دوای وورد بوونه‌وه‌و دیراسه كردنێكی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ شێوازی ئیشكردن و پێكهاته‌ی هونه‌ریی و كارگێڕی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ره‌كانی موزیك) له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ولاوان، له ڕوانگه‌ی هه‌ستكردنمان به‌زه‌رووره‌تی گۆڕانكاری له‌شێوازی كاركردن، به‌پێویست و ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانین ئه‌و پێشنیارانه بخه‌ینه به‌ر ده‌م نێوه‌ندی هونه‌ری كوردی به‌گشتی وهونه‌رمه‌ندان وموزیك ژه‌نان ولایه‌نی په‌یوه‌ندار له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ولاوان به‌تایبه‌تی. به نیازی په‌یڕه‌و كردنی باشترین شێوازی كارگێڕی وپێكهاته‌ی هونه‌ری تایبه‌ت به‌و هونه‌ره‌ی كه له و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مرۆماندا بۆته كه‌ناڵ و نێوه‌ندێكی كلتووری و شارستانی یه‌كجار هه‌ستیار بۆ پێناسه‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی میلله‌تان و، نزیك بوونه‌وه‌ی كلتووره جیاوازه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی لێبورده‌یی له كۆمه‌ڵگاكاندا.
به‌داخه‌وه ئه‌و به‌ڕێوه به‌رایه‌تیه ش وه‌ك زۆربه‌ی دامه‌زراوه هونه‌ریه‌كانی دیكه، له‌سه‌ره‌تای دهمهزراندنیهوه به سیسته‌م و پلانێكی پێشوه‌خته‌و كارنامه‌یه‌كی زانستی و هونه‌ری دانه‌مه‌زراوه، تاكو له‌گه‌لڕ ره‌وتی گۆرانكاریه‌كانی جیهان و كوردستان و به‌رفراوان بوونی ئه‌رك وئامانجه‌كانی ئه‌و بواره هونه‌ریه‌دا بگونجێت و یه‌كبگرێته‌وه...
هه‌ست ده‌كرێت له‌ماوه‌ی رابردوو به‌شی زۆری كار‌و چاڵاكیه‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه (تایبه‌ت له‌شاری هه‌ولێر) خۆی له سازدانی كۆنسێرت و ئاهه‌نگی گۆرانی و موزیكی بۆنه‌كاندا چڕكردۆته‌وه... وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نیا سازدانی (ئاهه‌نگ وكۆنسێرت) و كلیپی گۆرانی ئه‌ركی ئه‌و دامه‌زراوه بێت!
... پێمان وایه بۆ خۆ رێكخستنه‌وه‌و هه‌نگاونان بۆ قۆناغێكی تازه له شێوازی كاركردن له سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان و، ده‌ربازبوون له كۆمه‌لێك كێشه‌ی هونه‌ریی و، په‌ڕینه‌وه بۆ قۆناغێكی تازه‌ی شێوازی ئیداره‌كردنی كاری هونه‌ر له‌و بواره‌دا.... كاتی ئه‌وه هاتبێت به هه‌ناسه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه ئه‌و دامه‌زراوه‌یه رێكبخه‌ینه‌وه، بۆ ههرههنگاوێكیش به‌و ئاراسته‌یه پێویستمان به‌وه ده‌بێت (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و دامه‌زراوه‌كان) به سیسته‌م و پرۆگرام و ههیكهڵی ئیداریی ووردو هه‌مه‌لایه‌نه سه‌ر له‌نوی دابرێژینه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێدایه زۆرجار لێره‌و له‌وی گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین بوونی هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوه هونه‌ریانه بۆ خزمه‌تی ئه‌و بواره ره‌ت ده كرێته‌وه‌و به دامه‌زراوه‌ی زیاد و بإ سوود هه‌ژمار ده‌كرێن.. خاوه‌نی ئه‌و ده‌نگانه پێیان وایه له وساته وهخهتهدا پشتگیری كردن و ته‌مویل كردنی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه كاری حكومه‌ت نییه.. !!!
به بۆچوونی ئێمه كۆی گشتی بواره‌كانی فه‌رهه‌نگ و هونه‌رو دامه‌زراوه كلتوریه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاكو كاتێكی تر‌و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه‌و دواتریش، پێویستیان به پشتگیری به‌رده‌وامی حكومه‌ت ده‌بێت، بۆ یه باشتر وایه هه‌رچی زووه سوود له‌و پشتگیریانه وه‌ر بگیرێت و رێك‌بخرێن كه ساڵانێكه بۆ ئه‌و شوێنانه ته‌رخانكراوه، باشتر وایه بیر له باشتر ئاراسته كردنیان بكرێته‌وه بۆ پێكانی ئامانجه‌كان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌یان به‌و حاله‌ته‌ی ئێستایان رۆژ له دوای رۆژ نزیكیان ده‌كاته‌وه له ئه‌گه‌ری فه‌رامۆشكردن وپشت تێكردنی یه‌كجاره‌كی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه.
