
به‌ناوی خودای گه‌وره ..
- وڵاتپارێزانی كوردستان ..
- هاوڵاتیانی مه‌خموورو قه‌راج و كه‌ندێناوه و گوێڕ ..
ئێمه له‌كاتێكدا یادی 12ی ئادار و بیسته‌مین ساڵیادی راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991ی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان به‌رزو پیرۆز راده‌گرین، له‌هه‌مانكاتدا به‌هۆی فه‌رامۆشكردنی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان له‌زۆربه‌ی رووه‌كانه‌وه، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی و هه‌ردوو ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ولێر و موسڵ به‌تایبه‌تی و پشتگوی خستنی گرنگیی ده‌ڤه‌ری مه‌خموور له‌رووی سامانه سروشتییه‌كان و دانه‌وێڵه‌و هه‌روه‌ها له‌رووی جوگرافییه‌وه مه‌خموور وه‌كو ناوچه‌یه‌كی هاوسنوور به‌شێكی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزێت، بۆیه به‌پێویستمان زانی كه‌مپینێك بۆ داكۆكیكردن له مافه ره‌واكانی هاوڵاتیانی مه‌خموور به‌فه‌رمی رابگه‌یه‌نین.
وه‌كو ئاشكرایه مه‌خموور له ساڵی 1927 بوه‌ته قه‌زا و له‌ساڵی 1996دا به‌بڕیارێك خراوه‌ته سه‌ر پارێزگای موسڵ، دواتر له‌ساڵی 2003 له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ئازاد كردنی عێراق ئازاد كرا، له‌وساته‌وه كه‌وتۆته نێو به‌رداشی دوو ئیداره‌یی (هه‌ولێر و موسڵ)، به‌تایبه‌تی دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی لیستی حه‌دبا و فه‌رامۆشكردنی ناوچه كوردنشینه‌كان به‌هۆی هه‌ڵوێست و بایكۆتكردنی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا، ده‌ڤه‌ری مه‌خموور له‌ته‌واوی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان بێبه‌شكراوه.ئێمه‌ش به‌باشمان زانی ئه‌م كه‌مپینه له‌رۆژی 12/3/2011 له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووس و مامۆستایانی ئایینی و كه‌سایه‌تی و خه‌مخۆرانی مه‌خموورو قه‌راج و كه‌ندێناوه‌و گوێڕ رابگه‌یه‌نین.به له‌به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای كوردستان وه‌كو كه‌مپینێكی بێلایه‌ن كارده‌كه‌ین، ئامانجیش له‌م كه‌مپینه پشتگیری و داكۆكیكردنه له ته‌واوی ماف و داخوازییه ره‌واكانی هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ری مه‌خموور له‌رێگه‌ی فشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان و عێراق بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتن و جێبه‌جێكردنی داخوازی و پێداویستییه‌كانی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
ئه‌م كه‌مپینه درێژه پێده‌ری هه‌وڵه‌كانی پێشووتره كه له‌رێگه‌ی یاداشت به‌رزكردنه‌وه‌دا سه‌ردانی قایمقامیه‌تی مه‌خموورو پارێزگای هه‌ولێر و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان‌مان كردووه، هه‌روه‌ك پێشووتر سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ڵێنی به‌دواداچونی بۆ داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی مه‌خموور داوه‌و تائێستا نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆیه بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرای ده‌كه‌ین كه شێوازی كاركردنی كه‌مپینه‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسیه‌ت و پاراستنی ئه‌زموونی كوردستان و له‌چوارچێوه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی و قانوونی‌دا داوای مافه ره‌واكانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ین.
له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌م كه‌مپینه‌دا جارێكی دیكه داخوازییه‌كان ده‌خه‌ینه‌وه به‌رده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، داواكارین به‌زووترین كات وه‌ڵامی داخوازییه‌كانمان بده‌نه‌وه.هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه بۆ كارا كردنی هه‌وڵه‌كانی كه‌مپینه‌كه به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌دی داخوازییه‌كان، رووی دواكاریمان ئاڕاسته‌ی ته‌واوی هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ری مه‌خموور ده‌كه‌ین، كه پشتگیری ته‌واوی خۆیان بۆ كه‌مپینه‌كه ده‌رببڕن و هاوكاری كه‌مپینه‌كه بكه‌ن له هه‌وڵه‌كانیدا.
