ئه‌وه‌ی له کوردستان باسه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زۆر ته‌مومژاویه‌و، ئاڵۆزکاریه‌کی زۆر نێوه‌ندی مێشک و شه‌قامی کوردی گرتووه، هاوکات له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیش، بۆچوونه‌کان جیاوازن له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ساته که ڕوویدا، هاوکات به‌رپرسه باڵاکانی نێو کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان هیچ ناده‌ن به ده‌سته‌وه، به‌ڵام پارتی ده‌ڵێت ئێمه زانیاریمان هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و به‌ڵام ئیداره‌ی دووه‌م که یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه که‌مته‌رخه‌می له کاره‌کانی جۆیدا کردووه، من لێره‌دا پێم خۆشه به هێواشی و بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر چه‌ند خاڵیکی گرنگ و به خێرایی بێینه‌وه سه‌ر ئه‌م باسه، هۆکاری جیابوونه‌وه‌ی کاك نه‌وشیروان له یه‌کێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کێشه‌ی شه‌خسی نێوان خۆیی و مه‌لا به‌ختیارو ئه‌رسه‌لان باییز، ئه‌مه شتێکه هه‌موو که‌سێکی کورد ده‌زانن، له دوای جیا بوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان یه‌کێتی زۆر به خێرایی بچووك بوه‌وه‌و به گشتی متمانه‌یه‌کی زۆریان له‌ده‌ستدا، کاك نه‌وشیروان که جیا بۆوه‌وه ویستی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجه‌ده‌ران درووست بکاته‌وه، ئه‌وه بوو چه‌ندان له‌وانه باسیان له مێژووی کۆمه‌ڵه کرد که چۆن درووست بووه و له‌مڕۆدا کورد پێویستی پییه‌تی، پاشان ڕایه‌که‌یان گۆڕی و بووه ده‌زگای ووشه، دواتر بووه گۆڕان به مه‌به‌ستی ئیسلاح کردن، کاتێك که هه‌ڵبژاردن کرا پارتی و یه‌کێتی بوونه یه‌ك لیست و گۆڕان به لیستێکی تایبه‌ت دابه‌زین، ئه‌نجام لیستی کوردستانی ده‌نگی یه‌که‌میان هێناو گۆڕانیش ده‌نگی دووه‌م، لیستی کوردستانی سوودیان له‌م ئه‌نجامه بینی چونکه ئه‌گه‌ر گۆڕان نه‌بوایه به بێگومان ئیسلامی ده‌بوونه ده‌نگی دووه‌م، پێش هه‌ڵبژاردن لیستی کوردستانی په‌یمانی زۆریان به خه‌ڵدا به تایبه‌تی خه‌ڵکانی خۆیان به‌ڵام هیچیان جێبه‌جێ نه‌کرد، گوڕانیش وایان پیشاندا که ده‌بنه ده‌نگی خه‌ڵك وه‌کو ئۆپۆزسیۆن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌نگی خه‌ڵك بگه‌یه‌ننه ناو هۆڵی په‌رله‌مان، به‌ڵام به پیچه‌وانه‌وه گۆڕان چه‌ند جارێك تۆران و هۆڵی پارله‌مانیان جێهێشت، هاوکات پارتی و یه‌کێتیش پاڵیان لێدایه‌وه چونکه زۆرینه‌ی ده‌نگیان هێنا، نه گۆڕان و نه کوردستانی هیچ له ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانیان به جێنه‌هێنا له پاڵ ئه‌وه‌یشدا به پێچه‌وانه‌وه کاره‌با که‌مکرایه‌وه، ئه‌مانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ چه‌ند خاڵێک، له‌هه‌ردوو باڵه‌که‌ی کوردستانی و گۆڕان یه‌که‌م تاوه‌کو ئیمڕۆ که ده‌یان ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕده‌بێت پارتی و یه‌کێتی نه‌یانتوانیوه ڕێکه‌وتنێکی کۆنکریتی به‌ده‌ست بێنن واتا کولوژنێکه له سه‌ر بنه‌مای سه‌رمایه‌داری وه‌ستاوه، بۆ نموونه ئیداره‌ی سلێمانی واتای یه‌کێتی و هیچ ئیداره‌یه‌کی پارتی تیا نابینرێت جگه له باره‌گای حیزبی و هاوکات ئاسایش و په‌روه‌رده‌و مروری سلێمانی پارتی له‌هه‌ولیره، گۆڕانیش که درووست بوو کۆی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی ئه‌وانه‌ن که له یه‌کێتی جیابوونه‌ته‌وه‌و ده‌رکراوون و تۆراوون له گۆڕان کۆبوونه‌وه، که‌واته گه‌نده‌ڵێك له شوێنێکه‌وه گوازرایه‌وه بۆ شوێنێکی دی، به‌م هاوکێشه‌یه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که ئایدیۆلۆژیا‌و کوردایه‌تی نه‌مان و بوونه قوربانی و گوڕانیش نه‌یتوانی وه‌ك حیزبێکی به‌رهه‌ڵستکار جێگه پیی خۆی دیاری بکات چونکه ئه‌وانیش یه‌ك ئاوێته‌ن ..