
له‌خوێن هه‌ڵكێشانی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ڕۆژی 17 مانگ به‌ده‌ستی چه‌كداره‌كانی لقی چواری پارتی، خرۆشانی خه‌ڵكی ناڕازی له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا برده قوناغێكی تره‌وه.خه‌ڵكی ناڕازی به‌دوای ئه‌م كاره دڕندانه‌و ئینسان كوژیه‌دا حوكمی خۆیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ر وتاڵانچی داوه و به‌م جۆره‌ش كۆتایی هێنان به هه‌ڵومه‌رجی ئێستا له‌ڕێگای لێشاوی شۆڕشگێرانه‌ی جه‌ماوه‌ره‌وه ڕه‌وتێكی بێگه‌ڕانه‌وه‌یه.هه‌ربۆیه خۆتان مه‌كه‌ن به‌دارده‌ستی سه‌ركوت وكوشتاری خه‌ڵكی ناڕازی كوردستان وڕیزه‌كانی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار به‌جی بهێڵن.
ئێوه كه ساڵانێكی زۆره به‌ناوی خاك ونه‌ته‌وه و سه‌روه‌ری یاساوه كراونه‌ته پاسه‌وانی تاقمێكی سه‌رمایه‌دارو گه‌نده‌ڵ وتاڵانچی، ژیانی خۆتان و خێزانتان، باشتر نه‌بووه له‌هه‌ر هاوڵاتیه‌كی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێشی ئه‌م وڵاته.هه‌ر به‌راوردێكی ساده‌ی ژیانی پڕمه‌ینه‌تی زه‌حمه‌تی ئێوه به‌ژیانی به‌رپرسیاران وسه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداران وه‌ك جیاوازی نێوان ژیانی فیرعه‌ونه‌كانی میسر‌و كویله‌كانی سه‌رده‌مانی پێشووه.بۆیه نابی خۆتان بكه‌نه سووته‌مه‌نی سیاسه‌تی سه‌ركوت و ئینسان كوژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته.
ئێوه سه‌یركه‌ن كه‌چۆن هێزه چه‌كداره‌كانی تونس و میسر هاوسۆزی خۆیان بۆخه‌ڵكی شۆڕشگێر نیشاندا‌و هه‌ر زوو به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتیان جێهیشتوو په‌یوه‌ستبوون به‌ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكه‌وه.به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌و جه‌ماوه‌ر واده‌خوازی كه‌دووركه‌ونه‌وه له‌وه‌ی ببنه ئامڕازی خوێناوی كردنی خۆپیشاندان وناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌كان.
هێزه چه‌كداره‌كان!
خۆپیشانده‌ران له‌پێناو له‌گۆڕنانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوت وئینسان كوژی وتاڵانچیان هاتونه‌ته مه‌یدانه‌وه، خواستی ئه‌وان نان وكارو ئازادی و خۆش گوزه‌رانیه.ته‌قه‌یان لێمه‌كه‌ن و ڕووی چه‌كه‌كانتان ئاڕاسته‌ی سنگیان مه‌كه‌ن.خۆپیشانده‌ران گه‌نجانی دڵسۆز و شۆشگێر وكریكاران وزه‌حمه‌تكێشان وئازادیخوازانی ئه‌م ووڵاته‌ن و په‌یامی كوردستانێكی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ و خۆشگوزه‌رانیان هه‌ڵبڕیوه و بۆ ئامانجی ڕزگاربوون له‌جه‌ورو سته‌م وسه‌ركوت.چه‌كه‌كانتان فڕێده‌ن و وه‌رنه ڕیزی خرۆشانی جه‌ماوه‌ره‌وه.جێهیشتنی به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و ڕاوه‌ستانی ئێوه له‌ڕیزی خواسته‌كانی خه‌ڵكی ناڕازیدا، ته‌وازنی نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌قازانجی پێشره‌وی به‌ره‌و ئالۆگۆڕی شۆڕشگێڕانه ده‌گۆڕی..
چه‌كه‌كانتان فڕێده‌ن..به‌قسه‌ی به‌رپرسیاران مه‌كه‌ن و وه‌رنه ڕیزی خرۆشانی خه‌ڵكه‌وه..لێشاوی شۆڕشگێڕی به‌ڕێوه‌یه‌و ئاینده‌ش له‌ده‌ست بزووتنه‌وه‌ی هه‌قخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ردایه..
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
19/2/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
