موعه‌مه‌ر قه‌زافی كه ته‌مه‌نی (68) ساڵه به كۆنترین سه‌رۆكی عه‌ره‌ب داده‌نرێت كه ماوه‌ی (42) ساڵه سه‌رۆكی لیبیایه كه له ساڵی 1969 ه‌وه له ریگه‌ی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی سپیه‌وه بی خوێن رشتن كۆتایی به حوكمی پاشایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی سنوسی له‌و وڵاته هێنا و رژێمێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی بێوێنه‌ی له‌جیهان دامه‌زراند نه كۆماری و نه پاشایه‌تی به‌ڵكو تێكه‌ڵه‌یه‌ك له نێوان رژێمه كۆن و تازه‌كاندا كه پێیوایه كه حوكمرانی ناكات به‌ڵكو سه‌ركردایه‌تی ده‌كات وه له راستیداهه‌موو ده‌سته‌ڵاته‌كان له ده‌ستی خۆیدایه.قه‌زافی له‌و ماوه درێژه‌ی ده‌سته‌ڵاتیدا تووشی گه‌لێك قه‌یران و گێژاو بوو چ له گه‌ل وڵاتانی عه‌ره‌بی و چ له گه‌ل وڵاتانی رۆژئاوا دا قه‌زافی وه‌ك شۆرشگێرێكی رادیكاڵ ژیانی سیاسی خۆی ده‌ستپێكرد،
موعه‌مه‌رقه‌زافی له‌ساڵی 1942 له شاری سیرت له دایك بووه خویندنی سه‌ره‌تایی له شاره‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستپێكرد له نێوان ساڵانی 1956 تا 1961 خوێندنی خۆی له‌شاری (سبها) درێژه پێدا، له‌م كاته‌دا له گه‌ڵ هه‌ندی له هاورێكانیدا ناوكی بزوتنه‌ویه‌كی شۆرشگیریان دامه‌زراند له ژێركاریگه‌ری سه‌رۆكی كوچكردووی میسر جه‌مال عه‌بدولناسر دا بوون هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه قه‌زافی له قوتابخانه وه‌ده‌رنرا، دواتر ئه‌كادیمیای سه‌ربازی ته‌واوكرد له شاری به‌نغازی ساڵی 1963 وه دواتر له ساڵی 1965 له‌كه‌ڵ ده‌سته‌یه‌كی راهێنانی سه‌ربازی دا نێردران بۆ به‌ریتانیا، وه له ساڵی 1964 قه‌زافی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌فسه‌ره ئازیخوازه‌كانی دامه‌زراند كه دواتر رۆڵێكی گرنگیان بینی له كوده‌تای ئه‌یلولی 1969 له كۆتاییهێننان به حوكمرانی پاشایه‌تی بنه‌ماَڵه‌ی سنوسی و راگه‌یاندنی حوكمی كۆماری و پاشتر ناوی گۆرابۆ جه‌ماهیری، هه‌روه‌ها قه‌زافی به‌وه ناسرابوو كه‌په‌یوه‌ندیه‌كی توند‌و تۆڵی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك عه‌بدولناسر هه‌بو یه‌كێك بوو له‌و سه‌ركردانه‌ی كه بانگه‌وازی گه‌رمی بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌كرد و به تایبه‌ت له گه‌ڵ ووڵاتانی دراوسی ی وه‌كو میسر‌و تونس به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵو ته‌قه‌لایانه بێبه‌ر بوون ناچار وازی له قوڵایی عه‌ره‌بی خۆی هێناو رووی له قوڵایی ئه‌فریقی كرد تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا به‌رزبكاته‌وه و هه‌ڵیبواسێت له جی ی نه‌خشه‌ی نیشتمانی عه‌ره‌بی پاشانیش نازناوی (ملك ملوك افریقیا) واته پاشای پاشاكانی ئه‌فریقیا به خۆی ببه‌خشێت.
له ساڵی 1976 قه‌زافی كتێبی سه‌وزی چاپ و بڵاو كرده‌وه كه له نوسینی خۆیه‌تی و كردیه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی هه‌موو یاسا‌و رێساكانی جه‌ماهیریه‌كه‌ی كه تێیدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه تێوری سیێه‌م له دایك بووه دوای ماركسیزم و سه‌رمایه‌داری كه پشت ده‌به‌ستێت به حوكمی جه‌ماوه‌ر ی گه‌ل و ره‌نگی سه‌وز ده‌كاته ئاڵای فه‌رمی ووڵات، هه‌روه‌ها قه‌زافی ناسراوه به‌توندره‌وی یه‌كانی له‌زۆر مه‌سه‌له‌و كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ ده‌رچون له مه‌سه‌له باو‌و له‌سه‌ر رێكه‌وتوه‌كان وه‌كو هه‌ڵوێستی له كێشه‌ی فه‌له‌ستین و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك به ناوی (ئیسراتین) كه كورتكراوه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیله، هه‌روه‌ها بریاری وازهێنان له ساڵنامه‌ی كۆچی و دانانی ساڵنه‌مه‌یه‌كی نوی كه ئه‌ویش له به‌رواری وه‌فاتی پێغمبه‌ر (موحه‌مه‌د) د.خ ده‌ستپَیده‌كات و دانانی ناوی جیاواز بۆ مانگه‌كانی ساڵ.
