له هه‌رێمی كوردستان زۆر قسه‌ی چاك و خراپ ده‌كری، زۆر پڕۆژه‌ی باشیش پێشكه‌ش ده‌كری، وه‌لی كاریان پی ناكری، ئیتر له ئه‌نجامی تاك ده‌سه‌لاتی و توندڕه‌وی و بالاده‌ستی حزبی و ...هتد، كوردستان سته‌م و بێدادی و خراپه‌كاری و گه‌نده‌لی و كه‌موكوڕی زۆری تیایه، پێویستی به چاره‌سه‌ركردنه، تاكو كوردستان نه‌شله‌ژی و كاردانه‌وه‌ی خراپی لی نه‌كه‌وێته‌وه، كوردستان به‌دلی ده‌سه‌لاتدارانه نه‌ك به دلی چه‌وساوه‌و هه‌ژارو ماخوراو و بێكارو بی سه‌رپه‌رشتان، ئه‌گه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، به زوترین كات گۆرانكاری و چاكسازی نه‌كری، ڕۆژ بۆ ڕۆژ ناڕه‌زایی خه‌لك گه‌شه ده‌كاو كاردانه‌وه‌ی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، له ڕووی دلسۆزی مان بۆ كوردستان، وه‌ك چاككردنی بارودۆخی كوردستان به‌كورتی ئه‌م چه‌ند خاله وه‌كو پڕۆژه‌ی چاكسازی كوردستان ده‌خه‌مه ڕوو، ده‌نا چه‌ندان شتی تری چاك هه‌ن، هیوادارم لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سودی لی وه‌ربگرن و كاری پی بكه‌ن.
1- سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆكی حزب نه‌بی: له‌به‌ربه‌رژه‌وه‌ندی گشتی و بی لایه‌نی و یه‌كلابونه‌وه بۆكوردستان، پێویسته سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆكی حزب نه‌بێ، چونكه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌موانه، پێویسته وه‌كو یه‌ك سه‌یری خه‌لك بكا و كار بۆكوردستان بكا، به ناوچه‌كاندا بگه‌ڕی و كێشه‌ی خه‌لك چاره‌سه‌ر بكا و رۆلی سه‌رۆكی هه‌رێم ببینی نه‌ك سه‌رۆكی حزب.
2- جیاكردنه‌وه‌ی حزب له ده‌سه‌لات: حكومه‌ت شتێكی گشتی یه‌و هی هه‌مووانه و حزب شتێكی تایبه‌تی یه، پێویسته حزب ده‌ست نه‌خاته ناو كاروباری حكومه‌ت و به‌سه‌ری دا زال نه بی و، ده‌سه‌لاتی له حكومه‌ت جیا بكرێته‌وه، تا ئێستاش له كوردستان حزب حكومه‌ت به ڕێوه ده‌باوئاراسته‌ی ده‌كا و به‌سه‌ری دا زاله، حكومه‌ت له ژێر ده‌ستی بڕیاری حزبه.حزب شتێكی تایبه‌ته.پێویسته حزب كاری خۆی بكا، دام‌و ده‌زگا ده‌سه‌لاتداره‌كانی وه‌ك حكومه‌ت و پاڕله‌مانیش كاری خۆیان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان له‌بری حكومه‌ت و پارله‌مان دابنری باشتر و كاراتره.
3- بونی موتابه‌عه و موحاسه‌به: پێویسته یاسا‌و دادگا و سه‌رۆكی هه‌رێم و پاڕله‌مان و حكومه‌ت به‌كردارو مه‌یدانی موتابه‌عه‌و موحاسه‌به‌ی كاروبار‌و كه‌سه‌كان بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی خراپن ئیجرائاتیان له‌گه‌لدا بكه‌ن و محاسه‌به‌یان بكه‌ن.ئه‌وانه‌ی باشن خه‌لاتیان بكه‌ن، به‌شێكی زۆری مال و موچه‌ی مه‌سولان بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه، موچه‌زۆره‌كانی به‌رپرسه‌كان زۆر كه‌م بكرێته‌وه.
4- گۆرانكاری و چاكسازی: كه‌موكوری زۆر له كوردستان هه‌ن، پێویسته ده‌سه‌لات له ئێستاوه پێش ئه‌وه‌ی خه‌لك داوا بكا‌و ناچار بكری، گۆرانكاری و چاكسازی له دام‌و ده‌زگاو كار‌و پۆست و به‌رپرسه‌كاندا بكه‌ن، خه‌لكێك له‌كار لابده‌ن و كاروباره‌كان چاك بكه‌ن، له‌سه‌ره‌وه له خۆیانه‌وه پێدابێن، به جۆری جی ی دلخۆشی خه‌لك بێت.
5- دامه‌زراندن و گێڕانه‌وه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌لكێكی زۆر له‌سه‌ر حزبه‌كانی تر و بێ لایه‌ن بوونیان دانه‌مه‌زراون و فه‌سل كراون، زیاتر یه‌كێتی و پارتی به هره‌مه‌ند بوونه، پێویسته له هه‌موو ناوچه‌كان له هه‌موو چین و توێژ‌و به‌ش و بوار و لایه‌نه‌كان خه‌لكی مه‌حروم و مه‌غدور دابمه‌زری و فه‌سلكراوه‌كانیش بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌و ڕاژه‌ی رابردویان بۆ حسێب بكرێت.
