
سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان كه چه‌ند رۆژێكه ناره‌زایه‌كان پێیان ناوه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیدارو ژماره‌یه‌ك شه‌هیدو برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌و نائارامی و دڵه‌راوكی و نیگه‌رانی له لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستان دروست كردووه، وه ئه‌گه‌ر وا بڕوات ره‌نگه كۆمه‌ڵێك روداوگه‌لی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بێته پێشه‌وه كۆنترۆڵكردنی له ده‌ست ده‌ربچی.
ئێمه له سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان سه‌ره‌رای نیگه‌رانیمان بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له سه‌ر ئه‌م خاڵانه ده‌كه‌ینه‌وه:
1.خۆپیشاندانی هێمنانه‌و ئاشتیانه‌و داواكاریه‌كانی جه‌ماوه‌ر مافێكی سه‌ره‌تایی هه‌موو هاوڵاتیانه‌و ته‌واو پشتگیری لی ده‌كه‌ین.
2.به هیچ شێوه‌یه‌ك نابی خۆپیشانده‌ران په‌نا بۆ كاری توندوتیژی و تێكده‌رانه ببه‌ن به به‌رد باران كردن و سوتاندننی باره‌گاو دام‌و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان.
3.له به‌رامبه‌ردا نابی داموده‌زگا حكومی و حیزبیه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك به چه‌ك و گولله رووبه‌رووی خۆپیشانده‌ران ببنه‌وه، وه كاتی خۆپیشاندانه‌كه له رێره‌وی خۆ ده‌رده‌چێ و زیانی لێده‌كه‌وێته‌وه پێویسته ته‌نها له رێگای دادگا چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكرێت.
4.پشتگیری له داوای ره‌وای خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین و داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ین چاكسازی بچێته قۆناغی جی به جی كردن كه هه‌موو به‌رپرسانی حكومی و حزبی دانی پێ داده‌نێن و چی تر خه‌م ساردی نه‌كرێت به به‌رنامه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ئه‌نجام بدرێت.وه هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌كان له حكومه‌ت و له ده‌سه‌ڵاتدا پردی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ل جه‌ماوه‌ر دروست بكه‌ن له رێگای دایه‌لۆك و گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ل خۆپیشانده‌ران تاكو له نزیكه‌وه‌و به یه‌كه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرفته‌كان بكه‌ن.
6.پێك هێنانی لیژنه‌یه‌ك له دادوه‌ران و كه‌سانی بێ لایه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی شاری سلێمانی له رۆژی 17/2/2011 تۆمه‌تباران بدرێته داداگایه‌كی تایبه‌تی بی لایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ.
7.داوا له لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن و حكومه‌ت ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین به سینگێكی فراوان و به بێ گرژی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتری و ره‌وشه‌كه بكه‌ن وه هه‌موو لایه‌ك بارودۆخه‌كه به‌ره‌و هێوركردنه‌وه‌ی ببه‌ن.
له كۆتایی دا سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌س و كاری شه‌هیدانی و چاك بوونه‌وه‌ی خێرابۆ برینداره‌كانی ده‌خوازین.
سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
