مه‌سیحیه‌كان هه‌ندێ ده‌قی ئینجیل و ته‌ورات ئه‌هێنن و گوایا عیسا خۆی ئه‌ڵێ من كوڕی خوام!! وه‌ك ئه‌م ده‌قانه‌ی خواره‌وه:
مه‌تتا 27 – 43
پشتی به خودا به‌ست، با ئێستا ڕزگاری بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌می ده‌وێت، چونكه وتی: من كوڕی خودام} {یۆحه‌ننا 5 – 19
بۆیه عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه: (ڕاستی ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: كوڕه‌كه ناتوانێت له خۆیه‌وه شـێك بكات ته‌نها ئه‌وه‌ی كه ده‌بینێت باوكی ده‌یكات، چونكه هه‌رچی ئه‌و ده‌یكات، كوڕه‌كه‌ش ئه‌م شتانه وه‌ك ئه‌و ده‌كات} یۆحه‌ننا 5 – 26
چونكه وه‌ك باوكه‌كه ژیانی له‌خۆی دا هه‌یه، بهكوڕهكهشی داوه ژیانی له خۆی دا هه‌بێت} {
یۆحه‌ننا 10 – 36
چۆن ئه‌وه‌ی كه باوكه‌كه پیرۆزی كردووه و بۆ جیهانی ناردووه ده‌ڵێن "كفر ده‌كات" چونكه وتم كوڕی خودام؟
به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره عیسای مه‌سیح وه‌كو گوزارشتێكی مه‌جازی وشه‌ی كوڕی به‌كارهێناوه نه‌ك به مانایه‌كی ڕاسته‌قینه واتا مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بوه كه ئه‌و به شێوه‌ی باوك وكوڕایهتی كوڕی خودا بوبێ به‌ڵكوو مه‌به‌ستی ئه‌وه بوه كه ئه‌و مرۆڤێكی چاكه‌ویست بووه زۆریش له خوا نزیك بووه!! ئه‌ی باشه چی له‌م ده‌قانه‌ی خواره‌وه بكه‌ین كه عیسا خودی خۆی ئه‌و كه‌سانه به كوڕی خودا دائه‌نێ كه ئه‌یانه‌وێ ئاشتی له‌سه‌ر زه‌وی بهرقهراكهن هه‌روه‌ك له ئینجیلی مه‌تتا و له به‌شی 5 وئایه‌تی 9 هاتووه {خۆزگه ده‌خوازرێ به ئاشتیسازان چونكه به‌ڕۆڵه‌ی خودا ناو ده‌برێن}
یانیش له‌م ئایه‌تانه‌ی خواره‌وه
ئینجیلی لۆقا به‌شی شه‌شه‌م ئایه‌تی 35
{به‌ڵام دوژمنه‌كانتان خۆش بووێ، چاكه بكه‌ن وقهرزبدهن، چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنه‌وه‌ش مه‌كه‌ن، به‌مه پاداشتان گه‌وره ده‌بێت وده‌بنه ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره به‌رز، چونكه ئه‌و له‌گه‌ڵ سپڵه‌و به‌دكاران نه‌رم ونیانه}
دیسان ئینجیلی لۆقا وبه‌شی سێهه‌م وئایه‌تی 38
له‌م ده‌قه‌یان لۆقا باسی بنه‌چه‌ی مه‌سیح ئه‌كاو ناوی باب وباپیرانی ئه‌نوسێ تا ئه‌گاته ئێره
(كوڕی ئه‌نۆش، كوڕی شیت، كوڕی ئاده‌م، كوڕی خودا. )
هه‌ر ئینجیلی لۆقا و به‌شی بیسته‌م وئایه‌تی 36
(ئیتر ناتوانن بمرن، چونكه وه‌ك فریشته‌ن وكوڕی خودان كه كوڕی ههڵستانهوهن. )
ئینجیلی یۆحه‌ننا به‌شی بیسته‌م ئایه‌تی 17
عیسا پێ ی فه‌رموو: { ده‌ستم لێ مه‌ده، چونكه هێشتا بۆلای باوك به‌رز نه‌بوومه‌ته‌وه، به‌ڵام بڕۆ لای برایانم و پێیان بڵێ: من به‌رز ده‌بمه‌وه بۆ لای باوكم وباوكتان، خودام وخوداتان}
ئینجیلی مه‌تتا به‌شی پێنجه‌م ئایه‌تی 48
(بۆیه ئێوه ته‌واو بن، وه‌ك باوكی ئاسمانیتان ته‌واوه. )
ده‌رباره‌ی دانانی خودای گه‌وره‌ش به‌باوك له‌لایه‌ن عیسای مه‌سیحه‌وه ئه‌وا ئه‌م گوزارشته‌ش هه‌ر مه‌جازی بوه‌و واتا مه‌به‌ستی باوكی ڕاسته‌قینه نه‌بوه كه له‌م ئایه‌تانه باسی كردووه:
ئینجیلی مه‌تتا به‌شی حه‌وته‌م ئایه‌تی 21
{نه‌ك هه‌ر كه‌سێك پێم بڵێت: خوداوه‌ند خوداوه‌ند! ده‌چێته ناو شانشینی ناو ئاسمان، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به خواستی باوكم ده‌كات كه له ئاسمانه}
ئینجیلی لۆ قا به‌شی 23 و ئایه‌تی 34
(عیساش وتی: (باوكه لێیان خۆش به، چونكه نازانن چی ده‌كه‌ن. ) ئینجا به تیروپشك كراسه‌كه‌یان دابه‌ش كرد
دیسن ئینجیلی لۆقاو به‌شی 23 و ئایه‌تی 46
(عیسا به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: (باوكه، ڕۆحی خۆم به تۆ ده‌سپێرم. ) ئه‌مه‌ی فه‌رموو ڕۆحی سپارد. )
به‌ڵام ئه‌گه‌رسه‌یرێكی په‌یمانی كۆن (ته‌ورات) بكه‌ین كه مه‌سیحیه‌كان به‌بڕوای ته‌واوه بڕوایان پێ ی هه‌یه ئه‌وا ده‌بینین له‌وێش نمونه‌ی واهه‌ن كه خودا خۆی ده‌ڵێ من بومه باوكی ئیسرائیل... یانیش داود بانگی خوا ئه‌كات به باوكه وه‌ك له‌م ئایه‌تانه‌ی ته‌ورات ده‌رئه‌كه‌وێ:
سیفری ته‌كوین یان به كوردیه‌كه‌ی په‌یدابون به‌شی شه‌شه‌م ئایه‌ته‌كانی یه‌ك ودوو:
{كاتێك مرۆڤ ده‌ستیان كرد به زۆر بوون له سه‌ر ڕووی زه‌وی و كچانیان بۆ له دایك بوو، كوڕانی خودا بینیان كچانی مرۆڤ جوانن، جا له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیانبژاردن ژنیان بۆ خۆیان هێنا}.
