چه‌سپاندنی دیموكراسی و جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی پێویستی به دام و ده‌زگا و كه‌سانی دیموكراسی ده‌بێت.له سیسته‌می دیموكراسی مۆدێرندا پێویسته ده‌سه‌ڵات خاوه‌ن هزریكی عاقڵانه بێت بۆ حوكمڕانی و لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنیش هزرێكی عاقڵانه‌ی هه‌بێت بۆ چاودێری كردن و ڕه‌خنه گرتن له ده‌سه‌ڵات.به پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌مه سیسته‌می سیاسی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه.له هزری سیاسی‌دا بۆچوونێكی باو هه‌یه ده‌ڵیت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات هزری نه‌بوو كۆمیدیایه، وه ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن هزری نه‌بوو تراژیدیایه.
رووداوه‌كانی 17/2
دوای گۆڕنكاریه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه خۆری هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته سته‌م كاره‌كانی ئاوا كرد.له‌ژێر رۆشنایی و كاریگه‌ری ئه‌م گۆڕانكاریانه زه‌روره‌تی چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له وڵاته‌كانی ناوچه‌كه دوپاتكرده‌وه.له هه‌رێمی كوردستانیش سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كان له‌شاری سلێمانی ده‌ستی پێكرد، 17/2 ئه‌و رۆژه‌ی كه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له‌به‌رده‌م گۆره‌پانی سه‌را دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت خۆپیشاندانێكیان سازكرد، دواتر رێره‌وی خۆپیشاندانه‌كان به‌ئاڕاسته‌یه‌كی تردا رۆیشت‌و له‌سه‌ره‌نجام چه‌ندین كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه.دوای سێ هه‌فته به‌رده‌وام بوون تادێت خۆپیشاندانه‌كان زێتر ده‌بن‌و زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستانی گرتۆته‌وه.
دیاره ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له‌هه‌ر سیسته‌مێكی دیموكراسیدا كارێكی سروشتییه، هه‌رێمی كوردستانیش كه هه‌نگاو به‌ره‌و دیموكراسی بوون و به دامه‌زراوه‌ی بوون ده‌هاوێژێت پێویسته ئه‌م خۆپیشاندانانه به هه‌ند وه‌ربگرێت و خوێنه‌وه‌ی جدییان بۆ بكات.له‌نێو خۆپیشاندانه‌كاندا داواكاری خزمه‌تگوزاریی‌و به‌رجه‌سته‌كردنی ئازادییه‌كان‌و چاكسازیی كردن له شێوازی حوكمڕانی و سیسته‌می سیاسی‌دا هه‌یه، تا خۆپیشاندان به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه‌و ئاشتییانه به‌ڕێوه‌بچێت ئه‌وه‌نده ئیجابی تر ده‌بێت.كاتێكیش خۆپیشانده‌ران دێنه سه‌رشه‌قام‌و ده‌نگی ناره‌زایی به‌رزده‌كه‌نه‌وه ئه‌وا ناكرێت فه‌رامۆشبكرێن‌و وه‌ڵام نه‌درێنه‌وه، كاتی ئه‌وه هاتووه كه ده‌سه‌ڵات گوێ له‌داواكاری خه‌ڵك بگرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت تادێت پردی نێوان ده‌سه‌ڵات‌و خه‌ڵك زیاتر ده‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌هه‌وڵی تۆمه‌تباركردنی خۆپیشانده‌رانه، ئه‌وه‌نده كاری بۆ نه‌هێشتنی كه‌موكوڕی‌و گه‌نده‌ڵییه‌كانی نه‌كردووه، له‌كاتێك داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان داواكاری گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات نین به‌ڵكو داواكارییه‌كان زیاتر چاكسازی‌و دادپه‌روه‌رییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نیگه‌ران كردووه چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كانه.
