ڕوون کردنەوەیەک لەسەر خۆپیشاندانی دانیمارک ... شێرزاد عەزیز

 ڕۆژی 25 مانگی ڕابردوو خۆپیشاندانێک لەبەردەم باڵوێز خانەی عێراق لە کۆپنهاگن کرا و منیش وەک کەسێکی سەربەخۆ بەشداریم کرد. . لەکاتێکدا مەبەستی من وەک هەڵوێست پیشاندانێک بووە لەو لاوە قارەمانانەی سەرای ئازادی و شارۆچکەکانی تر. .


پاشتر لە کلیپێکی یۆتوبدا بڵاو بۆتەوە و هەندێک لە دۆستە خۆشەویستەکانم پەیوەندیان پێوە کردم کە گووتراوە گوایە من ئاڵای کوردستانم سووتاندووە . . . لە کاتێکدا من ئاڵای کوردستان کردووە بەسەرمدا و ئاگام لە ئاگر کردنەوە نیە. . . وەک ڕوەونکردنەوەیەک حەز ئەکەم ئەمە بخەمە ڕوو بۆ دۆستەکانم. . .
من بووم بە قسەی خۆمەوە کە ووتم دێم بۆ خۆپیشاندان وەک هەڵوێستێک.
چوونکە تاقە چالاکی لەم ناوچەیەدا تەنها ئەم خۆپیشاندانە بوو. . . لەنیوەڕۆی ئەو ڕۆژەدا کاک کوردۆ کە هەڵسوڕاوێکی گۆڕانە لە مالمۆ پەیوەندی پێوە کردم و ووتی من نایەم چونکە پەیوەندیم بە گردەکەوە کردووە ووتوویانە مەچن و ئەمە پەیوەندی بە گۆڕانەوە نیە. . بەڵام من خۆم وەک سەربەخۆ بڕیارم دابوو کە بچم گەرچی دوو دڵ بووم. .


دوا جار چووم و من وەک خەڵکەکە هاوار ئەکەم بۆ دەرەوە بارزانی حوکمڕانی نازانی. . ئێستاش پێم وایە لەگەڵ ڕێز بۆ ڕابردووی خەباتی هەردوو سەرکردە تاڵەبانی وبارزانی من پێم وایە ئەوان خراپترین نموونەی دەسەڵاتیان پیادە کردووە و واز هێنانیان بۆ ئەوان زۆر باشترە لە مانەوەیان . . بەلای منەوە داننان بە هەڵە جۆرێکە لە ئازایەتی بەڵام سوێند بە پیرۆزیی من گوێم لەو جوێنانە نەبووە کە بە عەرەبی بە بارزانی ئەوترێت و بەو پێیەی باڵوێزی عێراق لە دانیمارک کوردە وبۆ گەیاندنی نامەی پشتگیری لە خەڵکی قارەمانی سلێمانی ودەوروبەری ئێمە بەشداریمان کردووە نەمان ئەزانی ئەمانە کام حیزبی عێراقین بەڵام زۆربەیان ئەوانە بوون کە لەهەڵبژاردنی عێراقدا چاودێر بوون وئەناسرانەوە. . گەرچی تا سەر ئێسقان من ئەم دەسەڵاتەم پێ گەندەڵ و نادیموکراتی یە و سامانی سروشتی ووڵاتەکەم بۆ چەند بنەماڵەیەکە تەنانەت نەک بۆ ئەندامانی یەکێتی وپارتیش بەڵام کە چووە دەرەوەی چوارچێوەی نەتەوەییەوە من ئامادە نیم بە زمانێکی ناکوردی گوێ لە هیچ بگرم دژی دەسەڵاتی کوردی. . گەرچی هێچ پارتێکی کوردی وەک یەکێتی وپارتی عێراقچێتی ناکەن ولەسەر پلەیەک لە بەغداد خۆشیان شەڕی دنیا لەگەڵ یەکتر ئەکەن. .
دواجار بە زمانی کوردی ئەڵێم لە ڕۆمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نووسەرەکەی لەزمانی دکتۆرە فەرەنسیەکەوە ئەڵێ دیکتاتۆرەکان مێژوو ناخوێننەوە دەنا ئەوە ناکەن کە ئەیکەن. . من دڵنیام دواجار لەم خەباتە مەدەنیانەیەدا براوە هەر ئیرادەی پۆڵاینی خەڵکی کوردستانە وکوردستانیش ئەم سیستەمە مافیایە هەر ئەخاتە تەنەکەی خۆڵەوە
لەگەل ئەوپەڕی ڕێزم بۆ هەمووان و بەتایبەت بۆ دۆستە خۆشەویستەکان


براتان
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
2011. 03. 15

http://www. youtube. com/watch?v=DYn5_2p4LdQ&feature=related


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.