سیفری ده‌رچوون به‌شی چوار ئایه‌تی 22
به فیرعه‌ون ده‌ڵێیت، " خوداوه‌ند ئاوا ده‌فه‌رمووێت، ئیسڕائیل كوڕه نۆبه‌ره‌مه} {
سیفری ئیرمیا به‌شی 31 ئایه‌تی نۆ كاتێك گوایه خوا ده‌فه‌رموێ:
{به‌گریانه‌وه دێن و بهپاڕانهوهوه، منیش ڕیبهریان ده‌كه‌م، به‌لای ڕووباره ئاوه‌كان دا ده‌یانبه‌م به‌ڕێگایه‌كی ڕاست، تێیدا ساتمه ناكه‌ن چونكه بۆ ئیسڕائیل ده‌بمه باوك و ئه‌فرایم نۆبه‌ره‌مه}.
سیفری ئیشایا به‌شی 64 و ئایه‌تی 8
ئێستاش ئه‌ی خوداوه‌ند تۆ باوكی ئێمه‌یت، ئێمه قوڕین و تۆ شێوهكێشمانیت و ئێمه هه‌موو ده‌ستكردی تۆین} {
ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی هه‌ر له خودی ئینجیله دهسكاریكراوهكان عیسای مه‌سیح خۆی خودا به باوكی ئه‌و كه‌سانه دائه‌نێت كه دوای ئه‌و ئه‌كه‌ون، وه‌ك له‌م ئایه‌تانه بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێت:
ئینجیلی یۆحه‌ننا به‌شی بیست ئایه‌تی حه‌ڤده:
{عیسا پێی فه‌رموو: ده‌ستم لێ مه‌ده، چونكه هێشتا بۆ لای باوكم به‌رز نه‌بوومه‌ته‌وه، به‌ڵام بڕۆ لای برایانم و پێیان بڵێ: من به‌رز ده‌بمه‌وه بۆلای باوكم وباوكتان، خودام وخوداتان}.
ئینجیلی لۆقا به‌شی شه‌ش و ئایه‌تی 36
به‌به‌زه‌یی بن، هه‌روه‌ك باوكتان به به‌زه‌ییه} {
ئینجیلی مه‌تتا به‌شی پێنچ ئایه‌ته‌كانی 45 و48
{تاكو ببنه ڕۆڵه‌ی ئه‌و باوكه‌تان كه له ئاسمانه، ئه‌و خۆری خۆی به‌سه‌ر چاك و خراپ‌دا هه‌ڵدێنێ و باران به‌سه‌ر پیاوچاك و زۆرداریش دا ده‌بارێنێت.
بۆیه ئێوه ته‌واوبن، وه‌ك باوكی ئاسمانیتان ته‌واوه}.
لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ به گوێره‌ی ته‌ورات وئینجیل واته په‌یمانی كۆن ونوێ كه‌هه‌ردوكیان كتێبی پیرۆزی مه‌سیحیه‌كانن هه‌رته‌نها عیسای مه‌سیح كوڕی خودا نیه (نعوژ بالله) بهڵكوچهندهها كه‌سی دیكه كوڕی خودان!!! ئه‌ی باشه بۆ مه‌سیحیه‌كان ته‌ها وته‌ها عیسای مه‌سیح به كوڕی خودا دائه‌نێن؟!! پێویسته ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی ئه‌وان بكرێ.
ئێستا ته‌واو ڕۆشنه كه مه‌سه‌له‌ی باوك وكوڕاتی خودا وعیسا بێجگه له گاڵته كردن به عه‌قڵ و خۆ له گێلی دان هیچی تر نیه وبگره ئه‌م بابه‌ته له سه‌ر حاڵی نه‌بون و تێ نه‌گه‌یشتن له ده‌قه‌كانی ئینجیل و ته‌ورات هیچی تر نیه.
والحمدلله علی نعمه العقل!!!
____________________
سه‌رچاوه‌كان:
قضایا جدیده فی المسیحیه والاسلام ج 1و2. جمال ا‌لدین شرقاوی
التوحیدفی الاناجیل الاربعه ورسائل القدیسین بولس ویوحنا. سعد رستم
ده‌قه‌كانی ئینجیلیشم له سایتی كتێبی پیرۆز وه‌رگرتوه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه.