ئامانج له‌خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان
خۆپیشاندان كاتێك ئه‌نجام ده‌درێت ده‌بێت ئامانجی دیاریكراوی هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌زمی خۆپیشاندانه‌كان بكات ده‌بێت ئامانجه‌كانی خۆپیشاندان روون و ئاشكرا بن.هه‌روه‌ها ده‌بێت ئامانجه‌كان له‌كات و ساتێكی گونجاو بێ، له‌م بارودۆخه‌ی خۆپیشانده‌ردا عه‌قڵ و هۆشیاری تاكی خۆپیشانده‌ر عه‌قڵێكی كۆمه‌ڵی ده‌بێت ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری هه‌ست و سۆزیانه‌وه.ئه‌وه‌ی له‌كوردستان رووده‌دات مه‌به‌ست لێی رووخاندنی ده‌سه‌ڵات نییه، به‌ڵَكو ئامانجیان كۆتایی هێنانه به‌م فۆڕم و شێوازی حوكمڕانی كردنه.وه هه‌روه‌ها چاكسازیكردن‌و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه له‌ته‌واوی دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم، بۆیه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌كدا بكرێت، نابێت وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران به گولله بدرێته‌وه چونكه ئه‌وانه‌ی دێنه سه‌ر شه‌قام رۆڵه‌ی ئه‌م كوردستانه‌ن.هه‌روه‌ك ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووده‌دات چاوه‌ڕوان ده‌كرا عێراق‌و كوردستانیش به‌ده‌ر نه‌بێت له‌و توند و تیژیانه، بۆیه ئێستاكه خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان تاڕاده‌یه‌كی زۆر ره‌وایی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌یهه‌وێ ناڕه‌وایی پێی بدات‌و به‌كۆمه‌ڵی بیانوو وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ده‌ستی ده‌ره‌كی له‌پشته‌و حیزبێك ده‌یه‌وێ بارودۆخی كوردستان تێكبدات!.هه‌موو ئه‌وانه بیانووی ره‌وا نین، به‌ڵكو خۆپیشانده‌رانی كوردستان كۆمه‌ڵێ داواكاری‌و داخوازییان هه‌یه كه هیچ كامیان به‌و راده‌یه نین كه بوترێت نایاسایی بێت، بۆیه ده‌كرێ ده‌سه‌ڵات گوێ له‌و داخوازییانه بگرێت‌و سنوورێك بۆ گه‌نده‌ڵی‌و كه‌موكورییه‌كان دابنێت.
رۆڵی راگه‌یاندن له خۆپیشاندانه‌كان
یه‌كێ له‌و گۆڕانكارییانه‌ی شۆڕشی گه‌یاندن له كومه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی دروستی كردووه كردنی جیهانه به گوندیكی بچووك.كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان رۆلێكی كارای ده‌گێڕن له گواستنه‌وه و خوێندنه‌وه و ئاراسته كردنی ڕووداوه‌كان.له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌ت له‌دوای ئه‌و بارودۆخه نوێیه‌ی كه وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تووشیان بووه وه‌كو له وڵاتانی تونس‌و میسر‌و لیبیا هاته‌كایه‌وه، ڕاگه‌یاندن به ئامرازه جۆراو جۆره‌كانی رۆڵی كاریگه‌ری و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان بینی.وه‌كو بینیمان له‌و وڵاتانه راگه‌یاندنه‌كان بوونه هۆی هه‌ره‌سهێنانی زۆرێك له‌و سیسته‌مانه.له‌كوردستانیش زۆرترین قسه له‌سه‌ر ده‌زگا راگه‌یاندن‌و رۆژنامه‌وانیه‌كان ده‌كرێت، به‌جۆرێك راگه‌یاندنه‌كان دابه‌ش بوونه‌ته سه‌ر دوو ئاڕاسته، لایه‌نێك خۆپیشانده‌ران به‌گێره‌شێوێن‌و ئه‌ویتر به خۆپیشانده‌ری راسته‌قینه ناوده‌بات، لایه‌نێك هانی خۆپیشاندان ده‌دادت‌و ئه‌ویتر له‌هه‌وڵی هێوركردنه‌وه دایه.