قه‌تڵوعامه‌كه‌ی شه‌رنه‌خ ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ئـــــــهردۆگان وڕژێمــــــــهكهیهت وه‌كو هه‌موو ئاگاداره كه ڕژێمی توركی ڕه‌گه‌ز په‌رست به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆگان له‌ناوچه‌ی شه‌رنه‌خ تاوانێكی دڕندانه‌ی تری ئه‌نجام دا كه بووه هۆی شه‌هیدی بوونی 38هاوڵاتی بێ گونـــــــــاحی كوردستان كه ئه‌م تاوانه دوایه‌مین تاوان نابێت دژ به گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجام ده‌درێت چونكه ڕژێمی تورك له ژێر هه‌رناوێكدا بێت یان به هه‌ر بیانویه‌ك بێت ئاماده نیه رێز له مافی ڕه‌وای كور د بگرێت نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵكو ئاماده نیه واز له شه‌ڕانگێزی خۆی بهێنیت وبه‌رده‌وام ده‌بێــــت له هێرشه دڕندانه‌كانی بۆ له ناو بردنی گه‌له‌كه‌مان ئه‌م ڕووداوه‌ش ڕاستی ئه‌وه دهسهلــــــــــمێنێت وه وڕووی دڕندانه‌ی ڕژێمی ئه‌ردۆگانی ڕه‌گه‌زپه‌رست هه‌ڵده‌ماڵێت بۆیه به پێویســـــــــــــــتی ده‌زانین ئێمه وه‌كو ئه‌م ڕێكخراوانه‌ی له خواره‌وه ناومان هاتوو به توندی ئه‌و كاره وه‌حشیگه‌ریه ئیـــــدانه بكه‌ین وهداواكارین له سه‌رجه‌م حیزب وهێز ولایه‌نه سیاسیه‌كانی وڕێكخــــــــــراوهكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌موو ده‌نگ هه‌ڵبڕن بۆ ئیدانه كردنی ئه‌و وحشیگهریهی تورك با خوێنی كوردانمان له ههركۆیهیك بێت به كه‌م سه‌یر نه‌كرێت.
نه‌مری وسه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی ئه‌و كارساته دڵته‌زێنه
سهرشۆرَی وڕیسوایی بۆ ڕژێمی توركی ڕه‌گه‌زپه‌رست
1-یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی له كوردستانی عێراق/لیژنه ی ده‌ربه‌ندیخان
2-یه‌كێتی گشتی قوتابیانی كوردستان/ئۆفیسی ده‌ربه‌ندیخان
3-كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان/لیژنه‌ی ده‌ربه‌ندیخان
4-لیستی مامۆستایانی پیشه‌یی/لیژنه‌ی ده‌ربه‌ندیخان
30 /12 / 2011 ده‌ربه‌ندیخان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
