
تایبه‌ت به چاودێری كوردۆساید تازه كراوه‌ته‌وه
4 كریستان، 1 توركمان، 1 شیوعی، 2 یه‌كگرتوو، 1 سۆسیالست، 1ئه‌رمه‌نی، 1 زه‌حمه‌تكێشان، 13 گۆران، 12 یه‌كێتی، 10 پارتی له‌ناویاندایه
هه‌ندێك لیست و ئه‌ندام پارله‌مان ئاماده نه‌بوونه واژۆ بخه‌نه سه‌ر به‌یاننامه‌كه
له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی راگرتنی سزای له سێداره‌دان دژ به چالاكڤانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، چاودێری كوردۆساید هه‌ڵمه‌تێكی پێشه‌نگانه‌ی له‌و بواره له سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌نجام داوه.
پارله‌مانتارانی كوردستانیش وه‌ك به‌شێك گرنگ له جه‌ماوه‌ری كوردستان هه‌ڵوێستێكی نیشتمانی و مرۆڤ دۆستانه‌یان گرترته به‌ر، له سه‌ره‌تای كه‌مپینی پارله‌مانتارانی كوردستان 29 پارله‌مانتاری تێكۆشه‌ر و مرۆڤ دۆست هه‌ڵوێستی مرۆڤ دۆستانه و كوردپه‌روه‌رانه‌یان له‌و ئاسته‌یا وه‌ر گرتووه، ئێمه وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ برا ئاشوور و توركمانه‌كان، لێره‌وه ئه‌وپه‌ڕی ناڕه‌زایه‌تی خۆمان به‌رامبه‌ر ئه‌و لیست و په‌رله‌مانتارانه ده‌ره‌بڕین كه ئاماده نه‌بوونه واژۆ بخه‌نه سه‌ر به‌یاننامه‌كه، لێره‌دا ده‌قه‌كه‌یتان بۆ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه:
بۆ رای گشتی جیهانی
بابه‌ت: ڕاگرتنی حزكمی ئیعدام
ئێمه ئه‌ندامانی پارله‌مانی كوردستان نیگه‌رانین به له سێداره‌دانی چالاكڤانانی مه‌ده‌نی و سیاسی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وه داوا له حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ین كه به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌و زیندانیانه بكات كه به له سێداره‌دان حوكم دراون وه له به‌ر ئه‌وه‌ی جیهان به‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕوات كه حوكمی له سێداره‌دان نه‌مێنێت له سه‌ر ئاستی جیهانی وه به پشت به‌ستن به بنه‌ماكانی رێككه‌وتنامه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان كه تایبه‌تن به رێز گرتن له مافه‌كانی مرۆڤ له ناویشیاندا مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان، بۆیه داوا ده‌كه‌ین له حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران كه ئه‌م حوكمی له سێداره‌دانه كه بۆ ئه‌م چالاكوانانه ده‌رچووه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، داواش له رای گشتی جیهان ده‌كه‌ین كه داوا له حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران بكه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حوكمه.
ناوی ئه‌ندامانی پارله‌مان كه واژۆیان خستۆته سه‌ر
1- هاژه سلێمان
2- د.سه‌روه‌ر عبدالره‌حمان
3- د.به‌شیر خه‌لیل حه‌داد
4- گه‌شه‌دار جه‌لال حه‌فید
5- شه‌ونم محه‌مه‌د غه‌ریب
6- سالار مه‌حمود
7- په‌یام ئه‌حمه‌د
8- په‌یمان عزه‌دین
9- ڤیان عبدالرحیم
10- ناسك تۆفیق
11- به‌فرین حوسێن خه‌لیفه
12- سۆزان شه‌هاب نوری.
13- په‌یمان عه‌بدالكه‌ریم
14- سائیر عه‌بدوالئه‌حه‌د
15- ئه‌میر گۆگا
16- سه‌میره عه‌بدوڵا
17- عه‌لی فه‌یلی
18- ئاسۆ كه‌ریم
19- سه‌بیحه ئه‌حمه‌د مسته‌فا
20- د.زانا ره‌ئوف
21- عیماد محه‌مه‌د
22- پێشه‌وا ته‌وفیق
23- كاردۆ محه‌مه‌د
24- د.ره‌فیق سابیر
25- سیوه‌یل عوسمان
26- كوێستان محه‌مه‌د
27- شێردڵ ته‌حسین
28- گۆران ئازاد
29- خه‌لیل عوسمان
30- سالم تۆما
31- ئاشتی عه‌زیز
32- د.عومه‌ر نوره‌دینی
33- د.ئاراس دارتاش
34- محمد دلێر محمود
35- بیریڤان سه‌رهه‌نگ
36- نیشتمان مورشید
37- لانه ئه‌حمه‌د
38- زكیه ساڵه‌ح
39- د.ڕێباز فه‌تاخ
40- كاروان ساڵه‌ح
41- عه‌بدوڵا مه‌لا نوری
42- ئامینه زكری
43- هاوراز ئه‌حمه‌د
44- دكتۆره جیهان ئیسماعیل
45- ئارام شاهین
46- فازل حه‌سه‌ن
بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ڕێكخه‌ری هه‌ڵمه‌ته‌كه له پارله‌مانی كوردستان
هاژه سلێمان: +9647504478464
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
