سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی شرنا‌خ وهێزه خه‌باتگێڕه‌کان نه‌وی ده‌که‌ین وجه‌نگی حکومه‌تی فاشیزم وڕاسیسزمی سه‌ڵته‌نه‌تی تورك مه‌حکوم ده‌که‌ین، هه‌رچه‌نده سوڵلتان وده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌که‌ی ئه‌ردۆگان، باش له‌و ڕاستیه تێده‌گه‌ن، که چه‌کی مۆدێرن وسیاسه‌تی کۆمه‌ڵکوژی گه‌لی کوردستان، هیچ ئاکامێکی نیه‌و ناتونن ڕێگه له بون وژیانی مرۆڤایه‌تی کورد بگرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جگه له ڕسوای نێوده‌وڵه‌تی وتێکشکانی سیاسی هیچ ئه‌نجامێکی نیه، هه‌روه‌ها له‌ده‌ستدانی عه‌قڵی مرۆڤایه‌تی و لادانه له‌هه‌موو عورف‌و نه‌رێت و ده‌ستورو یاسا وبنهما نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، هه‌ربۆیه زۆر پێویسته سه‌رانی تورك ئاوڕیك له مێژوی خۆیان وناوچه‌که وجیهانی ناسیست وفاشستهکان بده‌نه‌وه، چونکه جگه له نه‌فره‌تی مرۆڤایه‌تی ومێژیهکی خوێناوی وکاولکاری قێزه‌ون هیچ به‌رهه‌میکی نه‌بوه. هه‌ر بۆیه خوازیارین ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌ی شرنا‌خ وانه‌یه‌کی به‌جێ بێ بۆ سه‌رانی تورك وکۆدهنگیهکی نه‌فره‌ت و ڕسوایش دروستبکات له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م کرده‌وه نامرۆڤایه‌تیه،
. سه‌رکه‌وتن بۆئازادی دیموکراسی ویه‌کسانی .
ده‌سته‌ی باڵای
بزاڤی ژینگه‌و یه‌کسانی
29/12/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
