هه‌مومان ده‌زانین هیتله‌ر به كوده‌تا نه‌هاته سه‌ر حوكم به‌ڵكو به هه‌ڵبژاردن هاته سه‌ر حوكم، هیتله‌ر حه‌ماسی گه‌نجه‌كانی ده‌قۆسته‌وه به وتاره ئاگرینه‌كانی تا گه‌شته ده‌سه‌ڵات و ئه‌ڵمانیاو هه‌موو جیهانی به‌و ئاقاره برد، ئێستاش گۆران هه‌مان رۆڵ ده‌بینێت، له كاتێدا باسی دیموكراسی ده‌كات كه‌ناڵه‌كه‌ی كه كه‌نالی (ك.ن.ن) ه بووته ڕاگه‌یاندنی حزبێكی دیكتاتۆری، له كاتێكدا دیموكراتی پێویستی به كرانه‌وه‌ی عه‌قڵه ئه‌وان عه‌قڵ داده‌خه‌ن، له كاتێكدا دیموكراسی بێ كاری هاوبه‌ش ناكرێت ئه‌وان نازانن گفتوگۆ‌و كاری هاوبه‌ش چییه، له كه‌ركوك بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كورد چه‌ند كورسیه‌ك له ده‌ست بدات، له به‌غداد وه‌زاره‌تیان له كورد وه‌رنه‌ده‌گرد له عه‌ره‌ب داوایان ده‌كرد، له كاتێكدا له كوردستاندا به‌شداری حكومه‌ت نه‌ده‌بوون له به‌غداد ئاماده‌بوون به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن به‌ڵام له گه‌ڵ عه‌ره‌بدا، له كاتێكدا دیموكراسی پێویستی به گفتوگۆی عه‌قڵانییه و قه‌بوڵ كردنی به‌رانبه‌ره ئه‌وان به‌رانبه‌ر ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان ته‌نها ڕێگایه‌كیان بۆ خۆیان هێشتووه‌ته‌وه بۆ حوكمرانی كه زیاتر له نیوه‌ی ده‌نگه‌كان بێنن و به ته‌نها حوكم بكه‌ن كه ئه‌وه‌ش خه‌یاڵه.له كاتێكدا ده‌بوو باسی ده‌ستوورو یاسای خۆپیشاندانه‌كان به عه‌قلێكی كراوه بكه‌ن ئه‌وان وا نیشانی خه‌ڵكیان دا كه سه‌رۆكی هه‌رێم تاوانی ئه‌نجام داوه واژۆی كردووه، گۆڕان هه‌موو زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری ره‌خساندا هێرش بكرێته سه‌ر باره‌گاكانی پارتی و پشێوی نانه‌وه كه به داخه‌وه قوربانی لێكه‌وته‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی به ویژدان و رۆشنبیر‌و خه‌ڵكی عاقڵی به‌رده‌م سه‌را نه‌بوایه سلێمانی ده‌بووه گۆمێكی خوێن، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت دیموكراسی له‌م وڵاته كاتی ده‌وێت دیموكراسی پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه، گه‌نده‌ڵیش به بریارێك كۆتایی نایه ئه‌ویش پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه، به‌ڵام ده‌كرێت هه‌ندێك ناعه‌داله‌تی وه‌ك و جیاوازی زۆری موچه به‌بڕیارێك چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له گوڕاندا تێبینی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كاتێك ئه‌ندام په‌رله‌مانیان نه‌بوو شه‌و رۆژ باسی موچه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانیان ده‌كرد خه‌ڵك وا ته‌سه‌وری ده‌كرد هه‌ر چوونه په‌رله‌مانه‌وه یه‌ك لایه‌نه واز له نیوه‌ی موچه‌كانیان دێنن، كه‌چی ئێستا باسی ئه‌و بابه‌ته هه‌ر ناكه‌ن، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت هۆكاری نانه‌وه‌ی كێشه له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حزبه ناتوانێت خۆی ڕێك بخات ناتوانێت كۆنگره ببه‌ستێت بۆیه ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی ناوخۆی حزب به نانه‌وه‌ی كێشه له گه‌ڵ خه‌ڵكی تردا چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
