شارى هه‌ولێر ئه‌و شاره دێرينه‌يه، که ئه‌و خه‌لکانه‌ى له‌م شاره نيشته‌جێن به‌بێ فه‌رق و جوداييێ ناسنا مه‌ى ئه‌م شاره هه‌ڵده‌گرن و خۆيان به‌کوڕى ئه‌م شاره ده‌زانن. له سالانى شه‌ست و حه‌فتاکان و تا راپه‌رينى به‌هارى دێرينى گه‌له‌که‌مان و به‌تايبه‌ت باش نيسکۆى سالى حه‌فتا وچوار که شۆڕه‌شى گه‌له‌که‌مان پاش رێکه‌وتنه‌که‌ى جه‌زائير شکه‌ستى هێنا، به‌هه‌زاران که‌س به‌زۆر راگۆیزکران له نيوان شاره‌کانى کوردستان به‌بيانوى کار و به بيانوى جياجيا، ياخوت به‌هۆى راکردن و خۆبزرکردنه‌وه‌له رژێمى خوێنمژى به عس له‌م شارانه نيشته‌جێبون. حکومه‌تى به‌عس پاش تێکشکانى شۆره‌ش سياسه‌تێکى به‌کار هێنا بۆ په‌رت و بڵاۆکردنه‌وه‌ى ئه‌و شۆڕه‌شگێرانه‌ى نه‌يانتوانى به‌هۆى جيا جياوه ئاواره‌ى ئێرانبن و گه‌رانه‌وه شاره‌کانيان. ئه‌و کات، من وه‌کو مناڵێكى هه‌شت ساڵان له‌گه‌ل خێزانه‌که‌م به‌زورى و به‌بيانوى پيشه‌ى فه‌رمانبه‌رى باوکم، له بادينان راگۆازى شارى هه‌ولێر کراين. کاتى خوێندن و گه‌نجاتيم له‌م شاره شيرينه بردوته سه‌ر، هه‌مو سات و روداوه‌کانى ئه‌م شاره ژياوم و له‌بيرمه، له‌بيرمه سالانى ناوه‌راستى حه‌فتاکان ئه‌و ساله‌ى رژێمى به عس بريارى به‌عه‌ربکردنى قو‌تابخانه کورديه‌کانى کرد و قو‌تابخانه سه‌ره‌تاييه‌که‌مانى گرته‌وه، ئه‌و کات و له هه‌شت ساڵى ته‌مه‌ندا هه‌ستم به‌و دڵگرانى و ئه‌و نيگه‌رانيه ده‌کرد که له‌ناو چاوى مامۆستايه‌کانمان به‌ديار ئه‌که‌وت بێ ئه‌وه‌ى بزانم وه‌کو مناڵێک مه‌ترسى ئه‌م کاره و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى دڵگرانى و نيگه‌رانى ماموستاکانمان، له‌بيرمه ئازايه‌تى و نه‌وێرى و قسه‌کانى ئه‌و کاتى ماموستايێکمان به‌ناوى ماموستا نادر، که وانه‌ى مێژۆ ى پێ ئه‌داين چون هاته پێشه‌وه و مه‌ترسى ئه‌م کاره‌ى بۆ باس کردين و داواى له ئێمه‌کرد که هه‌مومان داواى گواستنه‌وه بکه‌ين بۆ ئه‌و قو‌تابخانه ته‌نيايه‌ى که ڕژێم به جێى هێشتبو خۆێندن تيايدا به‌کوردى بمێنێته‌وه، ئه‌ويش بۆ ئه‌وه‌ى بۆ ڕاى گشتى و ڕاى ده‌ره‌وه دياريبکه‌ن که‌وا خۆێندن له ناوچه‌ى ئوتونومى کارتۆنى به‌کوردى ئه‌خوێندرێت. به‌م برياره ناوى قوتابخانه‌که‌مان که جوانترين و رێزترين ناوى له‌سه‌ر بو، ناوى له قوتابخانه‌ى شه‌هيدان که به‌ناوى شه‌هيدانى شۆڕه‌ش ناوکرابو و له گه‌ره‌کى شه‌هيدانبو کرا به‌قوتابخانه‌ى ته‌حرير. زورى پێنه‌چو. . ئه‌و به‌يانيه‌م له‌بيڕه، که ئه‌و قوتابخانه‌ى نزيک قوتابخانه‌که‌مان بو و ناوى پيرۆزى کوردستانى پێوه‌بو چون ئه‌و به‌يانيه گۆره‌پانه‌که‌ى به خۆێنى سۆرى رۆڵه‌کانى ره‌نگکرا بو توقاندن و ترساندنيان بۆ ئه‌وه‌ى واز بێنن له خۆيندن به زمانى کوردى. . . ئێستاش من پرسيار ئه‌که‌م و نازانم ئايا ئه‌م قو‌تابخانه قوربانيانى رۆڵه‌کانى ئه‌وکاتى ساڵانى سه‌خت، ياد ئه‌کاته‌وه هه‌مو ساڵێ يان نا؟
