لەگەڵ هاتنی تەوژمی دیموکراسی بۆخۆرهەڵاتی ناوەڕاست ولێك هەڵوەشاندنەوەی حکومەتە تۆتالیتاریەناسیۆنالیزمە ڕەگەزپەرستەکانی عەرەبستان وئینجا تەواوی ناوچەکان....! هەر ئێستا دۆخ و کەشێکی زۆر لەبارە بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان، بەڵێ لێك هەڵوەشاندنەوەی دەستمایەو بەرماوەی نەخشەی سیاسی هێزەئیمپریالیزمەکان وئایدۆلۆژیای نەتەوەپەرستی وناسنامەی ئاینی وبەفۆڕمی موقەدەسکردنی عروبەچێتی هەر هەموو ئەمانە والەبەریەك هەڵوەشاندن وفەنابووندان..!لەڕێی مۆدێرنایەتییەوە لەسەردەست وهۆشمەندی نەوەی نوێخوازو لۆجیکی سەردەمانە بەفۆڕمی ئەقڵانیەت بەئاراستەی لەبەرچاوگرتنی مافەکانی مۆرڤایەتی وداتپەرەوەری نێونەتەوەیی وئازادی بەهەموو مانایەکەوە، نەهێشتنی چەینایەتی وتوڕ هەڵدانی بەموقەدەسکردنی ناوبانگ وخێڵ وشێخایەتی وبەدیوی بۆماوەیی میراتی پشتاوپشتی لەهەموو ئەوحوکم وڕژێمە یەك بەدووای یەکانەی کەلەکۆتای بەرهەم هێنی ووڵاتێکی دیسپۆتیزمی سەرکوتکارو چەوسێنەر بەسەرچینی هەژارانەوە بێ دەرەتانەوە....بەڵێ ئەم فرسەتە زێڕینە بۆ دۆسی گەلی کوردمان زۆرزۆر لەبارە چونکە هەموو تەنگە نەفەسە سیاسیە شۆفێنیزمە بەناسنامەی ئاینی ونەتەوەپەرستی وناوی عروبەچێتی وڕێکخراوی کۆمەڵەی نیشتیمانی عەرەبی والەگیانەاڵڵەیایە هائێستا هانەختێکی کە کۆتای بەهەمووییان دێت..!ڕەنگە من خۆم لەپێش ئەم نوسراوەمدا ڕاگەیاندنی سەربەخۆی گەلی کوردمان بۆ کاتی هەڵوەشاندنەوەی سەردەمی صدام ڕژێمەکەی لەباربزانییایە کەنەمان کرد بەداخەوە...!؟بەڵام ئێستا هەلومەرجێکی سیاسی واهاتۆتە پێش کەهیچ حوکم ڕژێمێکی سەرکوتکەری دامودەزگای پۆلیسی وهێزی سوپایی خۆی بۆڕانەگرێت، وەك نمونە تونس ومیصرو ئەوالیبیاو جەزائیروئوردن و یەمەنیش لەبەردەم ئەم توژمە دیموکراسییان ولەبەردەم ئیرادەی نەوەی نوێخوازو دوواڕۆژدان، ئەونەوەییەی لەڕێی تۆڕی ئێتەرنێت ومیدیاکان و ئامێری مۆبایل وهەموو هێڵە چاتەکاندا وەك فەیس بوك وهۆتمایل ویاهومیسنجەرو پاڵتاك ئەوانی تریش ئەمانە هەموو ئەوتەلیسمە سیحراویانەیان پچڕاند کەوەك ئاسمان پیرۆزکران، کەدەبێت بۆ هەتایی چینێك وەك دەسەڵاتداران بەسیاسەتێکی میکاڤیلی هەروەك صەبەی کۆنکرێتی وترس وتۆقاندن وسەرکوت کەرو لەناوبەرو دەریالوش بۆ قوتی سەرەوەت وسامانی نیشتیمانی ئەمانە لای خواوەندەوە پێیان بەخشێنراوە، هەروەك دەسەڵاتدارانی مێژووی ڕابردووی هەزاران ساڵی فیرعەون ونەوەکانی، یاوەك شاهەنشاکانی بنەماڵەی لویسەکان، یان وەك بنەماڵەی سموزاییەکان کەچل وشەشەساڵ حوکمیان کرد دوواجاریش نەوەکانی نیکاراگۆ تەفروتونایان کردن، بۆیە ئەبێت هەموو ئەوەبزانین مێژوو ناتوانێت ڕەحم بەکەسمان کات نەصدامییەکان کەواخۆی وخێزانەکەشی بوونە پەندی زەمانە، نەزین العابیدیەکان ونەموبارەکەکان ونەقەزافییەکان ونەعبدوڵاییەکان ونەئەوانی تریش کەبەدووای یەکدا نۆرەیان دێت ئەبێت ببنە دەرس وعیبرەت بۆڕۆژگاری هەموو ئەم حوکمە تازانە...!بۆیە خمەخۆری گەل ونیشتیمانی کوردستان ئەی نەوەی دوواڕۆژی گەلەکەمان ئەی نوێخوازوچینی ڕۆشنبیری گەلی کوردمان ئەی سەرکردایەتی پارت ولایەنەسیاسیەکانی گەلەکەمان ئەی هەموو چین وتوێژی گەلەستمدیدەکەمان باهەموو پێکەوە سەربەخۆیی کوردستانەکەمان ڕاگەیەنین وجەرگی دوژمنان وناحەزان وداگیرکەرانی خاك ونیشتیمانمان بچزێنین وچی لەوەزیاتر سیاسەتی کات بەفیڕۆدانمان بەسەرا نەسەپێنن تاوەك هەژدیهای حەوت سەرلەسڕی فەسڵی زستانی سیاسەتی شۆفێنی ڕزگاریان نەبێت ودوایش پەلامارمان بەنەوەو مافەکانمان زەوت کەنەوە...بۆیە بەسیەتی شەڕی ئایدۆلۆژیا لەئێستادا چونکە گەلی ئێمە هێشتا نەگەیشتووە بە ڕزگاری ڕاستەقینەی تەواوی خاك ونیشتیمانمان، تکایە بائەم پەیامە لەجێی ئەوپەیامەبیت نەوەك وەك ڕابردوو دوژمنانمان بەخۆمان خۆش کەین...با هەموو بەیەك دەنگ بەیەك دڵ ودەرون بەهەموو پارت ولایانەسیاسیەکان وئیرادەی نەوەکانمان پێکەوە بەیەکێتی وبرایەتی وتەبایی بڵێین بۆ سەربەخۆی کوردوکوردستانەکەمان بڕوخێت شۆفینی بابڕوخێت ئیتر بەسیەتی شۆفێنی عەرەب وفارس وتورك....!!!!
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
