ماوه‌یه‌كه له‌م كوردستانه باس هه‌رباسى گه‌نده‌ڵیه و گه‌نده‌ڵى چۆته ناوناخى هه‌مووده‌زگاكان و مێشكى هه‌موومانى داگیركردووه و بێزارى هاوولاَتیانیش له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى گه‌یشتۆته سه‌رئێسقان به‌جۆرێك كه‌مایه‌ى نیگه‌رانیه و كه‌شێكى نه‌ویستراوى له‌كوردستان هێناوه‌ته كایه‌وه به‌تایبه‌ت له‌رِوانگه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌هه‌مووان دان ده‌نێن به‌گه‌نده‌ڵى و رِۆژانه له‌میدیا و رۆژنامه‌كان به‌ڵگه‌ى حاشا هه‌ڵنه‌گر ده‌خرێته روو به‌لاَم هیچ ئیراده‌یه‌ك نیه بۆچاره‌سه‌ركردنى و هیچ هه‌نگاوێكیش نه‌نراوه و هاوولاَتیان به‌نیگه‌رانیه‌وه له‌م بارودۆخه ده‌رِوانن كه‌سیماى حوكمرانى هه‌رێمى كوردستانیشى ناشیرین كردووه، كوردستان له‌سایه‌ى حوكمرانى خۆى پێنج كابینه‌ى به‌رێكردووه و ئێستاش له‌نیوه‌ى كابینه‌ى شه‌شه‌مین و ئاسۆیه‌كى روونیش به‌دى ناكرێت بۆخۆشگوزه‌رانى خه‌ڵك، ووشه‌ى گه‌نده‌ڵى ئه‌وه‌نده دووباره‌ده‌كرێته‌وه رۆژانه وه‌كو ئاووهه‌واى لێهاتووه بۆهه‌موولایه‌كمان و زۆرێك له‌به‌رپرسانى حزبى و حكومیش ده‌یان جار به‌م ووشه‌یه نیگه‌ران بوونه، ئاخر گه‌نده‌ڵى چیه؟ پێناسه‌كه‌ى چیه؟ ئه‌وشتانه كامانه‌ن كه‌ده‌چنه‌چوارچێوه‌ى گه‌نده‌ڵیه‌وه؟ ئایائه‌وپێوه‌ره‌نێوده‌وڵه‌تیانه‌ى كه‌هه‌یه بۆپێوانى گه‌نده‌ڵى قبوڵ ده‌كرێت لێره‌ش هه‌رئه‌م پێوه‌رانه به‌كاربهێنرێت؟یان ده‌بێت لێره‌ش پێوه‌رى گه‌نده‌ڵى به‌ئاره‌زووى گه‌نده‌ڵچى و گه‌نده‌ڵكاران دابرِێژرێت؟ گه‌نده‌ڵی به‌جۆرێك كه‌ماوه‌ى بیست ساڵه شۆرِبۆته‌وه نێوجومگه‌كانى ئه‌م حوكمرانیه‌ى كوردستان ئایارِه‌وایه هه‌روابه‌ساده‌یى ته‌ماشاى بكرێت و بچووك بكرێته‌وه و زۆریش به‌سانایى باسى لێوه‌بكرێت!!! گه‌نده‌ڵى به‌رده‌وامه و ژیانى هاوولاَتیانى هه‌رێمى كوردستانى سه‌خت كردووه تاكار گه‌یشته ئه‌وراده‌یه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنى رابردوو چه‌ندحزبێك بۆخۆپاراستن له‌وناره‌زاییانه‌ى كه‌هاوولاتیان هه‌یانه له‌سه‌رگه‌نده‌ڵى چوونه به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆنه‌وه، لایه‌نه‌ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش به‌به‌رده‌وامى له‌میدیاكانیانه‌وه ووشه‌ى گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵى دووباره و سه‌دباره‌ده‌كه‌نه‌وه و هه‌موو رۆژێك باسى ده‌كه‌ن، پرسیاریش لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا كه‌سێك و لایه‌نێك هه‌یه به‌رنامه‌یه‌كى دارێژراوى هه‌بێت بۆچاره‌سه‌ركردنى ریشه‌یى گه‌نده‌ڵى؟ ئایاگه‌نده‌ڵى هه‌روابه‌ساده‌یى چاره‌سه‌رده‌كرێت؟ ئایائه‌گه‌ر كه‌سێكى گه‌نده‌ڵ له‌شوێنێك لابدرێت گره‌نتى هه‌یه بۆئه‌وه‌ى كه‌ئه‌وكه‌سه‌ى دێته‌شوێنى وه‌كو ئه‌و گه‌نده‌ڵ نه‌بێت؟ بێگومان هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نیه چونكه دواى تێپه‌ربوونى پێنج كابینه‌و گۆرینى ده‌یان وه‌زیروبه‌رپرس گه‌نده‌ڵى له‌جیاتى ئه‌وه‌ى كه‌مبێته‌وه روو له‌زیادبوونه، ماوه‌یه‌كه هه‌نگاو و به‌یاننامه و ووتار وراپۆرته‌كان ده‌رباره‌ى گه‌نده‌لًَى چرِبونه‌ته‌وه و ته‌شه‌نه‌یان كردووه به‌جۆرێك شه‌قامى كوردى نیگه‌ران و توورِه‌كردووه و كه‌شێكى ته‌م و مژ له‌كوردستان دروست بووه و چه‌ند رۆژێكیش بوو ئاووهه‌واى كوردستان بۆنى بارووتى لێده‌هات !!! كارگه‌یشته ئه‌وراده‌یه‌ى داواكرا حكومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، دواى ئه‌م كه‌شه‌ى له‌چه‌ند رۆژى رابردوو هاته‌كایه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێم بروسكه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى كرد بۆسه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان و به‌زووترین كات له‌گه‌ڵیان كۆبۆوه و باس له‌بارودۆخى نوێى هه‌رێمى كوردستان كرا‌و بیروبۆچونه‌كان ئاڵوگۆركران و به‌یاننامه‌یه‌كیان بۆ رِاى گشتى بلاوكرده‌وه كه‌تێیدا هه‌موولایه‌نه‌كان به‌ده‌سه‌لاَت و ئۆپۆزسیۆنه‌وه دانیان نا به‌وه‌ى كه‌گه‌نده‌ڵى هه‌یه و ده‌بێت چاره‌سه‌ربكرێت، به‌لاَم ئایاده‌كرێت گه‌نده‌ڵى هه‌روا به‌ئاسانى و به‌بىَ پلانێكى جددى و تۆكمه بۆچاره‌سه‌ركردنى باسى لێوه‌بكرێت ؟گه‌نده‌ڵى له‌كوردستان زۆرله‌وه‌گه‌وره‌تره كه‌باسى لێوه‌كراوه و باسى لێوه‌ده‌كرێت داواش ده‌كرێت به‌ڵگه بخرێته رِوو بۆنیشاندانى گه‌نده‌ڵیه‌كان، رۆژانه‌ش ده‌یان و سه‌دان حاله‌تى حاشاهه‌ڵنه‌گر و به‌ڵگه‌نه‌ویست به‌رچاو ده‌كه‌ون، له‌رابردوو بینیمان ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى سه‌ربه‌حزبى حوكمران سه‌ردانى دادگاى كردوو نیازى وابوو سكالاَ له‌دژى وه‌زیرى وه‌رزش و لاوانى كابینه‌ى پێنجه‌م تۆماربكات ئایا ئه‌مه به‌ڵگه نیه؟ به‌به‌ڵگه‌وه ده‌زگاكان باسیان له‌وه‌كرد كه‌عمرفتاح جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌كابینه‌ى پێنجه‌م 17ملیۆن دۆلارى پرۆژه‌ى كاره‌باى بردووه و فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیشى بۆده‌رچوو ئایا ئه‌مه به‌ڵگه‌نیه؟ته‌واونه‌كردنى نه‌خۆشخانه‌ى 400قه‌ره‌وێله‌یى دواى ته‌رخانكردنى چه‌ندین ملیۆن دۆلار و تێپه‌ربوونى نزیكه‌ى9ساڵ به‌سه‌ربه‌روارى ده‌ست پێكردنى ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌نیه؟ دامه‌زراندن نیه بۆهاوولاتیان و رۆژانه‌ش كه‌سانى حزبى به‌ته‌زكیه‌ى حزبى داده‌مه‌زرێن ئه‌مه به‌ڵگه‌نیه؟ هاوولاتى داماو له‌سایه‌ى ئه‌م ملیۆنه‌هادۆنمه‌زه‌وییه‌ى كوردستان 100مه‌ترزه‌وى نه‌بێت بیكاته‌خانوو و به‌رپرسانى حزبى وحكومیش سه‌دان دۆنم زه‌وییان داگیركردووه و كردویان به‌ڤێللا ئه‌مه‌شیان گه‌نده‌ڵى و به‌ڵگه‌نیه؟ دروستكردنى شه‌قامه‌كان به‌بىَ ئاوه‌رۆ و تێكچوونیان دواى یه‌ك مانگ ئه‌مه‌ش گه‌نده‌ڵى و به‌ڵگه‌نیه ؟ هاوولاَتى 7بۆ8كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانى هه‌یه و به‌رپرسانى حزبى و حكومى كاره‌باى به‌رده‌وامیان هه‌یه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌وگه‌نده‌ڵى نیه؟ كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌مووسه‌روه‌ت و سامانه له‌لایه‌ن ئه‌وبه‌رپرسانه‌وه ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵى و به‌ڵگه‌یه‌كى حاشاهه‌ڵنه‌گرنه‌بێت ئه‌ى پێم بڵێن چ ناوێكى تر‌ى لێده‌نێن؟ چاره‌سه‌رنه‌كردنى كاره‌با دواى بیست ساڵ ئه‌ى ئه‌مه‌یان ناوى چى لىَ بنێین ؟من نازانم چ شتێك گه‌نده‌ڵیه!!!ئێوه‌بیڵێن بزانم چى گه‌نده‌ڵیه؟ وابزانم هه‌ڵه‌مكردووه ئه‌مانه هیچیان گه‌نده‌ڵى نین!!!به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مانه هه‌مووى گه‌نده‌ڵى زه‌ق و دیارن و به‌كارهێنانى ئۆتۆمبیلى میرى له‌دواى ده‌وامى فه‌رمى و وه‌رگرتنى قوتابیان له‌زانكۆكان به‌قبول خاێ و مووچه‌ى بن دیوار و دانانى به‌رێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌رى قوتابخانه‌كان له‌سه‌ربنه‌ماى حزبى و ته‌خشان و په‌خشانكردنى زه‌وى به‌سه‌ر كه‌سانى ده‌ست رۆیشتوو و گرفتى خزمه‌تگوزارى و واسته‌و واسته‌كارى فه‌رمانگه حكومیه‌كان و پێدانى بوودجه‌ى هاوولاتیان به‌میدیاكانى حزب و خانه‌نشینكردنى ئه‌ندامانى مه‌كته‌ب سیساسى و سه‌ركردایه‌تى حزب به‌پله‌ى وه‌زیر و چى و چى و چى ئه‌مانه‌هه‌موویان گه‌نده‌ڵى و به‌ڵگه‌ى حاشاهه‌ڵنه‌گرن و ئاسۆى روونیش به‌دى ناكرێت بۆچاره‌سه‌ركردنیان، داواى پرۆژه و دیاریكردنى حاله‌ته‌كانى گه‌نده‌ڵى له‌حزبه‌سیاسیه‌كان كراوه بۆچاره‌سه‌رى گه‌نده‌ڵى، ئه‌ى بۆداواى پرۆژه بۆچاره‌سه‌ركردنى گه‌نده‌ڵى له‌رۆشنبیران و ره‌خنه‌گران و رۆژنامه‌نووسان و مامۆستایانى زانكۆ و پارێزه‌ران و خاوه‌ن ئه‌زموونه‌كانى ئه‌م هه‌رێمه‌ناكرێت ؟ بێگومان جه‌نابى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆچاره‌سه‌ركردنى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى له‌كوردستان ده‌بێت چه‌ندهه‌نگاوێك بنرێت كه‌بریتین له‌مانه ( 1/ دروستكردنى ئه‌نجومه‌نى بالاَى سیاسى كوردستان كه‌سه‌ركرده‌ى هه‌مووحزبه‌كان تێیدا ئه‌ندام بن و هه‌مووسه‌رى مانگێك كۆببنه‌وه و بارودۆخى هه‌رێم تاوتوىَ بكه‌ن و پلانى مانگى داهاتوو دابرێژن.2/دروستكردنى ئه‌نجومه‌نى سه‌رپه‌رشتیكردنى داهاتى هه‌رێمى كوردستان به‌به‌شدارى كاراى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى كوردستان بۆئه‌وه‌ى بزانرێت داهاتى ئه‌م هه‌رێمه سالاَنه چه‌نده و چۆن دێت و چۆن ده‌روات .3/ دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى راوێژكارى پێشخستنى كوردستان كه‌پێكبێت له‌كه‌سانى سه‌ربه‌خۆ و شاره‌زا و شایسته بۆراوێژپێكردن و دانانى پلانى راسته‌قینه و پێویست بۆكوردستان .4/دروستكردنى ده‌زگاى دژه‌گه‌نده‌ڵى كه‌هه‌موولایه‌نه‌كانى كوردستان تێیدا به‌شداربن و كه‌سێكى سه‌ربه‌خۆ سه‌رۆكایه‌تى بكات و ئه‌م