گه‌ر بگه‌ڕینه‌وه بۆ مێژووی ڕابردووی كورد ده‌بینین هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بی لایه‌ن گری كورد نه‌بووه ، به‌پێچه‌وانه دژی كورد بووه، بۆچی ئه‌م كورده سه‌رلێشێواوه‌ی ئێمه پشتیوانی گوڕانكارییه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی ده‌كات.؟ بۆچی خۆپیشاندان بكه‌ین بۆ پشتگیری كردن له روخانی رژێمه‌كانی میسر و تونس یاخود وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانی تر.؟ كام له‌م وڵاته عه‌ره‌بیانه لایه‌نگری كورد بوون له رابردوو و له‌ئێستاشدا.؟ بۆچی كورد په‌ندێك له رابردووه‌كانی وه‌رناگرێت؟.ئێمه‌ی كوردی زوڵم و ئه‌شكه‌نجه و ته‌عریب لێكراو له جیاتی بیر له یه‌كبوونمان بكه‌ینه‌وه بۆ دروستكردنی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ، نه‌ك ئاژاوه بگێڕین بۆ تێكدانی نه‌ته و نیشتمان.بۆچی ده‌بی وڵاتانی جیهان بڕوا به‌و ئازادی و دیموكراسیه‌ی ناوچه‌كه‌مان نه‌كه‌ن؟.بۆچی به‌ناوی گۆڕانه‌وه حه‌زتان به تێكدانی ماڵی كورده.؟ بۆچی به‌ناوی ئازادی و گۆڕانكارییه‌وه به‌نهێنی ده‌ست له‌ناو ده‌ستی تێكده‌ر و گێره شێوێنان ده‌نێن.؟
ئێمه ده‌ڵێن به‌ڵی بۆ خۆپیشاندانی ئازاد، بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانه، به‌ڵام ده‌ڵێن نه‌خێر بۆ تێكدانی ماڵی كورد.نه‌خێر بۆ تێكدانی ئه‌و ئه‌زموونه كه به‌ده‌ستمان هێناوه به‌خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوه‌كان.بۆچی پێشوازی داگیركه‌ره‌كانمان بكه‌ین به‌گوڵ، به‌ڵام به‌رد بهاوێژین به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان.؟ئایا ئه‌مه شه‌رمه‌زاری نیه كاتی به‌رد بهاوێژین به‌رووی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌زموونی كوردیان پاراستووه.؟ من ده‌ڵێم به‌و كه‌سانه‌ی كه ئاژاوه ده‌نێن گه‌ر ئێوه ڕێز له‌نه‌ته‌وه و خاكی خۆتان ده‌گرن وه‌رن با كه‌ركوك بخه‌ینه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان! با بێن له رووی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌رد بهاوێژن! با بێن له ناوچه دابڕاوه‌كانی گه‌رمیان جه‌نگ بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كورد نه‌ك ماڵی كورد به‌رده‌باران كه‌ن بۆ خزمه‌ت كردنی گه‌لانی تر، یاخودخۆپیشاندان بكه‌ن بۆ گۆڕانكاری میسر و تونس!.
ئێمه‌ی خاوه‌ن شه‌هید ناڕه‌زایی ده‌ڕده‌بڕین دژ به‌و ئاژاوه و گێره شێوێنانه‌ی كه به‌رده‌بارانی لقی (4) پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد له سلێمانی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
