
پاش سڵاو ڕێز:
هه‌روه‌ك ده‌زانرێت دوای ئه‌وه‌ی دكتور مه‌جید وه‌زیری شه‌هیدانو كاروباری ئه‌نفالكراوه‌كان كرایه وه‌زیری ته‌ندروستی له حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ.
ئێستا پۆستی وه‌زیری شه‌هیدانو كاروباری ئه‌نفالكراوه‌كان به چۆڵی ماوه‌ته‌وه‌و ئێستا گفتوگۆ له سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه كی دابنرێت له‌و پۆسته‌دا.
بۆیه ئێمه‌ش وه‌كو ڕێكخراوه‌كانی سنوری كه‌ركوك تایبه‌ت به ئه‌نفال و ئه‌و چالاكوان‌و نوسه‌رو رۆشنبیرانه‌ی كه له بواری ئه‌نفالدا كار ده‌كه‌ین.داوا ده‌كه‌ین كه‌سێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی كه‌ركوك و گه‌رمیان و له‌وه‌ش زیاتر كه‌سوكاری شه‌هیدو ئه‌نفال بێت بكرێته وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوه‌كان.ئه‌مه‌ش مافێكی سروشتی ناوچه‌كه‌مانه.
چونكه له روی قوربانیدانه‌وه ناوچه‌كه‌مان خاوه‌نی زۆرترین قوربانیه‌و هه‌روه‌ها ئه‌زمونی رابردو پێیوتین كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌و پۆسته‌دا بنرێت و كه‌سوكاری ئه‌نفال و شه‌هید نه‌بێت.ئه‌وا له نه‌هامه‌تیی و ئازاره‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدانو ئه‌نفالكراوه‌كان تێناگات چونكه له ئیداره‌ی پێشوی سلێمانیدا ئه‌و ئه‌زمونه‌مان هه‌بو.
بۆیه داوا له په‌رله‌مانتارانی سه‌رجه‌م لیسته‌كان ده‌كه‌ین ده‌نگ نه‌ده‌ن به كه‌سێك كه ئه‌م مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تێدا نیه.
ناوی ڕێكخراو كه‌سایه‌تیه‌كان:
1- ڕێكخراوی ژیان بۆ ژنانی ئه‌نفال.
2- ڕێكخراوی سابات.
3- سامان جه‌لال.چالاكوان.
4- هێمن كامیل.نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس.
5- مه‌حمود نامۆ.رۆژنامه‌نوس.
6- بارام سوبحی.رۆژنامه‌نوس
7- ڕكخراوی كوردۆساید.جاك لقی كه‌ركوك
8- زایر زه‌نگه‌نه چیرۆك نوس
9- رێكخراوی ژنانی ئازاد
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
