زۆرن به‌رنامه‌كانی كاك نه‌وشیروان كه به‌ناوی (رووبه‌روو) كه زۆربه‌ی هه‌فته دیته سه‌ر شاشه و ته‌نزیر ئه‌كات بۆ به‌رنامه به‌ناو چاكسازیه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌ش هاته‌وه دوینی به‌رنامه‌یه‌كی تری كرد‌و هه‌ندی شتی تری دركان و زۆربه‌شی دووباره كردنه‌وه بوو و ئه‌خیره‌ن دانی پیا نا كه ئه‌وانیش مه‌بله‌غیكی خه‌یالی له‌و پاره "دزراوه‌ی " خه‌لك له حكومه‌ته "گه‌نده‌له‌كه" وه‌رده‌گرن به‌ناوی حیزبه‌وه..سه‌رنج زۆرن به‌لام من له‌م باسه‌دا تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر هه‌ندی لایه‌نی به‌رنامه‌كی پیشو كه وابزانم 6 - 3 بلاو كرایه‌وه بۆ رونكردنه‌وه و پاساو هینانه‌وه بوو بۆ هه‌ندی شت.
هه‌رچه‌ند زۆربه‌ی برگه‌كانی جیگه‌ی هه‌لویسته له‌سه‌ركردنن به‌لام من ته‌نها له دوو لایه‌نی ئه‌وباسه ده‌دویم
یه‌كه‌م: له وه‌لامی پرسیاریكدا له‌باره‌ی خۆپیشانده‌ران..ووتی ئێمه قه‌ت به خۆپیشانده‌رانمان نه‌ووتوه گێره‌شیوین (ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ئیمه ده‌رمان كردووه هی كاتیكه به‌یانیش نییه روونكردنه‌وه‌یه‌كه هی كاتیكه‌كه هیشتا ته‌قه نه‌بووه كه هیشتا خوین نه‌رژاوه به‌لام كاتیك كه زانیاری ته‌واومان پیگه‌یشت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جاریكی كه ته‌قه له‌خۆپیشانده‌ران كراوه خوینی تیارژاوه ئیمه سه‌ر له‌نوی هینه‌كه‌مان كرد یه‌كه‌م شت كه كردمان به‌یانه‌كه‌مان كیشایه‌وه دووه‌م شت كه كردمان روومالی هه‌موو روداوه‌كانمان كرد..) .
ئه‌م پاكانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه گوایه به خۆپیشانده‌رانمان نه‌وتوه گیره شیوین و پینه كردنی..ئه‌و هه‌لانه‌ی لیده‌كه‌ویته‌وه كه خه‌تم به‌ژیر هیناون جاریك ده‌لی "به‌یان نامه‌نییه روونكردنه‌وه‌یه " پاش دوو دیر ئه‌لی "به‌یاننامه‌كه‌مان كیشایه‌وه "
من بۆخۆم نازانم كه‌ی به‌یننامه‌كه‌یان كیشاوه‌ته‌وه چووشمه سایتی سبه‌ی ئه‌رشیفیش گه‌رام نه ررونكردنه‌وه‌كه‌م بینی نه راستكردنه‌وه و كیشانه‌وه‌ی به‌یانه‌كه تا به به‌لگه بیهینمه‌وه..ئه‌نجا بۆ پاكانه ئه‌لی "هی كاتیكه‌كه هیشتا ته‌قه نه‌بووه " دواتر ئه‌لی " جاریكی كه ته‌قه له‌خۆپیشانده‌ران.." باشه ئیوه ده‌لین كه خۆپیشانده‌ران چوووه به‌رده‌م لق ته‌قه كراوه ئیوه‌ش به‌یاننامه‌كه‌تان ده‌ركردووه ئیدانه‌ی توندوو تیژی ئه‌كه‌ن شه‌ویش به‌یانه‌كه‌تان ده‌ركرد ئه‌مه چه‌ندیبه‌چه‌ند؟ پاشان ئیوه شه‌و به‌یانه‌كه‌تان ده‌ركرد، بۆ روووداوه‌كانی به‌رده‌م لق له وولاتیكی هیند دووره ده‌ست و بی په‌یوه‌ندی بوو به جیهانه‌وه وا ئیوه دوای به‌یانه‌كه زانیتان ته‌قه كراوه؟؟خۆ ئه‌ندامه‌كانی ئیوه خۆیان له وێ بوون..پاشان ئه‌وه نییه خۆت ئه‌لێیت "