سه‌ره‌تاى هه‌شتاکانم له‌بيره که چون ڕ‌ژێمى به‌عس پاش چه‌ند ئاڵۆزيێک و خۆپيشاندانێک له شارى سليمانى که له‌لايه‌ن قوتابيانى زانکوى سليمانيه‌وه ئه‌نجامدران و هه‌روه‌هاو له‌به‌ر ئه‌و رق و قينه‌ى رژێمى به‌عس له‌سه‌ر روشه‌نبيرانى پێگه‌يشتوى ئه‌م زانکۆيه که هه‌رده‌م سه‌رچاوه‌ى مه‌شخه‌ڵى فکر و رۆشه‌نبيريبون بۆ شۆڕه‌ش، ئه‌و ڕژێمه هه‌ستا به داخستنى زانکۆى سلێمانى و گۆاستنه‌وه‌ى به‌شه‌کانى بۆ شارى هه‌ولێر و له‌ژێر ناوي زانکۆيکى نۆێ که ئه‌ويش زانکوى سلاحه‌دين ده‌ست به‌کار که‌وت، له بيرمه له سالى يه‌که‌مى خوێندنى زانکوى سه‌لاحه‌دين که چون قوتابيه ئازايه‌کانى ئه‌م زانکۆيه دژ به نه‌هامه‌تى و ئه‌و بێکه‌رامه‌تييه‌ى رژێمى به‌عس دژ به کورد ئه‌نجامى ئه‌دا و له‌و کاته‌ى که درنده‌يى ئه‌و رژێمه بێ سنور بو بوێرانه و له‌چه‌ند ڕۆژى له دواى يه‌ک ئێواران و له شه‌قامه‌کانى بن قه‌ڵا و ناو شار، که ناسراوبو به‌شه‌قامى باتا ئه‌ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوپيشاندانيان ئه‌نجام ئه‌دا، له بيرمه چون دار‌و ده‌ستى به‌عس له‌و عه‌ره‌به هاوردانه که سه‌ر به ئه‌منى رژێمبون به قامچى و کابڵى ره‌شه‌وه په‌لامارى ئه‌م گۆڵه جوانانه‌يان ئه‌دا و که خويان ئه‌کرد به قه‌يسه‌رى و کۆڵانه ته‌سکه‌کانه‌وه، خه‌لکى هه‌ولێرى به‌شه‌ره‌ف و دوکانداره‌کان ئه‌م گۆڵانه‌يان له‌ناو دوکانه‌کان و عه‌مباره‌کانيان ئه‌شاردنه‌وه.
له بيرمه که چون خه‌ڵکى هه‌ولێر هه‌ر هه‌مويان خۆيان له‌يک هه‌ڵوێست و له یه‌ک خێزاندا ئه‌ديت ئه‌و کاته‌ى مڕۆڤێکى بێگانه ياخوت غه‌ريبه‌يه‌ک پرسى ماڵێک يان که‌سێکى ئه‌کرد، که‌س خۆى لێ نه‌ئه‌کرده خاوه‌ن، تابزانن ئه‌و کێيه و چى له‌م که‌سه ئه‌وێت.
له‌بيرمه چون هه‌ولێريه‌کان پێشوازيان له هه‌زاران خێزانى ئه‌نفالکراوه‌کانى گۆنده‌کانى به‌رێ گاره و ده‌شتا زێ بادينانيان کرد، چون رژێم به‌هه‌زاران ژن و منداڵ و پيرى ئه‌م گۆندانه‌يان هێناو له کاتى گه‌رماى هاوينى ده‌شتى هه‌ولێر له ده‌شتێکى روت و گه‌رم و به برسێتى و تێنويێتى فرێدران، ئه‌و کاته ئه‌مانه که‌سيان نه‌بو له خۆا و خه‌لکى هه‌ولێر زياتر . . . چونکه ئه‌مانه پياويشيان نه‌مابون.
به‌ڵام خواى گه‌وره ئه‌م شه‌ره‌فه‌ى به خه‌لکى هه‌ولێرو گونده‌کانى راسپارد و يه‌ک دوو ڕۆژى پێنه‌چو ئه‌و ده‌شته کرا به ئاوه‌دانى و پيداويستيه‌کانى ژيانيان بۆ بردن. له‌بيرمه دواساته‌کانى ره‌وه مليونييه‌که و چولکردنى شارى هه‌ولێر، ئه‌و کاته‌ى ده‌بابه جه‌نگيه‌کانى رژێمى به‌عس و جاشه‌کانى له مجاهيدى خه‌لق جاده‌ى سه‌ره‌کى هه‌ولێر و مه‌سيفيان گرت و ئه‌م جاده پرببو له کوشتارو له مناڵى ونبوى شارى هه‌ولێر.
