له‌سه‌ره‌تای نوسینی ده‌ستوری عێراقه‌وه له‌گه‌ڵ كورددا، شیعه‌كان پشگیریان لهفیدراڵی عێراق كرد و سونه‌كان دژایه‌تیان كرد! كه‌چی ئێستا سوونه‌كان ده‌یانه‌وه‌ی هه‌رێمێكی فیدراڵی دروست بكه‌ن، به‌ڵام شیعه‌كان دژایه‌تی ده‌كه‌ن!
سه‌رجه‌می هه‌ل ومه‌رج و ئاراسته‌كانی ساڵانی پێشوو له‌عێراقدا ههڵاوگێڕبوونهتهوه، له‌سه‌ره‌تاوه سوونه‌كان هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره‌یان كرد، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه خه‌ونیان به‌ڕابردووی حكومڕانی كردنی خۆیانه وهدهبینی وباوه‌ڕیان وابوو جارێكی تر ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌وه ده‌ست و ده‌بنه‌وه تاكه حكومڕانی عێراق هه‌ربۆیه‌ش دژایه‌تی زۆربه‌ی بیروڕاكان و تێزه‌كانیان ده‌كرد... هه‌رله‌و كاته‌وه قه‌یرانه‌كان زۆرتر ده‌بن مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر یه‌كتری فراوان ترده بن، به‌تایبه‌ت
مه‌ترسی ده‌سه‌ڵاتی مالكی؟ مالیكی چه‌ند ده‌سه‌ڵاتیكی هه‌یه له‌جیهاندا: مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانه و هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆ و ئاسایشی نیشتیمانی و سه‌رۆكی هه‌واڵ گریه و به‌كرده‌وه یه‌شدا وه‌زیری به‌رگریه بۆیه مالكی ههرتۆمهت ده‌به‌خشێته‌وه و لێكۆڵینه‌وه ده‌كات و به‌سه‌ر به‌ڵگه‌كاندا ده‌چێته‌وه و خه‌ڵك ده‌ست به‌سه‌ر و به‌ند ده‌كات و دواتریش ئیدانه‌ی (هاشمی) ڕكابه‌ری ده‌كات و له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی یاساوه هه‌ڵهاتووه و لێرهدایاسا هه‌مووی تاكهكهسێكه، مالكی داوای له‌په‌رله‌مانی عێراق كرد متمانه له (موتڵه‌گ) بسه‌نێته‌وه چونكه پێی ووتووه دیكتاتۆر‌و سه‌ره‌تا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌پaهرلهمان كرد ئه‌گه‌ر متمانه له (موتڵه‌گ) نه‌كێشێته‌وه ئه‌وا ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه، به‌ڵام كاتێك په‌رله‌مان داواكه‌ی پشت گوی خست (موتڵه‌گ) ی ده‌ركرد له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه به‌ڵێنه‌كه‌ی بباته‌سه‌ر مالێكی به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه هاشمی، كه سهربهگردبونهوهكهی موتڵه‌گه، ئۆتۆمبێلێكی ئامادهكردبووبۆكوشتنی، بڕیاری ده‌ست گیركردنی هاشمی ده‌ركردوو سه‌ره‌ڕای مه‌ترسی تۆمه‌ته‌كه مالیكی ته‌نانه‌ش سه‌رۆك كۆماریشی ئاگادارنه‌كردووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌وامان پێده‌ڵێته‌وه، له‌عێراقدا سیاسیه‌كان دركبهوهدهكهن كه مالیكی به‌كرده‌وه دیكتاتۆره، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاسایی عێراقی زۆرمادهو بڕگه‌ی تێدایه بۆجیاكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جی به‌جی كردن و داد وه‌ری، به‌ڵام بهههمووداخێكهوه جیاكردنه‌وه‌كه خه‌یاڵی یه‌و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هیچ زه‌مینه‌یه‌كی نی یه، وه‌كو ده‌بینین ڕكابه‌ره‌كانی مالیكی ڕاوه‌دو ده‌نێن.
هه‌روه‌ها مالیكی كاتێك له واشنتون چاوی به ئه‌مریكی یه‌كان ده‌كه‌وێت شانازی ده‌كات به‌وه‌ی دژی دوژمنی ئه‌مریكا، سه‌دریه‌كان، وه‌ستاوه‌ته‌وه و له‌تاران بۆسهركردهكانی ئێران تڕكید ده‌كاته‌وه و كهجدی یه له‌ڕاوه‌دونانی سه‌ركرده‌كانی سوونه، له‌ناوخۆی پارته‌كه‌ی خۆشی‌دا، پارتی ده‌عوه، ڕبراهیم جعفری له‌سه‌رۆكایه‌تی پارته‌كه لابرد و به‌وه‌ش مالیكی دیكتاتۆری ڕاسته‌قینه‌یه‌و مالیكی ده‌بێته كێشه‌یه‌ك بۆهه‌موو پێكهاته‌كانی گۆِرهپانی عێراق، ئه‌و گۆِرهپانی عێراق، ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی له‌كاتی سه‌رده‌مه‌وه هه‌ستیاریه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه ڕووه و كه‌سایه‌تی دیكتاتۆر.
