
ئه‌ی جه‌ماوه‌ری قاره‌مان و خۆڕاگری شاری كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كانی ترمان..تێكۆشه‌ره دلێرو سه‌رسه‌خته گیانبازه‌كانی ڕۆژانی سه‌ختی كوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تی..هه‌موومان ئاگاداری ئه‌وه‌ین، كه نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان، كۆنه و تازه به‌عسییه‌كان و عه‌ره‌به شۆڤێنییه توندڕه‌وه‌كان و گرووپه ئیسلامییه تیرۆریسته‌كان، كه تا سه‌ر ئێسقان خۆیان به دوژمنی كورد و كوردستان ده‌زانن، ده‌یانه‌وێت ئه‌م بارودۆخه نا ئاسایی و ئاڵۆز‌و هه‌ستیاره‌ی ئه‌مڕۆ بقۆزنه‌وه، له ژێر په‌رده‌ی خۆپیشاندانی چاكسازیدا.پیلان و نیازه گهڵاوهكانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، دوێنێ په‌لاماری دیوانی پارێزگاوئهنجوومهنی پارێزگای كهركوكیانداو، ئه‌مرۆش به‌نیازن په‌لاماری باره‌گاو بنكه‌كانی پارتییه كوردییه‌كان وده‌زگای ئاسایی و پۆلیسی كه‌ركوك و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه كوردییه‌كان بدهنودهست به سه‌ریاندا بگرن، بێگومان ئه‌م نیازومهرامه گڵاوه‌یان شاراوه نییه و، چه‌ند جارێك ئه‌نجوومه‌ی (سیاسی كتله‌ی عه‌ره‌بی) له كه‌ركوكدا، كه له كۆمه‌ڵێ لایه‌نی شۆڤینیی عه‌ره‌بی و به‌عسییه‌كان پێكهاتووه، تا ئێستا چه‌ند جارێك له به‌یاننامه‌كانیان دا، نیازی گڵاویان نه‌شاردۆته‌وه و به ڕاشكاوی هه‌ڕه‌شه‌یان له كورد كردووه، كه له كه‌ركوكدا ده‌ریان ده‌كه‌ن و درێژه به به‌عه‌ره‌بكردنی كه‌ركوك ئه‌ده‌ن ..ئاشكراشه كه ده‌ستێكی ناوخۆیی و ناوچه‌یی شۆڤێنی هانده‌ریانه و پاڵپشتییان لێده‌كه‌ن، چ ماددی و چ مه‌عنه‌وی و لۆجستی هاوكارییان ده‌كه‌ن و نه‌خشه‌ی چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی پیلانه‌كه‌یان بۆ كێشاون..ئه‌مانه دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كانی ترمانن بۆ سه‌ر كوردستانی دایك..دژی فیدراڵین..دژی ئازادی و دیموكراتی و داد په‌روه‌ری و یه‌كسانین ..دژی هه‌موو خواست و مافه ڕه‌واكانی كوردن..به كورتی دژی كورد و كوردستانن..ده‌یانه‌وێ دووبه‌ره‌كی و ناكۆكی و ئاژاوه بخه‌نه نێوان پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌كانی شاری كه‌ركوكه‌وه، ده‌یانه‌وێت شه‌ڕی كوردوعه‌ره‌ب هه‌ڵگیرسێنن..بۆیه زۆر پیویسته وریابن و نه‌كه‌ونه ته‌ڵه و داوی ئه‌م پیلانگێڕانه‌وه..به یه‌كگرتنمان..به یه‌كڕیزیمان..به هاوهه‌ڵوێستی و هاوكاریمان..به ده‌ستخستنه ناوده‌ست له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تیدا..هه‌موو پیلان و نیازگڵاوهكانی دوژمنانی كورد و كوردستان پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه..نابێت بهێڵین ئه‌م مه‌رام و پیلانه‌شیان سه‌ربگرێت.
ئه‌ی خه‌ڵكی دڵسۆز و سه‌ربه‌رزی كه‌ركوك، به كورد و توركمان و عه‌ره‌به ڕه‌سه‌نه‌كان و كلدۆئاشوورییهكانهوه..برایه‌تی و ته‌بایی و پێكه‌وه ژیانی ئێمه له كه‌ركوكدا، مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه و، ڕه‌گ ئه‌ستووره، زۆر له‌وه گه‌وره‌تره، كه به پیلانی چه‌ند لایه‌نێكی ڕه‌گه‌زپه‌رست و هه‌لپه‌رست هه‌ره‌س بهێنێت.
كه‌ركوك ئه‌ی شاره قاره‌مانه‌كه‌ی كوردستان شاری باوه‌گوڕگوڕی گڕو گڵپه، ئه‌ی كه‌ركوكییه ئازا‌و نهبهردكان ..دڵمان لاتانه و له‌گه‌ڵتانین..هاوده‌م و هاوده‌نگتانین..به ئه‌وپه‌ڕی توانامانه‌وه داكۆكیتان لێده‌كه‌ین..ئێوه به ته‌نها نین..ئه‌مڕۆ هه‌موو كوردێك له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستاندا كه‌ركوكین..هه‌موو كوردێك له هه‌ر شوێنێكی هه‌نده‌راندا بن كه‌ركوكین..هه‌موومان پێشمهرگهتانین ..ته‌نیانین و به دڵ و گیان له‌گه‌ڵتانین.
گرووپی داكۆكیكردن له كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كانی ترمان .نه‌رویج :٢٥/٢/٢٠١١
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
