
بۆ:ڕای گشتی
دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی 20-2-2011 (50) چه‌كداری سه‌ر به‌لایه‌نی سیاسی هه‌رێمی كوردستان په‌لاماری ئۆفیسی سه‌ره‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی (NRT) دا و زیانێكی زۆریان پێگه‌یاندن وێڕای ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌كو گروپی ڕۆژنامه‌نوسانی بێسنوری كوردستان زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م په‌لاماردانه‌مان كرد به‌ڵام جێگه‌ی داخی ئێمه‌یه كه ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون بڕیاری هێرشكردنه سه‌ر ئه‌م كه‌ناڵه و چاوسوركردنه له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌ناڵه‌كه به‌بڕیارێكی كه‌سێك بووه كه‌زۆر شانازی به‌ئازادی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ڕاگه‌یاندنی ئازاد ده‌كات له‌به‌رئه‌وه ئێمه وه‌كو گروپی ڕۆژنامه‌نوسانی بێسنوری كوردستان به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر شانه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌په‌له ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م شه‌پۆله هه‌ڕه‌شانه نه‌دات كه‌له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌ناڵی ئاسمانی (NRT) و به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م كه‌ناڵه بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن ئێمه ناچارده‌بین ته‌واوی زانیارییه‌كان بۆ ڕای گشتی كوردستان و عێراق و جیهان و سه‌رجه‌م ڕێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی لی ئاگاداربكه‌ینه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و بانگه‌شانه ده‌ربكه‌وێت كه به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م ڕای گشتی ده‌یكه‌ین جارێكی تر ئێمه وه‌كو گروپی ڕۆژنامه‌نوسانی بێسنوری كوردستان هۆشداری ده‌ده‌ینه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌په‌له ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست نه‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م كاره نابه‌رپرسانه‌یه ئێمه ناچارده‌بین زانیارییه‌كان بڵاوبكه‌ینه‌وه ئه‌وكاته ئێمه به‌رپرسیاری بارودۆخه‌كه ناكه‌ین كه‌چ كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
گروپی ڕۆژنامه‌نوسانی بێسنوری كوردستان
سلێمانی-هه‌رێمی كوردستان
Web-www.besnuri.com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