جاریكی كه ته‌قه له‌خۆپیشانده‌ران كراوه..." كه‌واته پیشتریس زانیوتانه كه‌ته‌قه‌كراوه ئه‌مه جاری دووه‌مه..ئه‌م قسه دژ به یه‌كانه و چه‌واشه كاری و خه‌لك به گه‌وج زانینه بۆچی؟ باشتر نییه بلیی له سه‌ره‌تاوه نه‌مانویرا پشتگریتان لێبكه‌ین دواتر بوین به محامی؟ یا داوای لێبوودن بكه‌ن له‌م پینه‌و په‌رۆیه‌باشتر نییه؟؟
دواتر كه له وه‌ڵامی پرسیاریكدا ئه ئایا ئه‌وانی له‌سه‌ر جاده‌ن كێن؟ ووتی ئه‌وانه نه‌وه‌ی دوای راپه‌رینن پێیان وایه نه‌وه‌ی ئێمه نه‌وه‌ی پیش راپه‌رین ئیحتكاری هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌لاتیان كردووه وا ته‌سه‌ور ئه‌كه‌ن مه‌حرومن له ژیانی سیاسی و ئابوری و كومه‌لایه‌تیا...نه‌وه‌یه‌كن كه‌وتوونه‌ته ژیر كاریگه‌ری ته‌كنۆلۆجیای تازه‌وه...(..له‌دوای راپه‌رینه‌وه زیاتر له 50000 گه‌نجی كورد خویندنی بالایان ته‌واوكردووه..ئه‌گه‌ر بیت حساب بكه‌یت باوه رناكه‌م له‌وانه 50 كه‌سیان توانیبیتی بگاته ناوه‌نده‌كانی بریاردان چ له حزب و چ له حكومه‌ت، وه‌ره ته‌ماشاكه مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان مه‌لبه‌نده‌كان وه‌زیره‌كان وه‌كیله‌كان سفیره‌كان...)
من لیره‌دا ئه‌پرسم با ئه‌مه‌ش وه‌كوشته‌كانی تر به‌عمومی باس نه‌كری به‌رای جه‌نابتان كامه‌یه و كێیه نه‌وه‌ی دوای راپه‌رین؟؟
* ئایا ئه‌ونه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ن كه دوای راپه‌رین له دایك بوون؟ ئه‌وا گه‌وره‌كانیان ئه‌گه‌ر 91 یش له‌دایك بوو ئیستا ته‌مه‌نیان بیست ساله‌و گه‌ر هه‌موو سالیكیش خویندنیان بریبی بیت هیشتا له قۆناغی دووی كۆلیژن واته هیشتا خویندنیان ته‌واو نه‌كردووه له‌كاتیكدا ئه‌وانه‌ی وخۆپیشاندیان كرد زۆربه‌یان له‌ته‌مه‌نی قانونیدا نه‌بوون كه به كوژراو‌و برینداره‌كانا دیاره ئیتر چۆن ببنه كارمه‌ندی كارا و به‌ر پرسی ده‌زگاكانی حكومه‌ت و حزب خاوه‌نی بریاری گرنگ بن وه‌ك تۆ ئه‌لییت؟؟ ئایا به‌راستی ئه‌و ته‌مه‌نه هی ئه‌وه‌یه و له‌ئاستی مه‌سئولیه‌ت و ئیداره‌دایه؟ ئه‌مه له كویی دنیادابووه؟ ئه‌دی ئیوه بۆ لایه‌كتان له‌و گه‌نجانه نه‌كرده‌وه‌و و له بزووتنه‌وه‌كه‌ی خۆتانا نه‌تانكردنه كارمه‌ندی بریار به‌ده‌ست نه‌ك ئه‌مه به‌لكو تائیسته‌ش مۆركی تاكره‌ویتان پیوه دیاره؟ یان ئه‌مه‌ش جۆریكه له مزایه‌ده.