داواكارییه‌كانی كه‌مپینی داكۆكیكردنی له‌مافه ره‌واكانی هاوڵاتیانی مه‌خموور
1-گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌زای مه‌خموور بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه پسووڵه‌ی خۆراكیان سه‌ر به‌موسڵه كه‌چی بێبه‌شكراون له قه‌ره‌بووی مادده‌ی 140دا.
2-ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاو ناحیه‌كانی مه‌خموور دوور له ده‌ستێوه‌ردانی حیزب، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌خموور یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ی كه تائێستا ئه‌نجوومه‌نی قه‌زا و ناحیه‌كانی نییه.
3-گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕه پاره‌ی پرۆژه‌ی "پترۆدۆلار"بۆ ده‌ڤه‌ری مه‌خموور كه تائێستا لێی بێبه‌شكراوه.
4- دانانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له ئیداره‌و به‌ڕێوه‌بردنی ئیش و كاری خه‌ڵك، دامه‌زراندنی هاوڵاتیان به‌بی جیاوازی و ته‌زكیه‌ی حیزبی، چونكه زۆربه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌و حیزبی له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌خموور دێن و دره‌نگ ده‌گه‌ن و زووش ده‌گه‌ڕێنه‌وه، فریای هه‌ڵسوڕانی ئیشوكاری هاوڵاتیان ناكه‌ون، یان جێگیركردنی ئه‌و به‌رپرسان له مه‌خموورو دانانی به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی قه‌راج (باقرت) به‌زووترین كات، چونكه ماوه‌ی چوار ساڵه بی به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌یه.
5- له‌رووی په‌روه‌رده‌و خوێندنه‌وه، دروستكردنی قوتابخانه‌و باخچه‌ی ساوایان و دایه‌نگا و كردنه‌وه‌ی په‌یمانگا یاخود كۆلێژێك، چونكه تاوه‌كو ئێستا یه‌ك باخچه‌ی ساوایانی هه‌یه‌و قوتابخانه‌كان دوو ده‌وامی تێدا ده‌كرێت.
6- دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی 100 قه‌ره‌وێله‌یی، چونكه تاكو ئێستا له‌مه‌خموور ته‌نیا بنكه‌ی ته‌ندروستی هه‌یه و ئه‌ویش په‌كی كه‌وتووه، به‌تایبه‌تی به‌شی منداڵبوون و فریاكه‌وتنی تێدا نییه.
7- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با: دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ركردن و دابینكردنی یڕی كاره‌بای پێویست به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی موسڵ یان هه‌ر هه‌ولێكی تر بۆ راكێشانی كاره‌با له وێستگه‌ی پیرداود.
8- چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئاو: نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ئاوی سوڵتان عه‌بدوڵا و بۆری نێوان مه‌خموور و گوندی عه‌لیاوه كه 11كم ده‌بێت، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆڕی بۆرییه‌كانی ناو شاری مه‌خموور، چونكه زۆر كۆنه و به‌كه‌ڵكی به‌كارهێنان نایه‌ت، هه‌روه‌ك به‌گوێره‌ی چه‌ندان نوسراوی فه‌رمی ئاوه‌كه‌ی پیس و شێلوه و بۆ خواردنه‌وه ناشێت، هه‌روه‌ها دروستكردنی پاڵاوگه‌و پرۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه.
9- پرۆژه‌ی گه‌یاندنی ئاودێری له‌زێی گه‌وره یاخود زێی دیجله بۆ ده‌شتی قه‌راج و كه‌ندێناوه، بخرێته نێو كاری حكومه‌ته‌وه چونكه ده‌ڤه‌ری مه‌خموور خاوه‌نی زیاتر له یه‌ك ملیۆن دۆنم زه‌وییه.
