کتابی سه‌وز..
تۆ بڵێ ی کۆتای یه‌کجاری دنیای دکتاتۆره‌کان هاتبێ؟ چی ڕووده‌دا ده‌ڵی ی یاری دۆمینۆیه پوله‌کان به‌سه‌ر یه‌کتریان دادا! نه‌خۆشیه‌کی گیراوه نی یه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی هه‌ژاندبێ! پێرێ تونس، دوێنی میسر و ئه‌مڕۆش یه‌مه‌ن و به‌حرێن و لیبیا دڵنیا سبه‌ی نۆره‌ی دکتاتۆره‌کانی تریش دێ باهۆزی ئازادی ڕایان ده‌ماڵی.له‌هه‌مووان سه‌مه‌ره‌تر لیبیایه، سه‌رۆک قه‌زافی تاکه سه‌رۆکه دانی به‌مافی ڕه‌وای گه‌لی کورد دانابێ مافی چاره‌ی خۆی بنوسێ که‌چی ئه‌ویش دووڕووه زێڕێکی بێخه‌وش نی یه بۆ گه‌له‌که‌ی وا شار به‌ده‌ری ده‌که‌ن! به ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه بینیمان بتی کتابی سه‌وزیش شکا.
نه‌عره‌ته‌ی گه‌ل..
گه‌ل سه‌رچاوه‌ی هێزی سیاسی و ده‌سه‌ڵاته، وای له‌و ڕێکخراو و فه‌رمانڕه‌وایه‌ی له گه‌ل داده‌بڕێ دواجار ده‌که‌وێته به‌ر نه‌عره‌ته‌ی ڕاپه‌ڕینی چۆن هه‌ویر شێلی ده‌که‌ن تا ده‌خه‌مڵی ده‌بێته ئه‌ستوکه هه‌ڵاتوو.ئه‌و سیاسیه‌ی خۆشت ناوێ بڵێ: به‌ده‌ردی دکتاتۆره‌کان چی نه‌عره‌ته‌ی گه‌ل بتگرێ.
به‌رخۆدانی گه‌نج..
کوره‌ی هێزی گه‌له منداڵدانی نوێیه‌کی بێ خه‌وشه.به‌رخۆدان هێزی نوێ و گۆڕینی که‌ونه گه‌نج هه‌وێن و ئاشگێڕیه‌تی، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌ی گوێ له‌گه‌نج نه‌گرێ گه‌وجه.
ڕاپه‌ڕین..
ئامانج نی یه هۆیه بۆ گه‌یشتن به‌مافی ئازادی له‌ئازادیه‌کانی بیروڕا، یه‌کسانی داهات و ده‌سکه‌وت، له‌هه‌رشوێنێ دکتاتۆر هه‌بێ ڕاپه‌رین سه‌رهه‌ڵده‌دا هه‌رده‌م گه‌لیش سه‌رکه‌وتووه.
دڵشاد تاقانه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