له‌وسۆنگه‌یه‌وه ئه‌و پڕۆژه چاكسازیه هه‌مه‌لایه‌نه ده‌خینه روو بۆ ئه‌وه‌ی دواجار بخرێته سه‌رمێزی گفتوگۆوه، ئه گهربهپهسند زاندرا به هه‌ندێك گۆرانكاریهوه به‌پاڵپشتی وه‌زاره‌ت و هه‌موو لایه‌نه‌كان بكرێت به سیسته‌م بۆ شێوازی كاركردن و، ههیكهڵی تازه‌ی بڕیار له‌سه‌ر دراو بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ نموونه ماوه‌ی (10 سالڕ، 15 سالڕ... هتد، بۆهه موو به‌ڕێوه بهرایهتیهكانی هونه‌ره‌كانی موزیك) له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
دواجار دڵنیام له‌وه‌ی نه‌ك له ئێستادا به‌ڵكو بۆ ده‌یان ساڵی دیكه‌ش خه‌ڵكانێك به‌گومانه‌وه ده‌پرسن ئاخۆ دامه‌زراوه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی هونه‌ری ئه‌وه ده‌هێنێت پرۆژه‌ی بۆ ئاماده بكرێت و به‌و شێوه‌یه پڕۆژه‌ی بۆ گه‌ڵاله بكرێت؟؟.
ئێمه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌و ده‌یانی دیكه‌ی له‌و شێوه‌یه بۆ كات و ده‌رفه‌تێكی دیكه هه‌ڵده‌گرین و، دڵنیاشم ده‌یان خه‌ڵكی به ئه‌زموون و خاوه‌ن ویژدان هه‌ن قسه‌ی جددیان ده‌بێت له‌سه‌رئه‌و جۆره پرسیرا نه.
ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه پێشنیازكراوه‌كه.
یه‌كه‌م: ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی كه هه‌یه ناوه‌كه‌ی وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه به‌ناوی (به‌ڕێوه به‌رایه‌تی هونه‌ره‌كانی میوزیك). باشتر وایه ئه‌و به‌ڕێوه به‌رایه‌تیه ئه‌نجومه‌نێكی هونه‌ریی هه‌میشه‌یی هه‌بێت بۆ دانانی پلانی سالانه بۆ هونه‌ره‌كانی موزیك له سه‌رئاستی پارێزگاكانی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رو نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له وبه‌ش و دامه‌زراوانه‌ی هونه‌ره‌كانی موزیك ئه‌ندامی ئه‌و ئهنجوومهنهبن كه هه‌ند ێكیان له‌وانه پێشنیازكراون ئێستاكه به‌شێك نین له پێكهاته‌ی هونه‌ره‌كانی موزیك: -
(گروپی موزیكی میللی، ، مۆسقای منداڵان، خانه‌كانی موزیكی مندالان، ئۆركیسترا، بنكه‌ی مه‌قام، تیپه موزیكیهمۆڵهت پێدراوه‌كان، ئه‌نجومه‌نی نێو ده‌وڵه‌تی موزیكی كوردستان، وه‌ره‌شه‌ی ئامێره‌كان).
ده‌كرێت ئه‌و ئه‌نجومه‌نه راسته‌و خۆ سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری‌و هونه‌ری پارێزگاكان بێت، یاخود ساڵانه به‌ئاماده بوونی نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت بوودجه‌و كارنامه و پلانی كاره‌كان دابڕێژرێن و، ساڵانه‌ش دوای په‌سندكردنی بوودجه، بڕگه په‌سندكراوه‌كانی بخرێته ڕوو، نه‌ك وورده‌كاریه‌كانی بوودجه ته‌نیا چه‌ند به‌ڕێزێك لێی ئاگادار بن و سه‌رپشك بن له شێوازی گه‌ڵاله كردن و خه‌رج كردنی.
دووه‌م: -
پێشنیار ده‌كه‌ین دانان و پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ره‌كانی موزیك له‌ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی سیڤییه‌وه بێت و له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت و ره‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیرو هونه‌ری پارێزگاكان بێت، دواتر ئه‌و مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌شی تێدابێت: -
1- ده‌رچووی زانكۆ بێت و باشتره ئه‌گه‌ر ده‌رچووی به‌شی موزیك بێت.
2- به‌زیاتر له زمانێك بنووسێت و بخوێنێته‌وه.