قه‌زافی و په‌یوه‌ندیه‌كانی به روژئاواوه:په‌یوه‌ندیه‌كانی قه‌زافی و رۆژئاوا ئاڵۆزی و گرژی زۆری لێكه‌وته‌وه به هۆی لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كانی عه‌قید قه‌زافیه‌وه كه پی ی وابوو ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا پشتیوانی له تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن و ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر وڵاته‌كه‌ی تا ناكۆكیه‌كان گه‌یشته ئه‌وه‌ی له هاوینی ساڵی 1986فرۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا بۆردوومانی ماڵی قه‌زافی بكه‌ن به‌ڵام قه‌زافی رزگاری بوو له‌و هه‌وڵه.هه‌روه‌ها له ساڵی 1988 ئه‌مریكاو به‌ریتانیا لیبیایان تاوانبار كرد به‌ووه‌ی كه ده‌ستی هه‌بووه له خستنه‌خواروه‌ی فرۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری هێڵی ئاسمانی ئه‌مریكا (پان ئه‌مریكان) له‌سه‌ر شاری لۆكه‌ربی له ئیسكوتلانده كه بووه هۆی كوشتنی (259) كه‌س جگه له (11) كه‌س له دانیشتوانی لۆكه‌ربی بۆیی له ساڵی 1992 ئه‌مریكا ئابڵووقه‌ی ئابووری خسته سه‌ر لیبیا.
به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به هۆی چه‌ند سازشێكه‌وه قه‌زافی توانی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی بگۆریت له گه‌ڵ ووڵاتانی رۆژئاوا خۆی بگونجێنێت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی لۆكه‌ربی له مانگی ئابی 2003 بگه‌نه رێكه‌وتنێك كه به گوێره‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه بری (2700) ملیار دۆلار قه‌ره‌بوو درا به زیان لێكه‌ووتوانی ئه‌و رووداوه ته‌سلیم كردنی ئه‌و دوو كه‌سه‌یكه تاوانباربوون به ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه به دادگای ئیستكلاندا تاوه‌كو له هۆله‌ندا دادگایی بكرێن كه پاشتر یه‌كێكیان بێ‌تاوان ده‌رچوو ئه‌وی تریان به حوكمی زیندانی هه‌تا هه‌تایی حوكمدرا ئه‌ویش له ساڵی 2009 گه‌رێنرایه‌وه بۆ لیبیا به هۆی نه‌خۆشیه‌وه.
دوای ئه‌مانه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كانی قه‌زافی و رۆژئاوا پێشووه‌چوونی گه‌وره‌ی به خۆوه دی دوای ئه‌وه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌یخۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه هه‌موو به‌ڵگه‌و زانیاریه‌كانی دا به ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كری كه زۆر نه‌خشه‌و زانیاری گرنگی له سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ووڵاته ئیسلامیه‌كانی داوه به ئه‌مریكا.
له‌ئه‌نجامی ئه‌م سیاسه‌ته تازه‌و كرانه‌وه‌ی عه‌قید قه‌زافی به رووی رۆژئاوادا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له ساڵی 2003 دا هه‌موو سزاكانی له سه‌ر لیبیا هه‌ڵگرت.
ئه‌وه‌ی له پێشه‌وه باسمكرد پانورامایه‌كی كورت و خێرای (42) ساڵ حوكمی عه‌قید بوو‌و، به‌ڵام خاڵێكی گرنگ هه‌یه پیوسته باسی بكه‌م بۆ میژوو ئه‌ویش ئه‌وه‌یه باوه‌ر ناكه‌م له ناو سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌بدا كه‌س به راده‌ی قه‌زافی پشتیوانی خۆی بۆ كورد‌و دۆزه ره‌واكه‌ی ده‌ربریبێت تا پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام به داخه‌وه له دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشه عه‌ره‌بیه‌كان له میسر‌و تونس و یه‌مه‌ن و به‌حرین و چه‌ند شوێنیكی تر قه‌زافی بێزاری وتووره‌یی خۆی ده‌ربری به‌رامبه‌ر به‌و گۆرانكاریانه و به كاری نا به‌جی و نه‌شیاوی دانان و ووتی تونسیه‌كان په‌له‌یان كرد له كۆتایی هێنان به حوكمی بن عه‌لی هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی شۆرشی میسریش په‌یوه‌ندی كرد به حوسنی موباره‌كه‌وه‌و پشتیوانی خۆی بۆ ده‌ربری دژی شۆرشی گه‌نجانی میسر.به‌و پێیه‌ی لیبیا له نێوان میسر‌و تونسدایه هه‌ر زووپریشكی شۆرش گه‌یشته ئه‌وێش وازیاتر له بیست رۆژه قه‌زافی و هه‌ر حه‌وت كوره‌كه‌ی به هه‌موو توانا‌و ئیمكاناتی عه‌سكه‌ری و راگه‌یاندنی خۆیانه‌وه به گژ گه‌لی لیبیادا چوون و به فرۆكه‌و تانك‌و تۆپ و هه‌مووجۆر ه چه‌كیكه‌وه به سه‌ختترین و دڵره‌قترین شێوه په‌لاماری گه‌له‌كه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن و جوێن وقسه‌ینه‌شیاوو ناشیرینیان پیده‌ڵین ئه‌وانیش كۆڵناده‌ن و ده‌ڵێن برۆ تۆمان ناوێت (ارحل) .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
