هاوسۆزی گۆران له گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمدا له سێ شت‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه:
یه‌كه‌م: گۆران پاڵێوراوی نه‌بوو بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئه‌گه‌ر پاڵێوراوی هه‌بوایه ده‌نگێكی زۆری ده‌هێناو دووه‌م ده‌بوو.
دووه‌م: كاتێك موچه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم دانرا په‌رله‌مان به مانگی پانزه ملیۆن دینار دای نا، په‌یمان عزالدین كه له‌لیستی گۆرانه له سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌پارایه‌وه داوا له سه‌رۆكی هه‌رێم بكرێت ئه‌و موچه‌یه كه‌م نه‌كاته‌وه، بێ گومان په‌یمانی گۆرانخواز له‌وه ترساوه ئه‌گه‌ر موچه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌م بێت ئه‌وه هی ئه‌ندام په‌رله‌مان كه‌متر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی بانگه‌وازی ئه‌و لیسته دێت كه زۆر باسی موچه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانیان ده‌كرد پێش ئه‌وه‌ی خۆیان ئه‌ندام په‌رله‌مانیان هه‌بێت.به‌ڵام ئێستا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه له عێراق موچه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار بكرێته دوانزه ملیۆن دینار مانگانه به‌و پێیه‌ش موچه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم سێ ملیۆن دینار له‌وان زیاتر ده‌بێت.
سێیه‌م: كاتێك گۆران داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی كرد داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سرۆكی هه‌رێمی نه‌كرد، ئیتر نازانم ئه‌وان سه‌رۆكی هه‌رێم به كه‌سێكی چاكخواز ده‌زانن یان هۆیه‌كی دیكه‌ی هه‌یه.
ئه‌گینا جگه له‌و خاڵانه كه هه‌ندێكیان جه‌وهه‌رین ئیتر لیستی گۆران و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌ر له سیر‌و پیازدا بوونه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت ئه‌مرۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رهه‌م ساڵح هه‌ندێك پرۆژه‌ی چاكسازی خستووه‌ته روو كه به رای من بوێرانه‌ن وده‌كرێت خه‌ڵكی رۆشنبیر‌و ئۆپۆزسیۆنیش هاوكاری بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و چاكسازیانه دوژمنیًكی زۆری بۆ دروست كردووه‌و ده‌یكات، بێ گومان له‌وه‌یه ئه‌و هه‌نگاوانه كافی نه‌بن و هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌تر هه‌یه كه ده‌بێت بۆ چاكسازی بنرێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش بوێرانه‌ن و من بۆیه له گه‌ڵیدا هاوسۆزم چونكه ده‌زانم دوژمنی زۆری بۆ دروست ده‌كات، ده‌بێت هیچ نه‌بێت حزبه‌كه‌ی خۆی و ئۆپۆزسیۆن هاوكاری بكه‌ن وه‌ك و كه‌م كردنه‌وه‌ی موچه‌ی وه‌زیرو ئه‌ندام په‌رله‌مان و پله تایبه‌ته‌كان نه‌ك ته‌نها (10%) وه‌ك و ئه‌وپێشنیاری كردووه به‌ڵكو ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی (50%) بكات، كه ئۆپۆزسیۆن له‌م بواره‌دا تا ئێستا هیچ قسه‌ی نییه، هه‌روه‌ها به نسبه‌ت برینی پاسه‌وانی وه‌همی و كه‌مكردنه‌وه‌ی پاسه‌وانی به‌رپرسه‌كان، برینی پاره‌ی راگه‌یاندنی حزب و رێكخراوی بێ به‌رهه‌م، گه‌راندنه‌وه‌ی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها ده‌بێت دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌و ره‌خنانه‌ش له‌سه‌ر خۆی نه‌هێڵێت كه باس ده‌كرێت ده‌رباره‌ی ئیمتیازاتی رۆژنامه‌كه‌ی خۆی یان ئیمتیازاتی فه‌رمانبه‌ره‌كانی ده‌ورو به‌ری خۆی، چونكه فه‌رمانبه‌ر هه‌ر فه‌رمانبه‌ره، بۆ فه‌رمانبه‌ری ده‌وروبه‌ری ئه‌و له فه‌رمانبه‌ری دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت جودا بێت.هه‌روه‌ها ئۆپۆزسیۆن و رۆژنامه‌كان ده‌توانن كار له‌سه‌ر بریاره‌كان و به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بكه‌ن كه ئه‌مرۆ وتی چوار مانگی دیكه خۆتان گۆرانكارییه‌كان ده‌بینن یان جێبه‌جێكردنی ئه‌و بریارانه‌ی كه سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ری كردووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
