هه‌مان قه‌یرانه ئابوورییه‌كه‌ی تونس له كوردستانیش له‌به‌رچاوه: گرانی شێتانه‌ی بازاڕ، بێكاری، گه‌نده‌ڵی، ده‌ستگرتنی به‌رپرسه‌كان و بازنه ته‌سكه‌كانی ده‌وروبه‌ریان به‌سه‌ر ده‌ماره سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی ئابووری و ئیداری له‌چوارچێوه‌ی (بازاڕی ئازاد) .
ئه‌مه زۆر به خراپی به‌سه‌ر بژێوی زۆربه‌ی هاوڵاتیان شكاوته‌وه‌و زۆرێك ناچاركراون له هه‌ژاری یان له خواره‌وه‌ی ئاستی هه‌ژاری و له‌سه‌ر قه‌رز بژێن و نه‌فره‌ت له ره‌نگ زه‌ركردنیان بكه‌ن. هیچ به‌دووری نه‌زانن بارودۆخه‌كه‌ی كوردستانیش بگاته ئاستی ئه‌و وڵاته و به‌رپرسه‌كان رووبه‌ڕووی هه‌مان چاره‌نووسی بن عه‌لی ببن.
به‌رپرسه‌كان گوێ له موسته‌شاره زگتێره‌كانی ده‌وروبه‌ریان ده‌گرن كه به‌خۆشییه‌وه شانیان بۆ ده‌ته‌كێنن، به‌ڵام راستییه په‌تییه‌كانیان لێ ده‌شارنه‌وه و له‌گه‌لیدا وێنه‌ی گه‌وره وپانوپۆڕه‌كانیان له ئیداره، قوتابخانه و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌رزڕاده‌گرن.
له‌وانه‌یه بڕوا نه‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ژاری و نه‌گبه‌تی و بێ هیوایی هیچ ناناسێ و پێش ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه وه‌ك تونس ئاڵۆز ببێت، هێشتا ده‌توانن لا له‌م چه‌ند خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
1- كار له‌سه‌ر درزی زۆر قووڵی جیاوازی چینایه‌تی بكه‌ن.
2- نرخی كاڵای بازاڕه زۆر كافر، بێڕه‌حم، مه‌لعون و كه‌رامه‌ت شكێنه‌كه‌تان، هه‌رزان بكه‌ن!
من وتم و ئێوه‌ش ببیستن، هیوادارم وانه‌بێت!
سه‌لام عه‌بدوڵڵا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
