ما‌نشێته‌که‌م ڕاست ئه‌فه‌رموێ، ئێمه‌ش کوڕی ئه‌م هه‌رێمه‌ین.ئێمه نامانه‌وێ زمانی زبر‌و ناشارستانی به‌کار بهینین، چونکه فێر نه‌بووین، ئێمه ئاژاوه چین وپشێو دروستکه‌رنین، ئێمه‌م نامانه‌وی ڕوخساری پیشانده‌ران ناشرین بکه‌ین، ئێمه خه‌ڵکێکی نه‌مرو بێ شه‌ڕین، ئێمه دژی دانیشتوانی برا هه‌ولێریه‌کانمان نین، ئێمه دژی هیچ پارتێکی سیاسی و ئۆپۆزیسۆنی کوردی نین، ئێمه دژی په‌ره‌پێدانی ئابوری و سه‌رکه‌وتنی کوردستان نین، ئێمه دژی مژده به‌خشی نین بۆ دانیشتوانی کوردستان، ئێمه دژی خۆشه‌ویست و سۆزی سه‌رۆکه‌کانمان نین، ئێمه دژی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وی کورد نین، ئێمه دژی گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی نین، ئێمه دژی سه‌رده‌ستی میلله‌تی کورد نین، ئێمه دژی به کورد بوونی که‌رکوک نین، ، ئێمه دژی داڕشتنی سنوری کوردستان نین، ئێمه دژی گو‌ڵ وگوڵزار و ئه‌نده‌ر‌پاسه‌کانی و فڕۆکه‌خانه‌کانی کوردستان نین، ئێمه دژی چه‌ناڵه کوردیه‌کان و، میدیاکانی نین، ئێمه دژی مرۆڤایه‌تی نین، ته‌نها ئێمه‌ش کوردین وه له هه‌رێمێکدا ده‌ژین که پڕ له نه‌وت گاز‌و سه‌روه‌ت و سامان، به‌ڵام بۆ کوێ، وه بۆ کێ؟؟؟؟ به‌ڕێزان فه‌رموه‌کانی جه‌نابتان زۆر ڕاسته، ده‌بێت هه‌موو خۆپیشاندانێک و جوڵانه‌وه‌یه‌ک و ناڕه‌زاییه‌ک له چوارچێوه‌ی یاسادا بێت.باشه ته‌نها پرسیارێک، ئه‌گه‌ر ڕێگه‌م پێبده‌ن، جه‌نابی سه‌رۆکه‌کان، ئێمه هه‌ر له مێژه‌وه هاوار ده‌که‌ین بۆ چاکسازی و، پاک سازی و، یارمه‌رتی دانی ئه‌م میلله‌ت، ئێمه له زۆر دوره‌وه ده‌ستی یارمه‌تی جه‌نابتان داواده‌که‌ین بۆژیانێکی ڕوناک و ئاسوده، جه‌نابی سه‌رۆکه‌کان تاکو که‌ی هه‌ر چاوه‌ڕێ وه‌ڵامه‌کانتان بکه‌ین؟ ڕۆژانه زیاتر له 30-35 گه نجی کورد به‌ره‌و هه‌نده‌ران کۆچ ده‌که‌ن، له که‌مپی په‌نا‌هه‌نده‌کان وه‌کو، "سه‌گی بێ خاوه‌ن" که‌وتون بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌ناهه‌نده‌ی، پاشان بتوانن کارێک په‌یدا بکه‌ن، وه دوو عانه بنێرنه‌وه بۆ خێزانه هه‌ژاره‌کانیان له کوردستان، له هه‌مان کاتدا به‌رامبه ئه‌م ڕوداوه خه‌مباره، جه‌نابی سه‌رۆکه‌کان و چوارده‌وره‌کانتان و ئه‌ولاده‌کانتان بۆ هه‌ڵامه‌تێک، یاخود بۆ قوما‌رکردنی شه و‌ێک، یاخود بۆ ڕابواردنێک به‌ره‌و لوبنان و، ئوردن و تورکیا ده‌که‌ونه ڕێ، جه‌نابی سه‌رۆکه‌کان ته‌نها چاو‌ێک بڕواننه چوارده‌وری خۆتان، هه‌ر له ژوره‌که‌ی ئه و‌دیو جه‌نابتانه‌وه، گه‌ندڵی که‌مینی به‌ستوه، وه هه‌نگاو به هه‌نگاو قاچوقولی هه‌موو پیاوه گه‌وره‌کانتانیان گرتۆته‌وه(تۆ بڵێی جه‌نابتان به‌مه نه‌زانن؟ )، هه‌روه‌کو نه‌خۆشیه‌کی کوشنده، وه که‌سیش نایه‌وه‌ێ له‌م نه‌خۆشیه ڕزگاری ببێت، چونکه هه‌ر به کوشنده‌یی خۆی ئه‌وه‌نده ژیانی بۆ خۆشکردوون، که نه‌توانن چاو‌ێک له هه‌ژاره‌کانی ئه‌م هه‌رێمه بده‌نه‌وه، وه ڕۆژانه به هه‌زاران سکاڵا‌و نامه و ئیمێڵ ده‌گات ده‌ستیان، به‌ڵام هه‌مووی ده‌که‌وێته سه‌به‌ته‌ی خۆڵه‌وه، سه‌رۆکه‌کانمان ده‌زانن بۆچی، ؟ چونکه له تاو خۆیان و ئه‌ولادیان و خزم‌و که‌سوکاریان، تازه ناتوانن بپرژنه که‌سانی هه‌ژارو، داماو لێقه‌وماوانی ئه‌م وڵاته، جه‌نابی سه‌رۆکه‌کان بفه‌رموون ڕۆژێک له‌ڕۆژان هه‌وڵبده‌ن که سواری چه‌ند تاکسیه کی ئه‌م هه‌رێمه بن، با له ده‌می ئه‌م شۆفێرانه‌وه بیبستن، چونکه به ئاسای ته‌نها ئه‌م شۆفێرانه ڕۆژانه چه‌ندین که‌س ده‌بینن و، ڕوداوه‌کان به چاوی خۆیان ده‌بینن وه به گوێی جه‌نابتان، گوێتان لێبی که ئه‌م خه‌ڵکه چه‌ند داخ له د‌ڵن و، چه‌ند حه‌ز ناکه‌ن لێتان( به‌لێبوردنه‌وه)، جه‌نابی سه‌رۆکه‌کان ته‌نها گوێ مه‌گرن له و که‌سانه‌ی که له‌ته‌نیشت خۆتانه‌وه دانیشتون، چونکه هه‌ر خۆیان دروستکه‌ری وشه‌ی گه‌ندڵن، به هه‌موو مانایه‌کی ئابوری، و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، تیادا گلاون، وه هه‌ر خۆیان هه‌واڵه‌کانی سه‌رشه‌قامه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه‌تان بۆ ده‌گێرنه‌وه، وه‌کو خۆیان دیانه‌وه!!، نه‌ک وه‌کو ڕاستیه‌که‌ی، بۆیه‌ی جه‌نابتان سه‌غڵه‌ت نه‌که‌ن و دڵ گیرنه‌بن و، بتوانن نانی به‌یانیتان زۆر به دڵخۆشیه‌وه پێبخۆرێ، وه به‌ری دڵتان نه‌گیرێ، که نانی به‌یانیانتان بریتیه له چه‌ندین جۆره قه‌یماخ و سه‌رتو، ماست، په‌نیر، که به‌ده‌ستی دایکی ئه‌و هه‌ژارانه درو‌ست کراوه، که ئێستا ئه‌ولاده‌کانیان له که‌مپی په‌ناهه‌ندکانی هه‌نده‌ران چاوه‌ڕێی مافی په‌ناهه‌نده‌ی ده‌که‌ن.جه‌نابی سه‌رۆکه‌کان ئێمه دانیشتوانی ئه‌م ولاته خۆشه‌ویسته‌ین، وه فێری درۆ‌و ده‌له‌سه نین و، ئه‌نه‌رخست نین، به‌ڵام ته‌نها ئاوی قاچمان داهات، پرچه‌کانمان سپی بوو، چه‌ندین ساڵه چاوه‌ڕێ ڕوخاندنی سه‌دامان کرد، پاشان چاوه‌ڕێی پێگه‌یاندنی ئه‌م هه‌رێمه‌مان کرد، پاشان ئێستا چاوه‌ڕیی چاکسازی و پاکسازی ده‌که‌ین، وه هه‌ر پێمان ده‌ڵێن، له‌سه‌ر خۆبن و، نابێت ئاسایشی ئه‌م کوردستانه تێکبده‌ین، هه‌موو گوڕانکاریه‌ک له چوارچیوه‌ی یاسادا ده‌بیت، به‌ڵێ تێگه‌یشتین، چاوه‌روانی بێ هیوا، توشی بێ ئاسوده‌ی کردین له جه‌نابتان، به‌ڵام به ته‌ریبیانه، جه‌نابی سه‌رۆکه‌کان خۆتان و، خزم‌و، که‌سوکارو، دایک و، خۆشک و دراوسێ و، هاوڕێ کۆنه‌کاناتان، هه‌موویان ئه‌م جۆره گۆڕانکاریه که ئێمه داوای ده‌کین، به ئه‌نه‌رخستی و ئاژاوه‌چیه‌تی ده‌زانن، وه به نایاسای له پێنووس ده‌ده‌ن!!، شه‌قمان برد، وه چاومان درهات، پیربووین، زۆربه‌مان توشی جه‌ڵده‌ی دڵ بووین، که‌ی ئه‌م چاکسازیه له ده‌رگای ماڵه‌کانمان ده‌دات، وه پێمان دڵی وا گه‌یشتین فه‌رموون بۆ ئێوه‌ش.
