چی سوودێکی هه‌بوو ئه‌م هه‌واڵه چه‌واشه‌کارییه؟؟ چی مه‌به‌ستێکتان هه‌بوو له‌م هه‌واڵه؟؟ سه‌رانی گۆڕان تا که‌ی تێناگه‌ن که پارتی له هه‌ر شوێنێک ده‌سه‌ڵاتداربێت ئه‌وا وه‌کو ئاو وایه و ئاوه‌دانی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌باته ئه‌و شوێنه.گۆڕان له خۆی نه‌پرسی خه‌ڵکی هه‌وڵێر بۆ ده‌بێت باڵه‌خانه‌ی پارێزگا‌ی بسووتێنێت؟؟.به‌رێز پارێزگاری هه‌ولێر کاک نوزاد هادی کوڕی شاره‌ی هه‌ولێره و بۆ شاره‌که‌ه‌ی شه‌وی خستووه‌ته سه‌ر رۆژ بۆ خزمه‌تکردنی شاری هه‌ولێر.نه‌وزاد‌هادی شه‌و بێت یان رۆژ پشوو‌بێت یان ده‌وام له هه‌موو ساته خۆش و ناخۆشه‌کانی شاری هه‌ولێر ئاماده‌ییه و ده‌رگای کراوه‌یه بۆ هه‌موو که‌سێک ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی زۆری دانیشتوانی سنووری پارێزگا‌ی هه‌ولێر ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی کاک نه‌وزاد‌هادی لایه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی پێوه ده‌کات کاک نه‌وزاد وڵامی ته‌له‌فۆن و داخوازییه‌کانی جه‌ماوه‌ر ده‌داته‌وه.کاک نه‌وزاد‌هادی وه‌ک پارێزگاره‌کانی سه‌رانی گۆڕان (( سالار‌عه‌زیز و دانا‌احمد‌مه‌جید ))نییه که دیموکراسی قبوڵ نه‌کات و گره‌و له‌سه‌ر سمێڵی خۆی بکات و لایه‌کی بتاشێت یان بودجه‌ی شاره‌که‌ی به‌رێت بۆ ئاوه‌دانی گرده‌که.راگه‌یاندنی کۆمپانیای وشه ماوه‌یه‌که وا له خه‌ڵکی ده‌گه‌یه‌نێت که پارتی هێزێکی سه‌ربازی نامۆی هێناوه بۆ سلێمانی به‌ناوی هێزی (( زێره‌ڤانی )).کۆمپانیای وشه و ئه‌وانه‌ی که وه‌ک کۆمپانیای وشه بیر‌ده‌که‌ینه‌وه هێزی زێره‌ڤانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه و سه‌ره‌تای درووستبوونی ئه‌م هێزه له شاری هه‌ڵه‌بجه بووه و زۆربه‌ی زۆری پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ییه‌کانی ئه‌م هێزی زێره‌ڤانییه ڕۆڵه و لاوی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری سلێمانی و که‌رکوک و گه‌ه‌رمیان و ناوچه‌کانی که‌ی کوردستانن.کۆمپانیای ترشه ئایا ده‌زانن که زۆربه‌ی زۆری فه‌رمانده‌کانی ئه‌م هێزه له‌لایه‌ن سوپای هاوپه‌یمانانه‌وه نیشانه‌ی ئازایه‌تی و به باشترین مه‌شقی سه‌ربازی راهێنراون بۆ پاراستنی کوردستان.کۆمپانیای وشه به‌ڕاستی سه‌لمانتان که ئێوه‌ش وه‌ک ناحه‌زانی کوردستان خه‌ون به تێکچوونی باری کوردستانه‌وه ده‌بینن.
نووسینی
سه‌رکه‌وت فایه‌ق خواڕه‌حم
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
