به‌ناو سه‌رۆك له‌كه‌ل سه‌ره‌تای ده‌سبێكردنی ووته‌كه‌یدا زۆر به شبره‌و شیواو ده‌بینرا ئه‌مه هیج كه‌س نا‌توانیت نكوڵی لی بكات دواتر ئه‌و ووتانه‌ی به‌رزانی بیشكه‌شی كرد هیجی كه‌متر نه‌بوو له‌گه‌ل ووته‌كانی موباره‌ك كه‌له‌سه‌ره‌تای ده‌س بێكردنی خۆبیشاندانه‌كانی میسر بیشكه‌شی كرد ده‌توانین بڵێین هه‌ندیكی دیكه
له‌وته‌كانی له وتاره‌كه‌ی قه‌زافیش ده‌جوو كه‌له گۆره‌بانی سه‌وز له‌پێش جه‌ماوه‌ری خۆی بیشكه‌شی كرد ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له شاری هه‌ولیر رویدا ته‌قلیی قه‌زافی بوو كه كۆمه‌لیك خه‌لكی جڵێس و نه‌فس نزمی لایه‌نگری خۆی كۆككرده‌وه تاوه‌كو به دونیای ده‌ره‌وه‌ی بیشان بدات كه گه‌ل له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتی ئه‌ودایه هه‌بۆیه ئه‌مرۆش به‌رزانی ئه‌وه‌ی كرد تاوه‌كو ئه‌وه بسه‌لمینیت كه جاریك ئه‌و شه‌رعیه‌تی هه‌رماوه به‌ریزان هه‌ركه‌سیك وه‌ته‌كانی بارزانی بینیبیت به‌دلنباییه‌وه جه‌ندین تیبینی و سه‌رجی له‌سه‌ر هه‌بووه
1- ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن ده‌بوایه پرۆزه‌ی چاك سازیان بیشكه‌ش بكردایه نه‌ك دانانی به‌رنامه بۆ تیدان و توند‌و تیژی.
به‌ریزان خۆتان شایه‌ت بن ئۆپۆزسیۆن تائیستا له‌كوردستان جه‌ن برۆزه‌ی بیشكه‌ش كردوه و كه‌س گوێی لی نه‌گرتوه و زۆرجاریش به ئاژاوه‌گیرو تیكده‌رانی ئارامی ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان له‌قه‌له‌م دراون ئه‌ی پرۆزه‌ی چوار حیزبه كوردستانیه‌كه پرزه نه‌بوو؟ ئه‌ی تاله بانی خۆی برۆزه‌یه‌كی بۆ چاك سازی بیشكه‌ش نه‌كرد دوای پرۆزه‌ی جوار حیزبه كوردستانیه‌كه؟ئه‌ی گۆران تائیستا جه‌ندین راسبارده‌و پرۆزه‌ی بیشكه‌ش نه‌كردوه؟ جه‌نابی به‌رزانی بۆجی وه‌لامی هیجیانتان نه‌دایه‌وه؟
2- ووتی ئیستا رۆژانه‌گۆری به‌كۆمه‌ل ده‌دۆزریته‌وه و بیویسته هه‌ول بده‌ین شوینی ئه‌و سه‌د و هه‌شتاو دو هه‌زاركه‌سه ببینینه‌وه كه له‌ناو بران.
ئیمه‌ش ده‌لیین خۆئه‌وانه به‌ده‌ستی به‌عس بی سه‌رو شوین كران بۆیه گۆره‌كانیان نادیاره ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌شه‌ری براكوزی شه‌هید كران كۆره‌كانیان له‌كوییه؟ به‌رزانی ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و شه‌ره‌دا بی سه‌رو شوین كران له‌كوین؟ ئه‌وی ئه‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌زگای باراستن و دزه تیرۆره‌وه بی سه‌رو شوین كران له‌كوین؟ بۆ ئه‌وانه نادۆزنه‌وه؟ بۆ ئه‌وانه باس ناكه‌ن؟
3- له‌وته‌كه‌یدا ووتی بیویسته ئه‌م ئه‌زمونه بپاریزین.
