لای هه‌موو تاكێكی كورد ئاشكرایه كه بوونی ناكۆكی له هه‌ر مكاڵێكی كورد، ئه‌وا راسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو پارچه‌یه‌كی كوردستان نه‌ك ته‌نها گوندێك یاخود شارۆچكه‌یه و شارێك، بۆیه ناحه‌زانی كورد ئه‌و پشێوییه‌ی كه ماوه‌یه‌كه شاری سلێمانی و ده‌ورووبه‌ری گرتووه‌ته‌وه وا خه‌ریكن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان سوودی لێ وه‌رگرن و په‌لاماری ناوچه‌دابڕاوه‌كان بده‌ن، به‌تایبه‌ت شاری كه‌ركوك.
له هه‌مووی سه‌یرتر، له كاتێكدا و له پێش خۆم لاوانی شاری هه‌ولێری قه‌ڵاو مناره خۆیان ئاماده‌كردووه بۆ به‌رگریكردن له شاری كه‌ركوك كه‌ناڵی (knn) كه سه‌ر به كۆمپانیای وشه‌یه له هه‌واڵێكیدا ئاماژه‌ی به بوونی خۆپیشاندان و هێرش كردنه سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر و سوتاندنی، به‌ڵام خه‌ڵكی به‌شه‌رفی شاری هه‌ولێر ئه‌و دروشمانه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌یان ره‌تكرده‌وه كه هه‌موو ئامانجێكی سه‌ركرده‌كانیان پشێوی نانه‌وه و تێكدانی باری ئاسایشی هه‌ولێر، نه‌ك ته‌نها ئه‌مه، به‌ڵكو ئێستا خۆیان ئاماده‌كردووه به‌ره و كه‌ركوك بڕۆن.
ئه‌مه‌ش دووپاتێكه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ولێر چۆن له پێشدا سه‌ری بۆ هیچ كه‌سێكی دكتاتۆر و گێره‌شێوێن دانه‌نواندووه، هه‌روا ده‌مێنێته‌وه و هه‌رده‌م په‌ناگه و پاڵپشتی شاری كه‌ركوكن، نه‌ك وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه به كه‌ركوكی ده‌ڵێن وه‌كو بزن ده‌ماندۆشن و به خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان ده‌ڵێن موشه خۆر و بێ هه‌ڵوێست.
ئه‌م رووداوانه‌ی ئه‌مڕۆ ئیسپاتی كرد كه خه‌ڵكی هه‌ولێر هه‌رده‌م به هه‌ڵوێست بووه و هه‌رده‌م خۆبه‌خش بووه له پێناو شاره‌كانی تری كوردستان و نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی كه ناوچه‌گه‌رێتی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌مه نامه‌یه‌كه بۆ ئه‌و كاكه موسڵمانه‌ی كه له كه‌ناڵی په‌یام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هیچ كه‌سێ ئاماده نییه بڕوا به‌رگری له كه‌ركوك بكات چونكه سه‌ركرده‌كان ئه‌م شاره‌یان دۆڕاند.
له وه‌ڵامی ئه‌م برایه‌دا ده‌ڵێین، بڕۆن ته‌ماشای كه‌ركوك بكه‌ن بزانن رۆڵه‌كانی كوردستان چۆن ئاماده‌ن بۆ به‌رگری كردن له كه‌ركوك و خانه‌قی و شنگار و مه‌نده‌لی، با بڕۆن ته‌ماشای پێش رێكخراوه جه‌ماوه‌ریپیه‌كانی پارتی بكه‌ن له هه‌ولێر.
ئا ئه‌مه‌یه نامه‌ی هه‌ولێرییه‌كان بۆ ناحه‌زانی هه‌ولێر و شاره‌كانی تری كوردستان كه ماوه‌یه‌كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن پشێوی بخه‌نه نێو هه‌ولێر.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
