
مامۆستای مه‌لا عوسمان : چه‌کداره‌کان زۆر به‌ناشرینانه هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌رماله‌که‌م باشبو له‌ماڵ نه‌بوم ئێستاش ...!!
ئه‌ورووپا :
هه‌ر مرۆڤێک خاوه‌ن کیانێک و راو بۆچونێکی ئازاده جا خۆ مرۆڤه‌کان له‌یه‌ک بجونایه‌وه بیر‌و هه‌ست و ناخه‌کان جیاوازیان نه‌بوایه ئه‌وا ره‌و ره‌وه‌ی ژیان نه‌ده‌گوزه‌را، بۆیه هه‌ر تاکێک خاوه‌ن ده‌نگێکه که ده‌توانێت به ئازادانه ده‌ری ببرێت له هه‌ر رویه‌که‌وه‌بێت بۆیه ده‌کرێت بڵێین ئه‌مه ته‌نها له ولاتانی وه‌ک عێراق ئه‌سته‌مه ؟ کوردستانیش به‌شێکه له عیراق که یه‌کێک خاوه‌ن ده‌نگێکی ئازاد بێت ده‌که‌وێته ژێر تانه و توانج لێدان و گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وامیش بێت ئه‌وا روبه‌روی مه‌رگ ده‌بێته‌وه، ئێستا کوردستان بۆ ته جێگای جۆره‌ها ده‌نگی جیاواز که له ناومال له نیوان باوک و منال تا ده‌وام و فه‌رمانگه و حیزبه‌کان که هه‌میشه بوێریه‌ک به‌دی ده‌کرێت تا ده‌ربرینی بۆ خالی بونه‌وه‌ی داخوازی ئه‌و هه‌سته‌ی له‌ناخ دایه، له‌م هه‌نگاوه دا هه‌زاره‌ها که‌س داوای گۆرانگاری و به‌رقه‌رار بونی یاساده‌که‌ن له ناویشیاندا سه‌دان هاوڵاتی توشی گرفتی ته‌شهیرات و ناوزراندن و داپڵۆسین بۆته‌وه.
دیارترینیشیان دۆستێکی ئازیزم بوو که هه‌میشه جیاوازبوو له بیرکردنه‌وه و ئاخافتنیدا ئه‌ویش مامۆستا مه‌لا(عوسمان عبدولله) بو که مامۆستای مزگه‌وتی نه‌وره‌س بوو له سلیمانی ئه‌توانم بڵێم ئه‌م به‌رێزه شێوازێکی زۆر نه‌رمی هه‌یه بۆ دۆستایه‌تی کردن و قه‌تیش نه‌ی خواستوه لایه‌نی به‌رامبه‌ری بگه‌یه‌نێته ئه‌و کاته‌ی که دڵگران بێت، بۆیه به‌بیستنی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی که چه‌ندین جار ویستراوه ئازاری بده‌ن زۆر دلگران بوم لێره‌دا وه‌بیرم هاته‌وه که دوو کچ و کوره نازداره‌که‌ی به‌دابڕانی باوکیان نامۆده‌بن به‌دورکه‌وتنه‌وه‌ی باوکیان لییان شۆک دایان ده‌گرێت که ئیستاش باوکیان به‌دوره‌لییان،
په‌یوه‌ندیم کرد به مامۆستا عوسمان عبدولله ئه‌ویش وتی : به‌راستی بیزاربوم له وه‌ی که چه‌ندین چه‌کدار هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌رماڵه‌که‌م زۆر به‌ناشر ینی و به‌مه‌رامی ئه‌وه‌ی که ده‌ست گیرم بکه‌ن جا دواتر جیم به‌سه‌ر دێت نازانم !!...ئێستاش خۆم ون کردوه و نامه‌وێت خۆم به‌ده‌سته‌وه بده‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه شک نابه‌م قسه‌یه‌کی به جۆرێکم کردبێت له زمانی گوڵ زیاتر نه‌بێت تاوانه‌که‌شم هه‌ر ئه‌وه‌یه که به‌شداری سه‌رای ئازادیم کردوه و چه‌ندین جار ووتارم داوه .
به‌وشێوه‌یه مامه‌له‌کردن له‌گه‌ل مامۆستایانی ئاینی به‌راستی بێشه‌رما‌نه‌یه له به‌ر ئه‌وه‌ی توێژی مامۆستایانی ئاینی گرنگی خۆی هه‌یه و ئه‌وانیش خاوه‌ن بیرکردنه‌وه‌ی جیاوازن چه‌کدارانیش به‌وشیوه‌یه مامه‌له‌بکه‌ن دۆخه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان نابێت و زیاتر به‌ره و شڵه‌قان داروات، پیویسته وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و ریکخراوه‌کان هه‌لوێست وه‌ربگرن تا له‌به‌رچاوی خه‌لک هه‌یبه‌تی مامۆستایانی ئاینی نه‌رۆخێک له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رمرۆڤێکی موسولمان که له دایک ده‌بێت ئه‌م مامۆستایا‌نه بانگ ده‌ده‌ن باگوێ دا تا به‌ریه‌که‌وته‌کانی ڕۆژانه له گری به‌سته‌کانی هاوسه‌رگیری تا وه‌فات کردن که له‌سه‌رگۆرستان ئه‌مان ته‌لقینمان ده‌که‌ن بۆیه پێویستی ژیانمان له که‌م کردنه‌وه‌ی شه‌هامه‌تیان بیویژدانیه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