جه‌نابی سه‌رۆکه‌کان، ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌کی ته‌لارو باڵه خانه‌کانی جه‌نابتان و، ده‌ست پێوره‌کانتان و، له پارته‌کانتان و حکومه‌ته‌که‌تان و وه‌زاره‌ته‌کانتان و پۆسته هه‌ستیاره‌کان بکه‌ین، هه‌موویان خزم‌و که‌س و کار‌و ناسیاوی یه‌کترن، ئه‌رێ وایه، یاخونه‌ء؟ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌م، داوای لێبوردن ده‌که‌م.باشه که ده‌که‌ونه وتاری سیاسی و، ده‌که‌ونه کێشه‌وه ئه‌م هه‌موو تاوانانه‌تان له‌بیر نه‌چێته‌وه، لێره‌دا، په‌ندێکی کوردیم هاته بیر، که په‌رداخ پڕ بوو لیێ دڕژێ.هه‌تا ئه و که‌سانه‌ی چوارده‌وری خۆشتان که ئێوه‌ی جه‌نابتان به پیاوه‌کانی خۆتانیان ده‌زانن، که ئیواران کۆدبنه‌وه چوار، چوار و پێنج، پینج له ئوتێل شیراتۆن، چوارچرا‌و سلێمانی پا‌لاسه و ئاشتی و، نادی کۆمه‌ڵایه‌تی، که ماسی بر‌ژاو مه‌سگوف و، مه‌زه‌ی لوبنانی جۆراو جۆروو عاره‌ق ده‌خۆن، هه‌ر ئه‌م دڵسۆزنه‌تان که ده‌ست و چوارده‌وره‌کانی خۆتانن، به توندی ئه‌م ڕه‌خنانه ی که بۆ ئێوه‌ی جه‌نابتمان خسته به‌رچاو، به هه‌مان شێوه وتوویژی ده‌که‌ن و، مقۆ، مقۆی لێده‌کن، جه‌نابی سه‌رۆکه‌کانمان تاوانبار ده‌کن، وه له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ر خۆشیان نووسه‌ری گه‌ندڵن و به‌شدارن و چاودێری هه‌موو کون‌و که‌لوبه‌رێکی حکومداری جه‌نبتانن، باشه ئه‌گه‌ر خۆشیان هه‌ر له‌م باسه بدوێن، که‌واته په‌نجه بۆ کێ ڕابکێشین و کێن ئه‌و جه‌نابانه که سه‌ری ما‌رکه‌ن؟ جه‌نابی سه‌رۆکه‌کان ئێوه‌ن؟ من باوه‌ڕ ناکه‌م، چونکه هه‌میشه ئێو ده‌ڵێن که ئێوه ئاگاداری ئه‌م جۆره کێشانه نین، وه‌پێویستان به به‌ڵگه‌یه، وه هیچ جۆره موڵکێک به به‌ناوی جه‌نابتانه‌وه نیه...ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێمه‌ی میلله‌ت داوای ڕونکردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵ و گنده‌ڵچیه‌کان، شه‌فافیه‌ت بکه‌ین، دیسانه‌وه ئێمه ده‌بینه‌وه به که‌سانێک که دژ به میلله‌تین و دژ به ئاسایشی کوردستانین.جه‌نابی سه‌رۆکه‌کان داواکاریه‌کانمان هه‌مووی شه‌رعی و یاساییه، به‌ڵام وه‌کو ده‌ڵێن ڕاستی هه‌میشه تاڵه، جه‌نابی سه‌رۆکه‌کان ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ هه‌موو چین‌و توێژه‌کانی کوردستان له پشتان بمێنێت، و ڕه‌نگ دانه‌وی عه‌شیره‌ت وشه‌قمه‌کان و نه‌ماڵه‌ی نه‌وروژێنرێ، وه چی دی گوڵبژێره به پێی خزم و ئه‌ولا نه‌بێت و، به‌ڵکو خاون به‌هره‌دارو گه‌وهینامه‌ی زانکۆی بن و، چی دی سه‌روه‌ت وسامانی کوردستان نه‌ڕژێته ناو سگ پره‌کانی ئه‌م وڵاته، به‌ڵکو بکه‌وێت قوڕگی برسیه‌کانیشه‌وه، به زووترین کات ده‌بێت خوێندنه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه‌و ته‌ندروستیان ئامده بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م گرفته کوشنده‌ییانه، ده‌بێت بگه‌نه ئه‌وه‌ی که بتوانن سزای سیاسی بده‌نه ئه‌و که‌سانه‌ی که مافی ئه‌م میلله‌ته پێشێل ده‌که‌ن، چی دی به‌ڵێنی زاره‌کی مه‌ده‌نه میلله‌ت، هه‌نگاوی به‌جه‌رگانه‌و پڕ سوت بده‌ن، ژیرانه ببێژنه دانیشتوانتان، نه‌ک ژیان له‌م هه‌رێمه‌دا ته‌نها بۆ هه‌رێمی سه‌روه بێت، باچی دی له وشه‌ی چاکسازی، پاکسازی و ره‌فۆرم نه‌ترسین، جه‌نابی سه‌رۆکه‌کان تکامان وایه که هه‌ست بکه‌ن به ئازاری کۆست وئازاری نه‌ته‌وه‌که‌تان، وه ئه‌م میلله‌ته رزگار بکه‌ن له وه‌ی که توشی نامۆبوون له نیشتیمانه‌که‌یان.
سۆران دزه‌یی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