ئه‌م قسه‌یه زۆر سه‌یره به‌لامه‌وه كه‌كاتیك هه‌ر به‌رپرسیكی ئه‌م وولاته به موبه‌ڕیر ده‌یهێنێته‌وه بۆ ئه‌و وه‌زعه‌ی كه ئه‌مرۆ له كوردستان خولقاوه نازانم ئیمه بێویسته له‌سه‌رمان ج ئه‌زمونیك بپاریزین ئه‌زمونی شه‌ری براكوزی یان ئه‌زموونی گه‌نده‌لی و فه‌سادی ئیداری كه هه‌موو دام و ده‌زگاكان ی ئه‌م وولاته‌ی به‌نج كردوه بووه به‌تلیاكی به‌رپرسان جۆن ئه‌و كه‌سه‌ی ئالوده‌ی گه‌نده‌لی بیت ده‌توانیت وازی لی بێنێت به‌خودی سه‌رۆكیشه‌وه كه ئالوده‌ی كورسی و ده‌سه‌لات و حوكمی بنه‌ماله‌یه.بیویسته‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ی پاراستنی ئه‌زموونی كوردستان له 31 ئاب بیكردایه كه تانك و زریپۆشه‌كانی به‌عس هاته كوردستان.
4- ووتی ئه‌گه‌ر حیزبه‌كان بینه بێشه‌وه ئاماده‌ین حكومه‌تی بنكه فراوان بیك بهێنین.
ده‌توانین بڵێن ئه‌م ووته‌یه سه‌ره‌تای ده‌س بێكردنی ته‌نازولاتی به‌رزانیه ئه‌و حیزبانه‌ی كه به‌رزانی كوێی لی نه‌ده‌گرتن ئێسته داوایان لی ده‌كات كه بێنه بێشه‌وه بۆ بێك هێنانی حكومه‌تی بنكه فراوان ئه‌م ته‌نازوله به‌دلنیاییه‌وه جه‌ندین ته‌نازولی دیكه‌شی له‌دواوه‌یه به‌لام بێویستی به خۆڕاگرتن هه‌یه.
5- ووتی ئه‌م ئه‌زمونه تیك ناچیت.
مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو كه ئه‌م حكومه‌ته هه‌ڵناوه‌شێته‌وه ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێش چه‌ند رۆژێك به‌ر له یئَستا نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی هه‌رێم تاوتوی ی دروست كردنی حكومه‌تی ئینتقالی و هه‌ڵبژاردنی بێش وه‌خت ده‌كات كه‌واتا به‌رزانی په‌شیمان بوه‌ته‌وه له‌و تاوتوی كردنی ئه‌و بابه‌ته.ئه‌ی به‌جی شێوه‌یه‌ك ئیمه‌ی جه‌ماوه‌ر بروامان به‌م حكومه‌ته هه‌بێت كه ئه‌مه سه‌رۆكه‌كه‌ی بێت و ته‌راتێن بكات به‌جه‌ماوه‌ر و ئه‌مرۆ قسه‌یه‌ك بكات و سبه‌ی په‌شیمان ببێته‌وه.
6- هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا ووتی بێویسته سی چوار مانگێك مۆڵه‌ت به‌حكومه‌ت بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت چاكسازی بكات.
ئایه حكومه‌تێك كه سالێك چوارمانگ ده‌چێت پێك هێنراوه نه‌توانیت چاك سازی بكات ئه‌ی چۆن ده‌توانیت به سی بۆ چوارمانگ چاكسازی بكات كه هه‌موو جوعبه‌و جبه‌كانی ئه‌م ووڵاته پڕه له گه‌نده‌ڵی سه‌رۆكێك كه به دوو رۆژ پاشگه‌ز ببێته‌وه له قسه‌ی خۆی ئه‌بی جۆن گه‌ل باوه‌ری پێبكات و چوارمانگ مۆڵه‌تی پی بدات بۆ چاكسازی.
E -
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