3- تێڕوانین وخوێندنه‌وه‌ی زانستیانه ی بۆ بابه‌ته هونهرهكانیهكانی موزیك هه‌بێت.
4- لایه‌نی كه‌م نۆته‌ی موزیك بخوێنێته‌وه‌و ئامێرێكی موزیك بژه‌نێت.
5- (7- 10) حه‌وت ساڵ تا ده‌سالڕ خزمه‌تی وه‌زیفی وهونه‌ری هه‌بێت.
6- خودان شیانی هونه‌ری بێت و شاره‌زایی هه‌بێت له بابه‌ته یاسایی وكارگێڕیهكاندا.
7- به‌كۆتایی ماوه‌ی چوار ساڵی یه‌كه‌می پۆسته‌كه‌ی پێویسته به ئامار‌و داتا سه‌رجه‌م خه‌رجی و كاروچالاكیه‌كانی بۆ راگه‌یاندنه‌كان و لایه‌نی پێوه‌ندیدار بڵاوبكاته‌وه‌و بیخاته ڕوو.
دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ره‌كانی موزیك یاریده‌ده‌رێك بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی دیاریده‌كات، باشتر وایه بڕوانامه‌ی زانكۆ یان په‌یمانگه‌ی موزیكی هه‌بێت و لایه‌نی كه‌م (5 تا 7) سالڕ خزمه‌تی هونه‌ریی و ئیداره‌ی هونه‌ری هه‌بێت. به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لڕ به‌ڕێوه‌به‌ر كاره‌كانی ڕۆژانه به‌ڕێوه ده‌بات و به‌وه‌كاڵه‌ت كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ر رایی ده‌كات.
- فه‌رمانبه‌رێك به پڵه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر، كار‌و باری كارگێڕی ودارایی به‌ڕێوه ده‌بات باشتروایه ده‌رچووی كۆلیژ و به‌شه‌كانی كارگێری وئیداره بێت.
سێیه‌م: -
پێشنیارده‌كه‌ین ئه‌و به‌شانه‌ی خواره‌وه له‌پێكهاته‌ی تازه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ره‌كانی موزیك زیاد بكرێن: -
1- كردنه‌وه‌ی به‌شێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ موزیكی منداڵان. (بوونی ئه‌وبه‌شه له‌و به‌ڕێوه به‌رایه‌تیه ته‌ندروستره وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌ڕێوه به‌رایه‌تی منداڵان.
2- - به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌لایه‌ن دووكه‌سایه‌تی هونه‌ریی و زمانزانه‌وه به‌ڕێوه ببرێت.
3- ئه‌رشیفی هونه‌ری له‌لایه‌ن ستافێكی شاره‌زاوه به‌ڕێوه ده‌برێت.
4- به‌شی یاسایی.. له‌لایه‌ن ده‌رچووێكی یاساوه به‌ڕێوه ده‌برێت.
5- كردنه‌وه‌ی لقی ئه‌نجومه‌نی نێو ده‌وڵه‌تی توێژینه‌وه‌ی موزیكی كوردستان.
له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق له (دائره الفنون ااموسیقیه) به‌ناوی (المركزالدولی للدراسات الموسیقیه التقلیدیه). ئه‌و به‌شه هه‌یه.
باشتر وایه كه‌سایه‌تی و خاوه‌ن بڕوا نامه‌یه‌كی به‌رز له بواره‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانسته‌كانی موزیك سه‌رپه‌رشتی ئه‌و لقه بكات، له‌گه‌لڕ ستافێك له هونه‌رمه‌ندانی خاوه‌ن ئه‌زموون له بواری نووسین و هونه‌ری كه‌له پوری كوردستانی. كاری سه‌ره‌كی ئه‌و به‌شه ئاماده كردن و پێشكه‌ش كردنی لێكۆلینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌بێت بۆ ئه‌نجومه‌نی نێو ده‌وله‌تی موزیك (یونسكوَ) سه‌باره‌ت به موزیك و گۆرانی هه‌موو پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌و ناوه‌نده ده‌بێته هۆی دروست بوونی پردی په‌یوه‌ندی له‌نێوان پێكهاته جیاجیاكانی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان وعێراق وجیهانی ده‌ره‌وه‌ش.
بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئهودامهزراوه بتوانین وه‌ك هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵبده‌ین ببینه ئه‌ندام له‌و رێكخراوهجیهانی و هه‌رێمایه‌تیانه‌ی كه تایبه‌تن به فه‌رهه‌نگ و هونه‌ره‌كانی موزیك به‌گشتی و (ئه‌نجومه‌نی نێوده‌وڵه‌تی موزیكی سه‌ربه یونسكۆ.. ICTM ) به‌تایبه‌تی. (له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا باشترین كارێك كه ئه‌و لقه بیكات چاپكردنی بڵاوكراوه‌یه‌كی موزیكی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌بێت، سه‌باره‌ت به موزیك و هه‌موو بواره‌كانی په‌یوه‌ست به و بواره‌وه له كوردستان به‌گشتی، به هه‌رسإ زمانی كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی.
6- كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنان و تۆماركردن وبڵاوكردنه‌وه.
بوونی ئه‌و یه‌كه هونه‌ریه زۆرپێویسته بۆتۆماركردنی به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌كانی (تیپه موزیكیه‌كان و هونه‌رمه‌ندانی شاره‌كان) كه بۆته كێشه‌یه‌كی دیاری هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و بواره...
باشتروایه ئه‌و به‌شه له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه بێته دامه‌زراندن وبه كارنامه‌و سیسته‌مێكی سه‌رده‌میانه شێوازی په‌یوه‌ندی و ئیش وكاره‌كانی رێكبخرێت، هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و به‌شه‌وه ده‌تواندرێت ده‌ستی كه‌رتی تایبه‌ت و سه‌رمایه‌و بازاڕی موزیك رابكێشرێت بۆ هه‌ماهه‌نگی كردن له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی.
7 - كردنه‌وه‌ی به‌ش و یه‌كه‌ی دروستكردن وچاككردنه‌وه‌ی ئامێره موزیكیه‌كان
(ورشه الات اموسیقیه).
بوونی ئه‌و وهرهشهیه له‌چه‌ند لایهنێكهوهگرنگی خۆی هه‌یه: -
*- وه‌گه‌ڕخستنی توانا مرۆییه‌كان وكۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و پیشهكارانهی كه له كوردستان ئامێره‌كانی موزیك دروست ده‌كه‌ن.
*- هه‌ماهه‌نگی كردن له‌باری ئابووریه‌وه به سوود وه‌رگرتن له داری كوردستان و به‌كارهێنانی بۆ دروستكردنی ئامێره‌كانی موزیك.
*- دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵی كار بۆ كۆمه‌لێك پیشه‌وه‌ر له ئاینده‌دا له‌و دامه‌زراوه كاربكه‌ن.
*- دابین كردنی پێداویستیه‌كان به‌و ئامێره موزیكیانهی كه دروست ده‌كرێن بۆدامه‌زراوه هونه‌ریه‌كان و ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده وخوێندن له كوردستان.
- باشتر وایه له‌و به‌ڕێوه به‌رایه‌تیه زیاتر ده‌رگا به‌رووی به‌هره‌مه‌ندان وده‌رچوانی به‌شی موزیكی په یمانگه و كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كاندا بكرێته‌وه، به‌گشتی پێدا چوونه‌وه به مووچه‌ی هونه‌رمه‌ندان و موزیك ژهناندا بكرێته‌وه.
* پێشنیار ده‌كه‌ین وه‌زاره‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لڕ هونه‌رمه‌ندان و لایه‌نه‌كانی دیكه ڕێگا چاره‌یه‌كی هونه‌ری گونجاو بدۆزێته‌وه بۆبابه‌تی (ده‌وامكردن و نه‌كردنی) ئه‌وژماره زۆره‌ی دهنگبێژوموزیك ژه‌نان كه چه‌ند سالێكه (گرێبه‌ست وفهرمانبهرن) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ره‌كانی موزیك و ڕۆژانه له‌ده‌وام كردن جۆرێك له بێزاربوون وبێتاقهتیان پێوه‌دیاره.
تێبینی: بڕگهكهكانی نێو ئه‌و پڕۆژه پێشنیاره له‌ژێركاریگه‌ری هیچ ئاراسته‌یه‌كی دیاریكراو دانه‌ڕێژراوه بۆیه زۆر خۆشحاڵده‌بین خودی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و بواره و شاره‌زایان و دلسۆزان به‌تایبه‌تی بۆ به ته‌نگه‌وه‌هاتنی هه‌رچی باشتره به پێشنیار‌و خستنه رووی تێڕوانینه‌كانیان به‌شداربن له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه پێشنیاره‌و هاوكاربن له داڕشتنه‌وه‌ی شێوازی كاركردنی دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كانی هونه‌ریی له كوردستان.
نایف محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د شێخانی
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی مه‌قام له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری وڵاوان.
07504548171
وێنه‌یه‌ك بۆ: -
- لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان ورۆشنبیری وراگه‌یاندن و شوێنه‌واره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان.
- وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان.
- به‌ڕێوه به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
- به‌ڕێوه به‌رایه‌تی هونه‌ره‌كانی موزیك له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
- سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه.
