
دیاره له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی شاری كه‌ركوك رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بووه.له‌پێناوی پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تی و مه‌زهه‌بی هه‌موو هه‌وڵكیان خستوه‌ته‌گڕ بۆ ئارامی و سه‌قامگیری شاره‌كه و توانیویانه له%90 كۆنترۆڵی شاره‌كه بكه‌ن و هه‌میشه له راوه‌دونانی تیرۆر و تیرۆریستان بونه بۆ بنبڕكردنیان، ئه‌گه‌ر هه‌رچی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی و رفاندن و تۆقاندن ئه‌نجامدرابێت ئه‌وا توانیویانه بۆماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م ئه‌و تاوانبار و تیرۆریستانه ده‌ستگیر بكه‌ن و ڕاپێچی دادگا بكرێن و سزایی یاسایی خویان وه‌رگرن، ئاشكرایه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوبراو ده‌ستیان به سه‌ر چه‌ندین حه‌شارگه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرتوه و چه‌ندین تیرۆریست و تاوانبار ده‌سگیر كردوه و دانیان به تاوانه‌كانیان ناوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو دانیشتوانی شاری كه‌ركوك شایه‌تحاڵی ئه‌م راستیه‌ن.زۆر به‌داخه‌وه له‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ی رابردودا له سایتی كوردستان پۆست و سایتی سبه‌ی زۆر بێ ویژدانانه تومه‌تێكی ناڕه‌وایان خستوه‌ته پاڵ عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌رێوبه‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی شاری كه‌ركوك كه‌گوایه له خۆپیشادانه‌كه‌ی 17/شوبات هێرش كرایه سه‌ر باره‌گای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان ناوبراو ته‌قه‌ی له خۆپیشانده‌ران كردوه كه ئه‌مه‌ش دوره له راستیه‌وه چونكه له‌و رۆژه‌دا عه‌مید سه‌رحه‌د بۆ هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ران و پشكنین له گوندی (مه‌حوز) سه‌ر به قه‌زای حه‌ویجه‌ی ئه‌نجام دابوو، هه‌رچه‌نده من ئاشنایه‌كی پته‌ووم نیه له‌گه‌ڵ عه‌مید سه‌رحه‌د به‌ڵام من وه‌ك دانیشتوی شاری كه‌ركوك و له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكی شاره‌كه به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه كار‌و چالاكیه‌كانی ناوبراو به‌رز ئه‌نرخێنن كه چه‌ند دڵسۆزی خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی و شه‌و و ڕۆژی خستوه‌ته سه‌ریه‌ك له پێناوی پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان، وه‌جێگای شه‌رمه‌زاریه بۆ ئه‌و ده‌زگا ڕاگویاندنانه تومه‌تی ناڕه‌وا ده‌خه‌نه‌پاڵ خه‌ڵكی بۆیه به‌ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمم زانی كه ئه‌م راستیه نه‌شارمه‌وه و ئه‌و درۆ شاخداره‌ی سایدی كوردستان پۆست و سبه‌ی ئاشكرا بكه‌م و له‌ناخه‌وه ویژدانی خۆم و كاروچالاكیه‌كانی ئه‌و پۆلیسه ماندوو نه‌ناسانه پێشێل نه‌كه‌م چونكه هه‌موو كاتی كه حه‌ق هات قه‌واڵه به‌تاڵه بۆ زیاتر رونكردنه‌وه‌یه ئه‌لێم (وقل جا و الحق وزهق الباگل، ان الباگل كان زهوقا) زۆر به‌داخه‌وه له چه‌ند ساید و گۆڤار و رۆژنامه‌كان به‌ناوی ئۆپزسیۆنه‌وه راستیه‌كان ئه‌شێوێنن و به‌چاك ئه‌ڵێن خراپ و به خراپیش هه‌ر ئه‌ڵێن خراپ جگه له‌وه‌ی راستیه‌كان نادركێنن تومه‌تی ناڕه‌وایش ئه‌خه‌نه پاڵ خه‌ڵكی دڵسۆز، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسورمانه هه‌موو ئه‌و سایدو گۆڤار و ڕۆژنامانه، جگه له‌وه‌ی ته‌نها ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵات ئه‌گرن، هیچ هه‌ڵوێستێكی جوامێرانه‌مان لێیان به‌دی نه‌كرد سه‌باره‌ت به‌و پیلان و هه‌ره‌شه‌یه‌ی له‌لایه‌ن عه‌ره‌به شۆفینیه‌كانه‌وه له‌سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كاندا هه‌یه، بۆیه له كۆتایدا تكا له‌و برا رۆشنبیرانه ده‌كه‌م رۆشنبیرانه بیربكه‌نه‌وه نه‌ك ته‌نها ساید و گۆڤاره‌كانیان و رۆژنامه‌كانیان پڕ بكه‌نه‌وه،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