هودا حوسه‌ینی، ژنه ڕۆژنامه‌نووسی عه‌ره‌ب، له‌ژێر ناونیشانی ئێوه چوزانن مالیكی كی یه؟
له‌ڕۆژنامه‌ی شه‌رقول ئه‌وسه‌ت بابه‌تێكی بڵاوكردۆته‌وه ده‌لێت: شێوازی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بریتی یه لهتیكهڵهی شێوازی ئێرانی له‌فڕوفێڵ و دواتر هێرش كردن و شێوازی به‌عسی له‌ڕزگاربوون له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕه‌نگه ببن بهڕكابهر یان ڕه‌خنه‌گر یان داواكاری مافه‌كان.
له‌ڕۆژگاره‌كانی ێدام حسێن دا نوری مالیكی له‌ژێر سایه‌ی ڕژێمی به‌سی تردا له‌سوریا ژیا، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ عێراق له‌دوای داگیركاری ئه‌مریكی گوی ڕایه‌ڵی ڕێنمایی یه‌كانی ئایه‌توالله خومه‌ینی بوو نوری مالیكی چه‌ندین وانه‌ی له‌مێژو به‌عسی عێراق و سوریا وه‌رگرتووه له‌نێوانیشیاندا شێوازه‌كانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فێڵ و یه‌كه‌مین فێڵی له ئه‌مریكی یه‌كان كرد دواتریش به‌فه‌رمانی ئێران فێڵی له سوریاش كرد بۆیه ئه‌و ڕووداوانه ئهمڕۆكهڵهعێراقدا ڕووده‌ده‌ن ڕێكه‌وت نیه‌و ئهوململانیه سیاسیه‌ی مالیكی له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی دواسه‌ربازی ئه‌مریكیدا ده‌ستی پێكرد بۆئه‌وه‌ی مالیكی لهسوونهكانی عێراق بگه‌یه‌نێت ئه‌وان كهمیهیهكن و چی دی ئهومێژوو هه‌ژموون هوودنیایان نی یه له‌سه‌رده‌می سه‌دامدا هه‌یان بوو و سووننه ده‌بیت به‌وه ڕازی بن كه‌شیعه / مالیكی و هاوپه‌یمانه‌كانی داهاتووی عێراق دیاری ده‌كه‌ن لێره‌دا پرسیارێك دێته‌پێش ئایا ێالح موتڵه‌گ ڕاستی نه‌وت كاتێك ووتی: (مالیكی دیكتاترێكی خراپتر له ێدام حسین)
به‌رده‌وام به‌تایبه‌تی له (14) ی ته‌مووزی ساڵی (1958) به‌دواوه، كێشه‌و ململانی له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات هه‌رله پێكدادان و شه‌ڕو خوێن ڕشتن كۆتای هاتووه، ئه‌مه‌ش كلتورێكی سیاسی سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تی دزی وی درووست كردووه له عێراقدا كۆتایی پێهێنانی ڕژێمی به‌عسیش، بۆخۆی به‌شێوه‌یه‌كی ئاڵۆز و وێران كه‌ربوو، ئالێره‌وه عێراق بووه ووڵاتێكی پڕ له كێشه‌و نائارامی به‌رده‌وام له‌دوای ڕژێمی به‌عس، بۆیه‌كه‌مجار به‌ڕێكه‌وتنی سیاسی له‌لایه‌ن و هێزه‌سیاسی یه‌كانی عێراق به‌پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا حكومه‌تی هاوبه‌ش دامه‌زرا، به‌ڵام له‌لایه‌ن پاشماوه‌كانی ڕژێمی پێشوو، له‌لایه‌كی تر هێزهتیرۆرستهكان زیاتر بوونه هۆی وێران كردنی ووڵاتهكهو درووست كردنی ناكۆكی و پێكدادان و ته‌قینه‌وه و پشێووی، سه‌ربازی ده‌ست تێوه‌ردانی ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد عێراق بووه ووڵاتێكی شێواو. به‌ڵام هه‌وڵدان بۆبیناكردنهوهی ئه‌و عێراقه ههرلهههڵبهزین و دابه‌زین بوو ده‌بێت بپرسین له‌م ڕووداوانه‌ی ئه‌م دوایه‌ی عێراق بزانین عێراق به‌رو كوی ده‌ڕوات؟ چی چاوه‌ڕوانی ئه‌م ووڵاته‌یه ئاخۆ به‌رو ئاشتی ده‌ڕووات یان به‌ره‌و شه‌ڕو پێكدادان؟ ئاخۆ عێراق جارێكی تر ده‌بێته‌وه مه‌یدانی ململانی و ڕاكێشانه‌وه ئه‌مه‌ریكا یان نا؟ ئاخۆ ئه‌مه‌ریكا عێراقێكی پڕ له‌كێشه جی ده‌هێڵیت بۆئه‌وه‌ی داوای لێبكه‌ن بگه‌ڕێته‌وه و ئه‌مجاره‌یان پێی بڵین لێره‌بیت چاكتره؟ ده‌بیت چاوه‌ڕی بكه‌ین و بپرسین ئاخۆ عێراق به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكی سێنترالین ده‌ڕوا و سستمی فیدڕاڵی ناودهستورهكهی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه یان ده‌بێته چه‌ند به‌شێك و پرۆژه‌كه‌ی (جۆبایدن) بۆدابه‌ش بوونی عێراق سه‌رده‌گرێت؟ دهتۆبڵێی عێراق و ناوچه‌كه به‌ره دابه‌ش بوونێكی گه‌ره‌تر بڕوات و داهاتوێكی نهخشهجیاواز له‌عێراق و ناوچه‌كه‌دا ڕووبدات؟ بابزانین چۆن له‌و داهاتووه ده‌ڕوانین؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه.