ده‌زگایه‌پێناسه‌ى گه‌نده‌ڵى بكات و رێوشوێنى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى دابرێژێت و له‌ماوه‌یه‌ى دیاریكراو گه‌نده‌ڵى له‌هه‌رێم بنربكات .5/داموده‌زگاكانى هه‌رێم به‌دامه‌زراوه‌یى بكرێت و هه‌ركه‌سێكى حزبیش له‌هه‌رپله‌وئاستێكدابێت له‌حاله‌تى ده‌ستخستنه ناوكاروبارى حكومیه‌وه توندترین لێپێچینه‌وه‌ى ده‌رحه‌ق بكرێت .6/كه‌ناڵێكى ئاسمانى به‌ناوى كه‌ناڵى دژى گه‌نده‌ڵى بكرێته‌وه و سه‌رجه‌م گه‌نده‌ڵكاران و گه‌نده‌ڵیه‌كانیان تێیدا بۆهاوولاتیان بخرێته‌روو بۆئه‌وه‌ى هیچ كه‌س له‌مه‌ودوا جورئه‌تى ئه‌وه‌نه‌كات گه‌نده‌ڵى ئه‌نجامبدات، 7/ هه‌ركه‌سێك گه‌نده‌ڵى له‌سه‌رئیسپات بوو جگه له‌وه‌ى له‌پۆسته‌حكومیه‌كه‌ى فه‌سڵبكرێت له‌حزبیش ده‌ربكرێت.8/داواكارى گشتى كارا بكرێت و ده‌سه‌لاَتێكى ته‌واوى بدرێتى بۆمامه‌له‌كردن به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵكاران .9/زیندانێكى تایبه‌ت به‌گه‌نده‌ڵكاران دابمه‌زرێت .10/ دامه‌زراوه‌یه‌كى فه‌رمى بكرێته‌وه و به‌ڵگه‌كانى خه‌ڵك وه‌ربگرێت و سكالاى هاولاتیان وه‌ربگرێت له‌سه‌رگه‌نده‌ڵى و هه‌رهاوولاتیه‌كیش گه‌نده‌ڵیه‌كى ئاشكراكرد گه‌وره‌ترین پاداشتى پێبدرێت.11/چیتر لایه‌نه‌سیاسیه‌كانى كوردستان به‌مشێوه‌ى ئێستا كه‌هه‌یه پشتگوىَ نه‌خرێن .12/كه‌سانى كارا و كارامه و خاوه‌ن بروانامه له‌پله‌وپایه حكومیه‌كان دابنرێن.13/ده‌رگاوالاَبكرێت بۆكه‌سانى لێهاتووى بێلایه‌ن بۆخزمه‌تكردن و سوود لێوه‌رگرتنیان بۆخزمه‌تكردنى كوردستان.14/دیارده‌ى ته‌زكیه‌ى حزبى كۆتایى پێبهێنرێت بۆدامه‌زراندن له‌فه‌رمانگه‌حكومیه‌كان و هه‌لى یه‌كسان بۆهه‌مووهاوولاتیه‌كى كوردستان بره‌خسێنرێت.15/له‌ئێستادا %98ى به‌رێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ر ى قوتابخانه‌كان له‌سه‌ربنه‌ماى حزبى دانراون لابدرێن و له‌مه‌ودوا له‌قوتابخانه‌كان له‌نێومامۆستایان ئه‌م پۆستانه‌به‌هه‌ڵبژاردن پربكرێنه‌وه و هه‌ردووساڵ جارێك به‌رێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ره‌كان هه‌ڵبژاردنیان بۆبكرێته‌وه.16/ده‌رگاى هه‌موو داموده‌زگاكانى حكومه‌ت بۆهاوولاتیان بخرێته‌سه‌رپشت و هاوولاتیان به‌ئاسانى بگه‌نه به‌رپرسان بۆگه‌یاندنى گله‌یى و داواكانیان.17/هه‌مووگه‌نده‌ڵكاره‌كان به‌بىَ جیاوازى حزبى و پله‌وپایه‌یان راپێچى دادگابكرێن و دادگایی كردنه‌كه‌یان راسته‌وخۆ بۆهاوولاتیان بگوازرێته‌وه.18/هه‌ركه‌سێكیش گه‌نده‌ڵى له‌سه‌رئیسپات بوو هه‌رچیه‌كى هه‌یه ده‌ستى به‌سه‌ردابگیرێت و ببێته‌وه موڵكى حكومه‌ت.ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه له‌ئایینده‌یه‌كى نزیك دا نه‌گیرێنه‌به‌ر و هه‌نگاویان بۆنه‌نرێت و پلانى تۆكمه‌ی بۆدانه‌رێژرێت ئه‌وا ئاسۆى چاره‌سه‌ركردنى گه‌نده‌ڵى روون نابێت و هاوولاتیان له‌م هه‌نگاوه‌ى ئه‌مجاره‌ش بێ ئومێد ده‌بن
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