به‌م شیوه‌یه شارستانیه‌ت به‌ره‌وه له ناو چوون ده‌چێت و به بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ئازار بدرێت هه‌ست به چه‌وساندنه‌وه ده‌کات، که‌واته پرنسیپی ئاکار سستیه‌ك به خۆیه‌وه ده‌بینێت، ئه‌نجامی ئه‌م فشاره ده‌روونیه خه‌ڵك هه‌ڵده‌چن، به‌ڵام له‌و نێوه‌دا هه‌ندیك هه‌ن ده‌یانه‌وێ سوود له‌و غه‌ریزه‌یه وه‌رگرن که له نێوه‌ندی ده‌روونی خه‌ڵکدا هه‌ن، به پێی چاودێری و خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌کان ده‌رده‌که‌وون که ئاژاوه گێڕیه‌که کۆنه قینه هه‌ر وه‌ك له مێشکی هیچ مرۆیه‌کی ئه‌م زه‌مینه‌دا ناتوانێ ده‌رباز ببێت، هه‌روه‌ك چۆن پارتی و یه‌کێتی له سه‌رده‌می مه‌لایی و جه‌لالیه‌وه ئاڵۆزیه‌کیان هه‌یه، هه‌ر ئه‌و کین و ئاڵۆزیه‌یه که ناهێڵێت هه‌موو ڕابوردوه‌کان له بیربکه‌ن و باوه‌شی ڕاسته‌قینه بکه‌ن به یه‌کدا، گۆڕانیش به‌م شێوه‌یه، ئه‌وه مێژوویه‌ك هه‌یه که به‌ڕێز کاك نه‌وشیروان کۆنه قینێکی له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌یه هه‌ر له‌سه‌رده‌می بارزانیه‌وه، ئه‌و ناکۆکیه‌ی نێوان به‌ڕێزی و مه‌لا به‌ختیارو ئه‌رسه‌لان بایزو هه‌ندێکی تر له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بۆته قینێک و هیچ لایه‌کیان ناتوانن فه‌رامۆشی بکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه به بۆچوونی من ڕه‌نگه وایش نه‌بێت، مه‌لا به‌ختیار سوودی له‌و خۆپیشاندانه وه‌رگرت و چه‌ند که‌سانێکی فڕیداوه‌ته ناو خۆپیشاندانه‌که تاوه‌کو زیاتر سه‌رگه‌رمی درووست بکه‌ن، مه‌لا به‌ختیار بۆ دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی نا یه‌که‌میان کوده‌تایه‌كی به‌ئه‌نجام گه‌یاند بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی پارتی له شاری سلێمانی و ده‌ورو به‌ری، دووه‌میشیان بۆ لێدانی شه‌خسیه‌تی کاك نه‌وشیروان، هیوادارم ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وانه‌بێت که من باسی لیوه ده‌که‌م، گرنگ میلله‌ت چی ده‌وێت، ئه‌مه پرسیاره خه‌ڵك بۆ واده‌که‌ن ؟؟؟؟ وه‌ڵام و جاره‌سه‌ری ئه‌م داوایه زۆر ئاسانه به‌ڵام حکومه‌تی کوردستان نایکه‌ن بۆچی ؟ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره سه‌خته، میلله‌ت ده‌یه‌وێت کاره‌بای هه‌بێت و خواردن هه‌رزان بێت، میلله‌ت ده‌یه‌وێت که ده‌رچو له کۆلیژو دانشگاکان به‌ئامانجی خۆی بگات و نانی ماندووبونی خۆی بخوات، خه‌ڵکانێك که له‌دامووده‌زگاکان دامه‌زراوون به‌پله‌ی به‌رزو شایسته‌ی ئه‌و شوێنه نین لا ببرێن، یاسا به ڕاستی یاسا بێت و ملکه‌چی حیزب نه‌بێت، پێم وایه ئه‌م داواکاریانه زۆر ئاسایی چاك ده‌بن له‌ماوه‌یه‌کی زۆر کوردتدا ئه‌گه‌ر کاری بۆ بکرێت، به‌م هانگاوانه ده‌توانین ستراتیجیه‌ت و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌که‌مان بپاریزین، هاوکات بێگومانتان ده‌که‌م ئه‌و خه‌ڵکه هێنده‌ی تر ده‌سوتێن بۆ ووڵاتیان و ته‌نهاو ته‌نها گوێرایه‌ڵی یاسا ده‌بن، هیوادارم که جه‌نابی کاك مه‌سعود له‌م ڕستیانه بگات و به کۆمه‌ك کاری بۆ بکات، چونکه ئمه هه‌رێمێکین سنورمان نییه، به‌ته‌نها سوود له‌وه بکه‌نه‌وه خه‌ڵک ئاسوده بن وئامانجه‌کانمان به دیدێن
هوشیار جاف - که‌نه‌دا – ئۆتاوا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
