ڕۆژی 1-3-2011 کوردستان نێت به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی و وه‌ک یه‌که‌مین ڕاگه‌یاندنی کوردی سه‌ردانی به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر شۆڤێنییه‌تی عه‌ره‌بی و کۆنه‌به‌عسییه‌کان و گروپه تیرۆریسته‌کانی ده‌وروبه‌ری که‌رکوک، کرد له‌و سه‌ردانه‌دا چاوی به هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی ئازا و به‌جه‌رگی کوردستان که‌وت که گیان له‌سه‌رده‌ست به‌رامبه‌ر شۆڤێنییه‌کان وه‌ستاونه‌ته‌وه و له پێناو پاراستنی سه‌ر و ماڵی که‌رکوکییه‌کان له‌ئاماده‌باشیدان.
له‌و سه‌ردانه‌ماندا چاومان به وه‌زیری پێشمه‌رگه و جێگری وه‌زیری پێشمه‌رگه و چه‌ندین ئامرلیوا و قائد فیرقه‌ی، پێشمه‌رگه و ئه‌مه‌ریکییه‌کان که‌وت، هه‌روه‌ها چاومان به قونسلی ئه‌مریکا له‌که‌رکوک که‌وت و ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌ک بووین که لنێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و ئه‌مریکییه‌کان دا به‌ڕێوه چوو.که له و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕاشکاوانه به ئه‌مه‌ریکیه‌کانی ڕاگه‌یان که پێشمه‌رگه له ده‌وروپشتی که‌رکوک دا ناگه‌ڕێته‌وه هه‌تاکو زه‌مانه‌تی سه‌لامه‌تی کورد و که‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی ناوکه‌رکوک وه‌رنه‌گرێت، هه‌روه‌ها وه‌زیری پێشمه‌رگه، مه‌سجێکی توندی دایه ئه‌مه‌ریکیه‌کان، که ئه‌وان قبوڵ ناکه‌ن خوێن له لوتی منداڵێک بێت له ناو که‌رکوکدا، له حاڵه‌تی ڕودانی هه‌رده‌ست درێژییه‌ک ده‌سته‌و وه‌ستان ناوه‌ستنه‌وه و یه‌ک به سه‌د تۆڵه‌ده‌که‌نه‌وه.
ئێمه وه‌ک کوردستان نێت له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا که له به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له هه‌وایه‌کی ئازاد‌دا ئاماده‌بووین و ته‌واوی کۆبونه‌وه‌که‌مان تۆمار کردووه.به‌ڵام به‌ڵێنی ئه‌وه‌مان به هێزه‌کان داوه که‌ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی بڵاو نه‌که‌ینه‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش گفتوگۆیه‌کی کورته له‌گه‌ل ئامر فه‌وجێکی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
عومه‌ر فارس عه‌زیز
به‌رپرسی کوردستان نێت
