به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو له ئیتلاعاتی ئوستانی سه‌نه‌ندوج (سنه)، ته‌واوی توانای سیخوڕ‌و تاقمی قاعیده‌و هه‌ندێك عه‌شائیری ده‌وروبه‌ری زه‌ڕایه‌ن و شوێنه‌كانی تریش، به‌تایبه‌تی له‌ناو سلێمانی، پیلانیان بۆ تێكدانی زروفی سلێمانی هه‌بووه، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی سلێمانی باوه‌شی بۆ ته‌رمی پیرۆزی مامۆستا شێخ عزالدین كرده‌وه‌و به‌ڕێزو گوڵبارانیشه‌وه، پێشوازی له ته‌رمه‌كه كرا.
ئیتلاعات..زۆریان پێناخۆشه كه یه‌كێتی رێگه‌ی داوه ته‌رمی شێخ عزالدین رابه‌ری گه‌وره‌ی بزوتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له سلێمانیدا به‌خاك بسپێردرێ.
ئیتلاعات..ئه‌زانن كه ناتوانن له‌ناو شاری سلێمانی هه‌ڵبكوترێته سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتی، له‌به‌رئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بێشوماریان له‌شاره‌كه‌دا هه‌یه.بۆیه نه‌خشه‌یان داناوه هێرش بكه‌نه سه‌ر باره‌گاكانی پارتی..له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه، به‌ڵكو نێوان یه‌كێتی و پارتی تێكبده‌ن و كۆنترۆڵیان لاواز بكه‌ن.سه‌ره‌نجامیش مه‌رامی گه‌وره‌ی شاردراوه‌شیان وایه كه كوردستانی عێراق له‌ناوخۆیاندا تێكبه‌ربده‌ن، هه‌تا هیچ لایه‌كیان نه‌توانێ له‌كاتی زه‌روریدا هاوكاری خۆپیشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكات.كه ئێستا ئێران خۆیشی له‌به‌رده‌م راپه‌ڕیندایه.
بڕیار وابووه رۆژی (18/2/2011) ئاهه‌نگێكی ماته‌مینی بۆ مامۆستا شێخ عزالدین سازبكرێ و تیایدا ته‌واوی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وتاری سیاسی پێشكه‌ش بكه‌ن.رێك هه‌مان رۆژ له‌سلێمانی سه‌عاتێك پێش مه‌راسیمی مامۆستا شێخ عزالدین، خۆپیشاندان كرا‌و په‌لاماری مه‌قه‌ڕی پارتیش دراو مه‌راسیمه‌كه‌ش شكستی هێنا.ته‌نانه‌ت دووه‌مین رۆژی تازیه‌ی مامۆستا شێخ عزالدین نه‌كرا.
سه‌رچاوه‌كه‌ی كه ئاگاداری نه‌خشه‌كه‌ی ئیتلاعاته ئه‌ڵێ: له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسیاری مه‌راسیمی مامۆستا شێخ عزالدین بوو، دیعایه‌یه‌كی زۆر دژی مه‌لا به‌ختیار له‌ناو سایته‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه گوایه، به‌ده‌سیسه‌ی مه‌لا به‌ختیار هێزی پارتی هاتوه‌و هه‌ندێك ئاژوه نراوه.ئه‌م دیعایانه‌ش هه‌مووی بۆئه‌وه‌بوو مه‌لا به‌ختیار نه‌توانێ مه‌راسیمێكی رێك و پێك ئه‌نجام بدات به‌داخه‌وه بۆشیان چۆته‌سه‌ر.كه‌چی پێچه‌وانه‌ی ده‌ركه‌وت كه مه‌لابه‌ختیار به‌توندی دژی هاتنی هێزه‌كه‌ی پارتی بووه.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كه ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر هێزه سیاسیه‌كانی باشوری كوردستان وریا نه‌بن، ره‌نگه رۆژانی ئاینده كاری خراپتریش ئه‌نجام بدرێ.
– 19/2/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
