ووریا بن گه‌نجانێك مه‌ده‌نه به‌ر گولله كه له سه‌رده‌می شه‌ری ناوخۆ دا له دایك بوون و ئاگایان له ململانێی ئێوه نه‌بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا و ئه‌وان مه‌خه‌نه ئه‌و كێشمه كێشه حیزبیانه‌وه، ئه‌و گه‌نجانه ده‌رچون بۆ خۆ پیشاندان بۆ ده‌ربڕینی ئارائه‌كانیان بۆ پراكتیزه‌كردنی ئه‌و دروشمانه‌ی كه ڕۆژانه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م (پارچه هه‌رێمه‌وه) ده‌وترێنه‌وه، بۆده‌ربڕینی ئازاره‌كانیان، بۆ داواكردنی مافه‌كانیان، بۆ پشتگیری نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌كان كه تازه به تازه ڕزگاریان بووه، بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی سلێمانی تا به به‌رده‌وام به زیندووی بمێنێته‌وه، بۆ چاكردنی حكومه‌ت، بۆ بۆ بۆ...ده‌یان بۆ.
ئه‌و گه‌نجانه‌ی له ناوجه‌رگه‌ی شاردا درانه به‌ر گوله و خه‌ڵتانی خوێن كران له كاتێك دا له دایك بوون كه ئێوه سه‌رگه‌رمی شه‌ڕی ناوخۆ بوون باوكیانتان به‌شه‌ڕ ده‌دا!! دایكیانتان بێوه‌ژن ده‌كرد!! براو خوشكه‌كانیانتان هه‌تو ده‌كرد ئاتاجی به‌رده‌رگاكانتان ده‌كردن!! زۆرتان خه‌مكرده دڵی دایك و بابیان!! ئیتر به‌س نیه خه‌م؟ به‌س نیه جه‌رگ سوتان؟ به‌س نیه تاڵاو كردنه دڵی هه‌ژارانی ئه‌م میلله‌ته خێر نه‌دیوه‌وه؟
سه‌رتا خ و پیشاندانه‌كان به شێوه‌یه‌كی سروشتی به‌ڕێوه چووه بۆیه هێزه‌كانی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان زۆر به‌سانایی له گه‌ڵ خۆپیشانده‌ره‌كان دا به ڕێكه‌وتبوون دۆخه‌كه ئاسایی بوه به‌ڵام له دوای ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو دراونه‌ته به‌رگولله دۆخه‌كه تێكچووه، به‌هه‌ر حاڵ هه‌ڵه بوبێ به‌ردبارنكردنی لقی چوار تاونه به فیشه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه، شووشه بشكێ باشه یان مێشك بپژێ؟ خوێن بڕژێ باشه یان كاشی بڕوشێ؟ به‌ئاسای خۆپیشاندانه‌كه بڕۆشتایه یان ئه‌م دۆخه نا ئارامه‌ی ئێستای لێ بكه‌وتایه‌ته‌وه؟ به‌كارهێنانی هێز له به‌هێزی دا یانی چی؟!! ئایا چ پێویستی به‌وه ده‌ركرد؟، ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن به‌ده‌نگی زۆرینه چوینه‌ته ئه‌و جێگه‌یه ئه‌وا ئه‌و زۆرینه‌یه به گولله بارانكردنی گه‌نجانی كورد ڕازی نیه، ئه‌گه‌ر به ئاژاوه گێڕیان داده‌نێن ئه‌وا دڵنیا بن هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی دنیا به به عسیشه‌وه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یان زۆر ده‌مێكه به‌كار هێناوه و كۆن بووه (مخربین) واته تێكده‌ره‌كان وه كه‌مێك پێش وازهێنانی حوسنی موباره‌كی میسر تیڤی ده‌سه‌ڵاتی میسری به‌به‌رده‌وامی له‌سه‌ر شاشه‌كه‌ی نووسی بوو - لا للتخریب – چه‌ند ده‌قیقه‌ی پاش وازهێنانه‌كه‌ی موباره‌ك هه‌ر ئه‌و تیڤیه خۆی خزانده به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ره‌وه، وه ئه‌گه‌ر چه‌ند ئاژاوه گێڕیش له خۆپیشاندانه‌كه‌دا هه‌بوو بێت - كه ئه‌وه سروشتیه و واریده – كه له هه‌موو خۆپیشاندانه‌كانی ووڵاتان و میلله‌تانی ئه‌وروپاشه‌وه (كه ئه‌مان سوود له سیسته‌مه كانی خوێندیشیان وه‌رده‌گرن) ئه‌وه ڕوو ده‌دات به چه‌ندین شوێن ئاگر ده‌درێت و وێران ده‌كرێت به‌ڵام گولله باران كردن ناكه‌نه وه‌ڵام بۆیه پێشنیار ده‌كه‌م له‌مه‌ولا قوتابیان له ناڕه‌زاییه‌كانیان بڵێن - (نه سیسته‌می سویدی و نه به‌ر گولله‌ی بیكه‌یسی) !!!.
دایك و باوكان له ناوه‌راستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابووردودا به‌و ئاواته‌وه كۆرپه‌یه‌كیان خسته‌وه كه ئیتر كاتی شه‌ری براكوژی به‌سه‌ر چووه و به‌گه‌وره‌بوونی ئه‌م نه‌وانه چ دنیایه‌ك و سه‌رده‌مێكی زێڕین بۆ داهاتوویان تۆمار ده‌كه‌ن و دوا ناخۆشیان به له‌دایك بوونیان كۆتایی بێ، به‌ڵام له دوای پازده ساڵ ئێستا به فیشه‌كی كوردی و له شاری كوردی و به‌ره‌و دڵی كورد ئاراسته‌ی تفه‌نگه‌كان جارێكی تر ده‌كرێنه‌وه، بۆچی كه‌س خۆی ناكاته خاوه‌نی ئه‌وانه خۆ ئه‌وانه بۆ داوای مافی ئێوه هاتنه ده‌ر بۆ ئه‌و مافه‌ی كه به كه‌ڕه‌نای اعلامه‌كانتان چه‌ند مانگێكه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن!!! بۆ پێشتر پشتیوانی‌تان ده‌كردن و هانتان ده‌دان و ئێستا ته‌به‌رایان لێ ده‌كه‌ن؟!! بۆ له‌به‌ر ده‌ركی سه‌را پشتیوان و له‌ولا تر پاشتیوان!! ئیتر گه‌نج متمانه‌ی به كه‌س نه‌ما،
وه كاتی ئه‌وه هاتووه كه هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان له پشت خۆپیشاندانه‌كانه‌وه لا بچن و باگه‌نجان خۆیان خۆپیشاندان بكه‌ن و مۆركی حیزبی و لایه‌نی پێوه دیار نه‌بێت چونكه وا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كی تیا ده‌سه‌به‌ر ده‌بێت و حیزبه‌كانیش له دوای خۆپیشاندانه‌كان خه‌جڵه‌تیان بۆ نامێنێته‌وه!!!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