ئه‌گه‌رچی تائێستا راگه‌یاندنه‌كانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار هێشتا ده‌یانه‌وێ ئه‌و خۆپیشاندانانه بخه‌نه پاڵ لایه‌نێك یاخود ده‌ستی ده‌ره‌كی تۆمه‌تبار بكه‌ن، بۆیه ئه‌و دروشمانه‌ی راگه‌یاندنی حیزبی به‌رزیان كردۆته‌وه، خزمه‌ت به‌خۆیان ناكات كه داوای هێوركردنه‌وه ده‌كه‌ن.به‌شێوه‌یه‌كی گشتی راگه‌یاندنه‌كان دابه‌شبوونه‌ته سه‌ر دوو به‌ش، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و وه‌ڵامێك بۆ خۆپیشانده‌ران‌و ته‌نانه‌ت خودی رۆشنبیران‌و رۆژنامه‌نووسان‌و دواجاریش ئه‌گه‌ر داواكاری هاوڵاتیانی نه‌خرێته چوارچێوه‌یه‌ك‌و وه‌ڵام نه‌درێنه‌وه ئه‌وا بارودۆخه‌كه به‌راگه‌یاندن چاره‌سه‌رناكرێت!.جێگه‌ی داخه له‌لایه‌ك زۆرێك له‌رۆژنامه‌نووسان‌و راگه‌یاندكارانی كوردستان رۆڵی حیزبی ده‌گێرن! له‌لایه‌كی تره‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌رۆژنامه‌نووسان رووبه‌ڕووی هه‌ره‌شه‌و لێدان ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت وه‌كو له‌و رووداوانه‌ی ئێستاكه رووده‌ده‌ن چه‌ندین كه‌ناڵی راگه‌یاندن‌و رۆژنامه‌وانی رووبه‌ڕووی سوتان‌و تێكدان بوونه‌ته‌وه.
كه‌واته راگه‌یاندنی كوردی رۆلێكی بێلایه‌ن ناگێرێت، نه‌یتوانیوه دوور بێت له ململانێی سیاسی نیوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه له‌هیچ راگه‌یاندنێكدا ته‌واوی رووداوه‌كان ناخرێنه‌ڕوو، هه‌ربۆیه بینه‌رو خوێنه‌رو گوێگری ئێمه خه‌ریكه ماندوو ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و راگه‌یاندنه، سه‌ره‌نجامی ئه‌م بیركردنه‌وانه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه ده‌بێ راگه‌یاندنی كوردی چوارچێوه‌یه‌ك بۆ خۆی دروستبكات‌و له‌خزمه‌تی پرۆسه‌ی گشتی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی دابێت.
خۆپیشاندان به‌رده‌وامه
گۆڕانكارییه‌كان ڕوویاندا و بوونه‌ته گۆڕانكارییه‌كی حه‌تمی، دوای باسكردنی له په‌رله‌مان و له كۆبوونه‌وه حیزبیه‌كان و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كان، ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه كۆمه‌ڵگای كوردی له ته‌ك گۆڕانگارییه‌كانی ناوچه‌كه هاوشان و كاریگه‌ر ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ بوونی تێبینی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كان و له‌سه‌ر شێوازی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ئه‌م جۆره ڕووداو و گۆڕانكارییانه له هه‌رێمی كوردستان قۆناغێكی نوێیه له ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی كوردی و پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان.ئه‌م خۆپیشاندانانه تا ئێستا به‌رده‌وامه و ده‌سه‌ڵاتیش له هه‌وڵی كۆنتڕۆڵ كردن و به‌ڕێوبردنی بارودۆخه‌كه‌دایه و گۆڕانكاریه‌كانیش پاڵپشت به ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵك له به‌رده‌وامیدایه به تایبه‌ت له سنوری پارێزگای سلێمانی.له به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتیش به‌ڵێنی داوه هه‌ندێك له داخوازی و داواكاری خۆپیشاندانه‌كان له ئێستادا جێبه‌جێبكات و هه‌ندێكیشیان كار بۆ جێبه‌جێكردنیان بكات.
