌ڵام بێكه‌موكوڕیش نه‌بوه‌و دواتر هه‌موو ده‌ستورێك پێویستی به‌هه‌مواركردن ده‌بێت تاوه‌كو له‌گه‌ڵ رێڕه‌وی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگه هاوشان بێت.
ئه‌گه‌ر پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی سوننه مه‌زهه‌ب، بیانووی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ئه‌م ده‌ستوره له‌ئانوساتێكی وادارێژراوه گونجاو نه‌بوه بۆ داڕشتنی ده‌ستور، ئه‌وا كوردیش ره‌نگه له‌به‌ر هه‌لومه‌رجی ئه‌وكاته یاخود مه‌سه‌له‌ی ته‌وافوق یان دوور نییه هێندإ شت تێپه‌ڕ بووبێت به‌سه‌رماندا. ئه‌وه كاتی ئه‌وه هاتوه، كورد خۆی ئاماده‌بكات بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی قسه‌كردن له‌سه‌ر ماده‌ی 142 بۆ هه‌مواركردنی بڕگه‌و ماده‌ی ده‌ستور، ئه‌وا به‌ر له‌هه‌موو شتێك كورد داوای ئه‌وه بكات مافی چاره‌ی خۆنوسین بۆ گه‌لی كوردستان جێگیر بكات. به‌تایبه‌تی ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی كه هاوكات سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه، داوای ئه‌وه‌ی كرد كه مافی چاره‌ی خۆنوسین له پێڕه‌و پرۆگرامی پارتی جێگیربكرێت، ئه‌گه‌ر جاران كورد نه‌یتوانیبیت به گوتارێكی یه‌كگرتوو ئه‌م پرسه یه‌كلاییبكاته‌وه، چونكه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌مێكه خاوه‌نی ئه‌م دروشم و به‌رنامه‌یه، ئه‌وا ئێمڕۆ ئه‌و ئاسته‌نگه‌ش نه‌ما، دوای ووتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له كۆنگره‌ی سیانزده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
مه‌رج نییه له‌گه‌ڵ جێگیركردنی مافی بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نوسی گه‌لی كوردستان، راسته‌وخۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابونه‌وه هه‌ڵبژێرێت گه‌لی كوردستان، به‌ڵام به‌جێگیركردنی ئه‌و مافه ئه‌وا گه‌ره‌نتی جێبه‌جێكردن و پارستنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان مسۆگه‌رتر ده‌بێت و ئیستحقاقی نه‌ته‌وه‌یی كوردیش پته‌وتر ده‌بێت له‌لایه‌ك. له‌لایه‌كیتر ئه‌و پرسه هێلی سوور داده‌نێت بۆ هه‌ر ده‌ستكارییه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان. جگه‌له‌وه‌ش باشترین ئامراز بۆ به‌رگریكردن هێرشكردنه، كه‌واته ده‌بێت كوردیش سه‌قفی داواكاریه‌كانی به‌رزبكاته‌وه تاوه‌كو له‌هه‌ر گفتۆگۆیه‌كدا كه‌مترین سازش بكرێت له داواكاریه‌كانی گه‌لی كوردستان، به‌تایبه‌تی لایه‌نی سیاسی هه‌یه خۆی بۆئه‌وه ئاماده‌كردوه له‌كاتی هه‌مواركردندا ده‌سكاری ماده‌ی 140ی ده‌ستوری تایبه‌ت به‌ناوچه دابڕێنراوه‌كانی كوردستان بكات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌ی تر له دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
جگه له‌وه‌ی داواكردنی چه‌سپاندنی مافی بڕیاری چاره‌ی خۆنوسین له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق مافێكی یاسایی وره‌وای گه‌لی كوردستانه، ئه‌وا به خستنه ڕووی ئه‌م داوایه، سنورێك بۆ هه‌مواركردن داده‌نرێت، به‌تایبه‌ت بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر فیدرالی و هێزی پێشمه‌رگه‌و یاسای نه‌وت و غاز له‌گه‌ل ئه‌و بڕگه‌و مادانه‌ی ده‌ستكه‌وتن بۆ كورد و گه‌لی كوردستان. چونكه ناحه‌زان ئه‌و كاته‌ی بۆیان ده‌ركه‌وت له‌هه‌ر هه‌نگاوێك زیانیان زیاتره یاخود كورد قازانجی تێدا ده‌كات، ئه‌وا خۆیان به‌دوور ده‌گرن. سه‌رژمێری گشتیش باشترین به‌ڵگه‌یه.
كه‌واته خۆ ئاماده‌كردنی كورد بۆ هه‌ر قسه‌یه‌ك له هه‌مواركردن به‌پێی ماده‌ی 142 كارێكی پێویسته، ده‌فه‌تێكی زێڕینیشه بۆ چه‌سپاندنی مافی چاره‌ی خۆنوسین بۆ گه‌لی كوردستان.
" سه‌باح تاهیر"
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
