له‌گه‌ڵ شه‌پۆڵی ناره‌زایی و تووره‌یی که سه‌رانسه‌ری رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستی گرتۆته‌وه چ له وولاتی تونسه‌وه تاده‌گاته میسر‌و لیبیا‌و به‌حره‌ین و جه‌زائیرو مه‌غریب و یه‌مه‌ن و عێراق وه وولاتانی تریش، ئه‌م ره‌نگ دانه‌وه‌یه زۆر که‌لێن و لایه‌نی یان دیواری ترسی شکاند له وولاته‌کاندا ئه‌و وولاتانه‌ی که تۆکمه‌یی دیکتاتۆرین و سه‌ده‌یه‌که هاولاتیانیان ترساندوه .رژێمی به‌عسی عێراقیش تاکه رژێمێکی دیکتاتۆری ئاسنین بوو له‌ناوچه‌که‌دا له ساڵی 2003 وه به پرۆسه‌ی ئازادی عێراق لابراو پاك کرایه‌وه، به‌لام مانه‌وه‌ی کۆنه به‌عسی یه‌کان له‌ناو وولاتی عێراقدا به‌تایبه‌ت له‌ناوچه دابڕاوه‌کاندا که ناوی لێ نراوه، هه‌روه‌ك زووتر باسی لی کرا که که‌رکووك ئازاد کرا مانه‌وه‌یان وه بونیان به شێوه‌یه‌کی شۆڤێنی وه ئیرهابی خوێن ڕشتن رؤڵی تایبه‌تیان هه‌بووه وه حکومه‌تی عێراقیش به‌به‌رده‌وام پشت گیریان له‌و رووداوانه کردوه، له‌هه‌موو دانوستاندنه‌کاندا ئه‌وان یه‌ك راست نه‌بوون له‌گه‌ڵ کورد‌و لایه‌نه‌کانی تردا، زۆر خاڵ هه‌یه کاتی خۆی باسمان لێ کردوه وه کورد رێگای دانوستان و دایلۆکی گرتۆته به‌ر به‌لام له‌هه‌موو دایلۆکه‌کان سه‌رکه‌تووی کۆتای‌یان به‌ده‌ست نه‌هێنا به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر دۆسیه‌ی که‌رکووك وه بوونی ئه‌م عاره‌به شۆڤێنی یانه، ئه‌وه‌بوو کورد ده‌یتوانی پارێزگاری له حه‌مرین بکات وه پارێزگاری جه‌باره‌و جه‌له‌ولاو خانه‌قین بکات به‌لام به‌هۆی دایلۆکه‌وه وه به‌هۆی بوونی هێزی عێراقی و دانوستاندنه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدا شاندی کورد له‌هه‌ردوو ده‌سته‌که‌دا نه‌گه‌یشتنه ئاکامی به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌کاتێکدا کورد که‌رکووك به شارێکی کوردستانی ده‌زانێت وه له‌سالانی حه‌فتاکاندا دانوستاندنی راسته‌و خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رانی رژێمدا کرد وه نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام.
ئیستا پاش ئه‌و ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌ی کورد وه دابین کردنی ئه‌من و ئاسایش بۆ خه‌ڵکانی شاری که‌رکووك وه بوونی ده‌زگای ئه‌منی هۆیه‌ك بووه بۆ پاراستتنی ئاسایشی شاره‌که که‌چی عاره‌به شۆڤێنی یه‌کان به‌رده‌وامن له پلان گێران و روو کردنه ئه‌وه‌ی که ئاسایش و ئارامی شاری که‌رکووك بشێوێنن وه وێنه‌ی سه‌دام حوسینی دیکتاتۆر له بیابانی عاره‌بی یه‌وه بهێننه‌وه ناو که‌رکووك به‌تایبه‌ت ئه‌مرۆ له‌حه‌ویجه‌و ریازو ره‌شاده‌وه وه له سه‌لمان باك و جه‌لاولاوه وه له ناوچه ی موسڵه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌سه‌لاتی خۆیان بچه‌سپێنن.
ئه‌و خالانه‌ی که کردویانه به بیانووی چاك سازی و گۆرانی ده‌سه‌لات و ته‌ماشاکردنی وولاتانی تر ه‌به‌و خاڵه ده‌ست پێ ده‌کات که مادده‌ی 140 ده‌ستووری نی یه‌و هه‌ڵ بوه‌شێته‌وه وه پێشمه‌رگه‌و ئاسایش له‌م شاره ده‌ربچن وه ئه‌و ناوچانه‌ی که ده‌سه‌لاتی یان کورد ناژیت تێیدا نابێت باره‌گای حزبیش هه‌بێت یان بوونی کورد هه‌بێت له‌کاتکدا ده‌سه‌لاتی کورد به ئاسایش و ئه‌منی یه‌ته‌وه پارێزگاری له ماف و نژیانیت کورد‌و عاره‌بی دۆست و تورکمانه‌کان ده‌کات.
بۆیه ده‌ست به‌سه‌را گرتنی عاره‌به شۆڤێنی یه‌کان له‌حه‌ویجه‌و قائیمائیمیه‌تی وه ده‌زگای پۆلیسی وه شاره‌وانی ئه‌و شاره‌دا وه له‌ناوچه‌ی ریاز وه ره‌شاد وای کردوه که کورد ده‌بێت بیر له هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بکاته‌وه بۆ دۆزی کورد له‌ناوچه‌که‌دا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
