
له درێژه‌ی پشتیوانیه‌کانی کوردانی تاراوگه له خۆپیشانده‌رانی شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان، رۆژی (پێنجشه‌ممه)ی داهاتو خۆپیشاندانێک له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی دانیمارک له کۆپنهاگن به‌ڕێوه‌ده‌چێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش که‌مپینی به‌رگری له‌ئازادی و داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له وڵاتی دانیمارک، ئاگاداری ره‌وه‌ندی کوردی ئه‌و وڵاته‌و باشوری سوید ده‌کاته‌وه، که به‌شداری خۆپیشاندانه‌که بکه‌ن و ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆیان بگه‌یه‌ننه لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌رامبه‌ر پێشێلکارییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران.
بو گه‌ێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌ش، بڕیاره له‌و خۆپیشاندانه‌دا چه‌ند که‌سایه‌تییەکی سیاسی و چالاکوانی سیاسی دانیمارک به‌شداری بکه‌ن.
کات و شوێنی خۆپیشاندان:
رۆژی (پێنجشه‌ممه) 7/4/2011 سه‌عات 03:00ی پاشنیوه‌ڕۆ
Christiansborg SlotspladS
1240 København K
Danmark
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