له‌كۆتاییدا
هاتنه سه‌ر خه‌تی كۆمه‌ڵێك رووناكبیرو نووسه‌رو رۆشنبیری كورد بۆ به‌رده‌م گۆره‌پانی سه‌رای سلێمانی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه تاكی كورد ئیتر ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه چه‌ند كه‌سانێك حوكمی ئه‌و ووڵاته بكه‌ن و به‌میزاجی خۆیان ده‌سه‌ڵات ئاراسته بكه‌ن، رووداوه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه تادێت پردی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك زیاتر ده‌بێت! ئه‌وه‌ی كه شه‌قامی كوردی نیگه‌ران كردووه نه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی پته‌وه له‌لایه‌ن خودی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان، حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌سه‌رووی هه‌موویه‌وه.
كه‌واته ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه هه‌ر هه‌وڵ و كۆششێك یاخود خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی راووبۆچوونێك به یه‌ك ئاڕاسته هه‌نگاو بنرێت ئه‌ویش له‌پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و كیانه سیاسییه‌ی له كوردستانی باشوور هاتۆته كایه‌وه، چونكه هه‌موو كیانێكی سیاسیی و ده‌وله‌ت و ته‌نانه‌ت خودی ولاتێكی وه‌كو ئه‌مه‌ریكا مةترسي و هةرةشةى دةرةكى لةسةرة، كةواتة ئةنجامدانى خؤثيشاندانيَك وةك ئةوةى لةكوردستاندا روودةدات ناكرىَ هؤكارةكى بؤ دةستى دةرةكى ليَك بدريَتةوة.
له‌كۆتاییدا ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌وه‌نده به‌شانازی رابردووه‌وه قول نه‌بێته‌وه! ئه‌مڕۆكه ئێمه له سه‌ده‌ی ته‌كنه‌لۆژیاو فه‌یسبوك و ئینته‌رنێت ده‌ژین، تاراده‌یه‌كی باش تاكی كوردیش به‌هۆی شۆرشی ته‌كنه‌لۆژیاوه چاوی كراوه‌ته‌وه، نه‌وه‌ی نوێ گه‌ره‌كییه‌تی خزمه‌ت بكرێت و ژیانێكی ئاسووده وه‌كو هه‌ر نه‌وه‌یه‌كی به‌رپرسی ئه‌م كوردستانه بگوزه‌رێنێت.ماوه‌ته‌وه بڵێن تاكی كورد‌و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان له‌وه ماندووبوون به‌رده‌وام گوێ له لێدوانه بریقه‌داره‌كانی به‌رپرسان بگرن، كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌نگاوی جددی بۆ چاره‌سه‌ركردن و سارێژكردنی برینه‌كان و چاكسازی له‌سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیانی سیاسیی بێته‌كایه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌مانگه‌یه‌نێته كه‌ناری سه‌ركه‌وتن و ئارامبه‌خشی بۆ هه‌موولایه‌ك ئه‌وه‌یه كه نێوماڵی كور یه‌كبخرێت و به كردار هه‌رچی گله‌یی و گازانده‌و ره‌خنه‌ی خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه بخرێته واری جێبه‌جێكردن، ده‌بێ به‌رپرسانی كوردستانیش به‌تایبه‌تی سه‌رانی یه‌كێتی و پارتی ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو بێت كه هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك و شكستێك له‌بارودۆخی كوردستان بێته‌كایه‌وه ئه‌وا ده‌كه‌وێته سه‌رشانی ئه‌وان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
