دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 17ی ئه‌م مانگه تۆری به‌رگری له‌ماف و ئازادی خه‌ڵك بانگه‌شه‌ی گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری كرد بۆماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌به‌رده‌ركی سه‌راله‌شاری سلێمانی، به‌ڵام دواتر به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی نه‌خشه بۆكێشراو هێرش كرایه سه‌ر لقی چواری پارتی له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ندرۆژه زۆرباسی ئه‌م بابه‌ته كراوه كه‌بۆچی خۆپیشانده‌ران چاوپۆشیان له‌هه‌موو دام وده‌زگاكانی حكومه‌ت و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد و ته‌نهاو ته‌نها به‌ری ده‌رگایان به‌لقی چوارگرت من وه‌ك رۆژنامه نوسێكی سه‌ربه‌خۆ وله‌سلێمانی دوورله‌ئینتیمای حزبی بۆپارتی چه‌ندزانیاریه‌كم به‌رده‌ست كه‌وتووه به‌پێویستم زانی خوێنه‌رانی خۆشه‌ویتی لی ئاگاداربكه‌م كه‌چۆن به‌رنامه رێژی كراوه بۆسوتاندنی لقی چوار كه‌ئه‌و لایه‌نه پێی وابووه سوتاندنی لقی چوار شكاندن و ده‌ركردنی پارتیه له‌سلێمانی به‌ڵام به‌دڵنیایی ئه‌ڵێم به‌رگری كردنی پاسه وانانی لقی چوار ئه‌و په‌ری كارێكی شه‌ره‌ف مه‌ندانه بوو كه‌نه‌یان هێشت هیبه‌ت و هه‌یمه‌نه‌ی پارتی له‌سه‌رده‌ستی چه‌ند كه‌سێكی ئاژاوه چی بشكێت و جارێكی دیكه دووكه‌ڵ له‌سه‌رباره‌گاكانی پارتی به‌رز بێته‌وه، مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌نیه پشتگیری توند‌و تیژی بكه‌م له‌به‌رامبه‌رخۆپیشانده‌ران به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هێرشیان بردۆته سه‌رلقی چوارخۆپیشانده‌رنه‌بوون به‌ڵكو تێكده‌رو گێره شێوێن بوون كه به‌ده‌ستی لایه‌نێكی سیاسی دیاری كرا‌و له‌ریزی خۆپیشانده‌ران خۆیان رێكخستبوو هه‌موومان دڵنیاین گه‌رخۆپیشاندانێكی هێمنانه بوایه هیچ كه‌س خوێن له‌لوتی نه‌ئه‌هات وه‌لی چونكه گێره شێوێنان به‌چه‌ك وكه‌ره‌سته‌ی شه‌ركردنه‌وه هاتبوون ده‌بێت به‌هه‌مان زمانیش وه‌ڵام بدرێنه‌وه، دووشه‌وپێش خۆپیشاندانه‌كه‌ی سلێمانی له‌ژووری عه‌مه‌لیاتی گرده‌كه، نه‌وشیروان مسته‌فا به‌وردی نه‌خشه بۆهێرشكردنه سه‌ر لقی چواردیاری ده‌كات به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی په‌یامێك به‌گه‌یه‌نن به گووێی سه‌رۆكی پارتی و پێی بڵێن له‌هه‌رشوێنێكدا ده‌ستمان ببرن له‌سلێمانی ده‌توانین بتان وه‌ستێنین، هه‌رله‌كۆبونه‌وه‌ی ژووری عه‌مه‌لیاتی گرده‌كه ده‌ست نیشانی چه‌ند كه‌سێك كراوه كه باوه‌رپێكراو و نزیكی خۆیانن بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی لقی چوار زوو گری تێبه‌ربده‌ن هه‌ربۆیه زیاتر له 50 كه‌س له‌و تێكده‌رانه بتڵی ئاوی كانزای پر له‌به‌نزینیان پێبووه به‌مه‌به‌ستی سوتاندی لق له‌لایه‌كی دیكه‌وه زیاترله 30 كه‌س ده‌مانچه‌ی جۆراو جۆریان پێبووه كه ده‌ركه‌وت به‌شێكیان له‌به‌رامبه‌ر لق به‌كاریان هێنا، له‌پاڵ ئه‌مانه‌شا چه‌ندكه‌سێكی ئیسلامی توندره‌و به‌ده‌مامك دراوی ده‌وریان بینیوه له‌تێكدانی ریزه‌كانی خۆپیشانده‌ران و هه‌ڵكوتانه سه‌ر لقی چوار، به‌شێك له‌رۆژنامه نووس و قه‌له‌م به‌ده‌سته‌به‌ناو ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆكانی سلێمانی له‌رێگای ته‌له‌فونه‌وه رێنمای گروپه بچوكه‌كانی ناۆخۆپیشنده رانیانكردووه بۆئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی خه‌ڵكه ساده وساكاره‌كه به‌ئاره‌زوی خۆیان بگۆرن و به‌گژ باره‌گای حزبه سیاسیه‌كانیاندا بكه‌ن و له‌ئه‌نجام دا كور ومنداڵی خه‌ڵكی به‌كوشت ده‌ده‌ن و دواترله‌رێگای به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه خۆیانی لی بێبه‌ری ده‌كه‌ن، بۆیه ئێمه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت وریا‌و چاوكراوه بین شه‌ری سه‌رانی گۆران له‌گه‌ڵ نه‌یاره دێرینه‌كانیان به‌ئێمه نه‌كه‌ن،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