10- ته‌واوكردن كۆنكریتی سه‌رجه‌م شه‌قام و كۆڵانه‌كان و دروستكردنی زێراب و ئاوه‌ڕۆ.
11- به جوت سایدكردنی رێگای سه‌ره‌كی نێوان (هه‌ولێر –مه‌خموور) و ناحیه‌كان.
12- كێشه‌ی خۆراك: چاره‌سه‌ركردنی كه‌می نه‌هاتنی بڕی پێویستی كه‌ل و په‌ل و خوارده‌مه‌نی مانگانه، كه زۆر به‌كه‌موكوڕی ده‌گاته مه‌خموور، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی پاره كه له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت و گواستنه‌وه‌ی وه‌كاله‌ته‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كه ماڵیان له‌مه‌خموور، و دابینكردنی نه‌وت بۆیان.
13- گه‌یاندنی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ ده‌ڤه‌ری مه‌خموور، و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌و كارگه‌ی گه‌وره كه ده‌بێته هۆی دابینكردنی هه‌لی كار و په‌ره‌پێدانه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌كو دروستكردنی كارگه‌ی ئارد له‌نزیك سایلۆی مه‌خموور.
14- پێداكردنی ئازادی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌گه‌ریی، هه‌روه‌ها سزانه‌دانی هیچ رۆژنامه‌نووسێك له‌سه‌ر پیشه‌كه‌ی.
15- قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و خه‌ڵكی گونده‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و یارمه‌تی جوتیاران و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی كشتوكاڵی و دابینكردنی پێدوایستی و ئامێر‌و كه‌ل و په‌لی جوتیاری، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ
هه‌رسێ ناحیه‌ی قه‌راج و كه‌ندێناوه‌و گوێڕ، و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌وی و زاری كشتوكاڵ و خانووبه‌ره‌و تاپۆكردنی خانووه حكومییه‌كان.
16- ناردن و جێگیربوونی هێزی پاراستنی ژینگه بۆ چیای قه‌ره‌چووغ و زوورگه‌زراو پاراستنی شوێنه‌واره‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان.
17- كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی ئایینی و رێزگرتن له‌مامۆستایانی ئایینی و رێگه‌نه‌دان له‌ده‌ستتێوه‌ردانی حیزب له‌كاروباری ئه‌وقاف و مزگه‌وته‌كان.
18- دروستكردنی پارك و جوانكردنی شار له‌ڕووی رووناكی و دارودره‌خته‌وه.
19- دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر چین و توێژی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌گوێره‌ی خزمه‌ت، هه‌روه‌ها بۆ ته‌واوی كاسبكاران به‌بێ جیاوازی و دوور له ده‌ستتێوه‌ردانی حیزبی.
20- دروستكردنی چه‌ندین یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌تایبه‌ت له‌ناوچه گوندنشینه‌كان، هه‌روه‌ك ده‌بینین رۆژانه به‌ده‌یان ماڵ ناوچه‌كانیان جێده‌هێڵن.
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری كه‌مپین
1. سامان قه‌ره‌چووغی (رۆژنامه‌نووس)
2. مه‌سعود عه‌بدولخالق (رووناكبیر)
3. موحسین شوانی (شاعیر)
4. خه‌لیل پاڵانی (رۆژنامه‌نووس)
5. هاورێ یوسف (چاودێری كوردۆساید-چاك)
6. مامۆستا سه‌یدعه‌لی ره‌مه‌زان (مامۆستای ئایینی)
7. شێركۆ مه‌حموود (شاعیر و رۆژنامه‌نووس)
8. به‌ختیار پاڵانی (رۆژنامه‌نووس)
9. چریكه مه‌خمووری (چالاكوان)
10. جه‌رجیس مه‌ولود (مامۆستا)
* بۆ پشتگیری و په‌یوه‌ندیكردن (
ژ.مۆبایل (07504655463) (07504787213)
مه‌خموور
12/3/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