له بيرمه له شه‌رى ناوخۆ و له شه‌رى خۆکۆژى که چون ته‌لاره بلنده‌کانى شارى هه‌ولێر سڵاوى به‌يانى و ئێواره‌يان به گۆله بيکه‌يسى له يه‌کتر ئه‌کرد و بينيمان دوايى چون هه‌ستى مڕۆڤ شێوێندرا و ته‌رزه که‌وته جوانى و لێبورده‌يى ئه‌م شاره به ديارده‌ى وه‌ک نا شێخ زانا و ريکلامه نه‌بڕاو دلته‌زێنه‌کانى که جێگاى مه‌ترسى و دڵراوکێى خه‌لکبوون زياتر له مانگێک ده‌وامى کرد و تا ئێستاش ئه‌و کاريگه‌ريه هه‌ر ماوه وئێستاش خه‌لکى ئه‌م شاره ئه‌پرسێت چون شارێکى خاوه‌ن ئه‌و هه‌مو ره‌وشت و جوانيه ئه‌م کاره‌ى لێ ئه‌نجامدرابێت.
باش پازده ساڵ دابران و له سه‌فه‌رى داويم بۆ هه‌ولێر، هه‌ستم به غه‌ريبى ئه‌کرد، ئه‌و هه‌سته‌م لا دروست ئه‌بو، ئه‌و کاته‌ى شارى ڤيلاکانم ئه‌بينى، خان‌و ته‌لاره بلنده‌کانم ئه‌بينى، له‌خوم ئه‌پرسى ئه‌وانه هين کێن، کێ ئه‌بێت به خاوه‌نى؟
کێن ئه‌وانه‌ى له‌ناويان نيشته‌جێ ئه‌بن؟
ئه‌و هه‌سته‌م لا دروست ئه‌بو، ئه‌و کاته‌ى خۆم ئه‌کرد به‌ناو سيتى و پاڵاس و مۆله‌کان، ناوى گۆگاو دوکانه‌کان له هى خومان نه‌ئه‌چو، ته‌نانه‌ت نوسينه‌کانيش به زمانێک نوسرابون دوربون له زمانى ئێمه‌و هه‌مو ئه‌و زمانه ناسراوه‌کان، ئه‌وانى له‌وێ کاريان ئه‌کرد له‌زمانيان تێنه‌ده‌گه‌يشتم، هه‌ستم ده‌کرد من له هه‌ولێر نيم، له‌خوم ئه‌پرسى خۆايه ئه‌مانه‌ش ماڵيان هه‌يه؟ ئه‌مانه له کوێ ئه‌خه‌ون؟ ئه‌مانه بۆ لێره‌ن و تا که‌ى لێره ئه‌مينێن؟ تۆ بڵێى ئه‌مانه بگرێنه‌وه وڵاته‌کانيان که وولاتى روت و برسين؟ تو بڵێى ئه‌مانه‌ش نه‌کرێن به‌خه‌ڵکى ئێره‌و وه‌ره‌قه‌ى بايعيان بو نه‌کرێت؟ تو بڵێى رۆژێک دابێت و ئه‌مانه ببنه خاوه‌ن ئه‌م وۆڵاته و ئێمه داواى په‌نابه‌رى بکه‌ين له ووڵاتان. . . تو بڵێى. . . . تو بڵێى . . . تو بڵێى.
من روه جوانه‌که‌ى هه‌ولێر و هه‌ولێرى پێش‌و، ته‌نيا له قه‌ڵا دێرينه‌که‌يدا ئه‌بينم، لاى من مڕۆڤ له پاڵاس و مۆل و جاده‌ى به‌رين و ڤيلاو ته‌لار، زۆر زۆر گرينگتر و به به‌هاتره. من دژى ئاوه‌دانى هاوچه‌رخ و پێشکه‌وتن نيم، به‌ڵام نه‌ک له‌سه‌ر حسابى مڕۆڤ بکرێت له هه‌مو رويێکه‌وه.
باش پازده ساڵ دابران و له سه‌فه‌رى داويم بۆ هه‌ولێر، هه‌ستم به غه‌ريبى ئه‌کرد، هه‌ستم به‌و هه‌سته ئه‌کرد له‌ناو چاوى خه‌لکدا، ته‌نيا قه‌ڵا و بازارى ده‌ڵالخانه و پيره بازاره‌که‌ى ئه‌سواق سيروان بون، دڵه دڵى منيان ئه‌دا و به‌منيان ئه‌وت ئێمه ماوين ئێمه نه‌گوراوين. . . .
نزار پيرۆ - سويد
warset. piro@hotmail. de
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