* گه‌ر جیلی دوای راپه‌برینیش به‌وانه حساب بكریت كه دوای 91 تخرجیان كردووه ئه‌وا كه‌سیك كه موالیدی 69 بیت كه ئیستا ته‌مه‌نی 42 سال ئه‌كات به‌جیلی گه‌نجان و دوای راپه‌رین حساب ده‌كریت!!!چونكه دوایراپه‌رین ده‌رچووه
كه وانیه..ئه‌مه راسته؟؟
گه‌رواشبیت ئه‌مانه‌ش هه‌ركه‌سه‌و به‌پیی توانا‌و پسپۆری خۆی له كار‌و باری حكومه‌تدا به‌شدارن گه‌ر وانییه ئه‌دی ئه‌م
هه‌موو كارمه‌ندو مامۆستا‌و ئیداری فه‌رمانگه‌گانی حكومه‌ت كێن؟
*گه‌ر نه‌وه‌ی دوای راپه‌رینیش له موالیدی دوای هه‌شتاكانه‌وه حساب بكه‌ی ئه‌واهیشتا 50 هه‌زار زۆره بۆ زانكۆكانی هه‌ریم و ه‌ك ئیوه ده‌لین چونكه ده‌زانیین زانكۆی سلیمانی 92 دامه‌زراوه به توانایه‌كی كه‌م چه‌ند كۆلیژیكی دیاریكراو و ئه‌وانی تریش له‌م چه‌ند ساله‌ی دواییدا دامه‌زراون.له گه‌ل ئه‌مانه‌شدا زوربه‌یان له فه‌رمانگه‌كانی هه‌ریم دامه‌زراون.
گه‌ر مه‌بستت كادری حزبه‌كانه ئه‌وا كادره‌كانی ئه‌وان زۆر له كادره‌كانی ئیوه زیاتر نه‌وه‌ی دوای راپه‌رینن به‌م دوو اعتباره‌ی دوایی، خۆ به‌ریزم كادره بالاكانی ئیوه كه تا ئیستا ناویكی ته‌نزیمی حزبیان نییه هه‌موویان له‌سه‌رسپیه‌كانن كه چه‌ند ساله له حزبه‌كه‌ی پیشوودا و ئیستاش یاری به چاره‌نووسی ئه‌م گه‌له‌و ئه‌و نه‌وه‌ی دوای راپه‌رینه‌ئه‌كه‌ن كه ئیستا دیفاعیان لی ئه‌كه‌ی بی ئه‌وه‌ی رۆژی بگه‌رینه‌وه بۆ خواستی جه‌ماوه‌ر، به‌ریز بۆ جاریك نه‌گه‌رانه‌وه بۆ داواكاریه‌كانی ئه‌و نه‌وه‌ی دوای راپه‌رینه‌ی ئیسته له‌سه‌ر جاده‌یه و تبنی داواكانیان بكه‌ن كه‌به‌دلنیاییه‌وه مه‌به‌سته سیاسیه‌كانی ئیوه نییه...
دواتر ئیوه كاتی ده‌سه‌لات و كاتی ئۆپوزسیۆن چیتان كردووه بۆئه‌و نه‌وه‌یه تا ئاستی رۆشنبیری و مرۆڤدۆستی و نیشتمان په‌روه‌ریان تیا دروست كه‌ن كه فیرتان كردن مافه‌كانیان چیه‌و چۆن داوای ئه‌كه‌ن چۆن به‌دی دیت؟ ئیوه‌و هااوریكانتان كه ئیستا له ده‌سه‌لاتن به گووتاره حه‌ماسیه‌كانتان نه‌وه‌یه‌كتان نه‌وه‌یه‌كتان دروست كردووه كه‌متر حه‌زی له مه‌عریفه‌و زۆرتر حه‌زی له‌هاوارو تیكدانه ئه‌مه‌ش به‌و بێهیوایی ئێوه له ناخیانداچانتان دنیاتان له‌به‌ر چاو ره‌ش كردن بیباك بوون لییان..
ئیستاش تكایه جاریكی تر مزایه‌ده مه‌كه‌ن به گه‌نجانی ئه‌م شاره‌وه بۆ مه‌رامی سیاسی خۆتان..
هیوادارم هه‌ر جاره‌و به ناویك ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌م شاره برینداره بریندار مه‌كه‌ن..
ئاوات رسول
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