6- خانه‌نشین كردن: پێویسته خه‌لكێكی تری مافخوراووشایسته له هه‌موو ناوچه‌و حزبه‌كان خانه‌نشین بكرێت، پله و موچه‌ی خه‌لكێكیش به‌رزبكرێته‌وه.
7- دابین كردنی ژیان: پێویسته ژیانی پیرو په‌ككه‌وته‌و كه‌مئه‌ندام و شه‌هید و یه‌تیم و ئه‌نفالكراووبی سه‌رپه‌رشت وبێكار و موحتاجان دابین بكری.
8- هاوكاری و هاوسه‌رگیری: پێویسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ڕی و جی و به پاره‌و به زه‌وی و به پێشینه هاوكاری پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری بكرێت.
9- نیشته‌جی كردن: پێویسته به هه‌مووشێوه‌یه‌ك بره‌و به پرۆسه‌ی نیشته‌جی كردنی كری چی و بی جێ و بێ خانوان بدرێ و، زه‌وی به‌سه‌ر خه‌لكاندا دابه‌ش بكری كه وه‌ریان نه‌گرتووه.
10- گێڕانه‌وه‌ی مافه‌كان: زۆر كه‌س زه‌وی و زار‌و خان‌و و به‌ره‌و مولك ومال و باره‌گاو دوكان و...هتدی لی زه‌وت كراوه، مافی داگیركراوه، ئه‌و شتانه‌ی بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه.كێشه‌ی ده‌ركراو و نان بڕاوان چاره‌سه‌ر بكری.
11- به‌رپاكردنی ئازادی: پێویسته له زۆر ڕوه‌وه ئازادی ئیجابی و مه‌شڕوع به‌رپا بكری، وه‌ك: ئازادی: ئاینی و خواپه‌رستی و بیر‌ورا، رۆژنامه‌وانی، سه‌فه‌ركردن، وتاردان، بازرگانی، دروستكردنی حزب و رێكخراو، ...هتد.
12- نه‌هێشتنی گه‌نده‌لی: گه‌نده‌لی نه‌خۆشیه‌كی زۆر كوشنده‌و ترسناك و باوه له كوردستان، پێَویسته چاره‌سه‌رو بنبڕ بكری، وه‌ك: واسته و سڕه بڕی و سته‌م و بی دادی و به‌رتیل وبن دیوار و داگیركردن و قۆرخكاری و ...هتد.
14- یه‌كخستنی ده‌سه‌لات و نه‌هێشتنی دووئیداره‌یی: تا ئێستاش دووئیداره و دوو ده‌سه‌لاتی یه له هه‌ولێروله سلێمانی، سه‌رۆك حكومه‌ت و سه‌رۆك هه‌رێم هه‌ر كه‌سه و له شوێنی حۆی هه‌موو شته‌كانی پی ده‌كری، له‌ناوچه‌ی غه‌یری خۆی هه‌موو شتی پی ناكری، یه‌ك بڕیار‌و ده‌سه‌لات نی یه.سنوری سه‌ربازی كاتی شه‌ڕه‌كانی ناوخۆ هه‌رماوه‌و كه‌س قه‌بول ناكا ئه‌و ی تر یه‌ك پی بێته پێش.
15- به‌شداری پێكردنی لایه‌نه‌كان: لایه‌نه‌كانی تری كوردستان زۆر مه‌غدورو چه‌وساوه‌و بی به‌شن، پێویسته له ده‌سه‌لات و مافه‌كان و چاره‌نوس و بریاره‌كان به‌شداری بكه‌ن، ده‌سه‌لات و بریاریان هه‌بێ و مافیان دابین بكرێ.
16- كاراكردنی رۆلی یاسا‌و دادگا و داموده‌زگا و ده‌سه‌لاته‌كان: پێویسته به‌كردار و به ئیجرائات كاربه یاسا و دادگا بكری نه‌ك به قسه، له كوردستان یاسا بۆ چینی هه‌ژارو بی كه‌سه، خه‌لكی ده‌سه‌لاتدار شه‌ق له‌یاسا هه‌لده‌دا، ده‌سه‌لات له سه‌رووی یاسا و دادگایه، ده‌سه‌لات سپی ڕه‌ش ده‌كا و ره‌ش سپی ده‌كا.پێویسته هه‌موو كه‌س له‌به‌رده‌م یاسا و دادگا وه‌ك یه‌ك بی، كه‌س بێ یاساودادگا بانگ نه‌كرێ و نه‌گیرێ، له‌كاتی گیران قه‌ره‌بووی بۆ بكرێته‌وه.
17- به‌رپاركردنی دادگه‌ری: پێویسته دادگه‌ری كۆمه‌لایه‌تی و ژیان له نێو خه‌لكی پیاده‌و په‌یره‌و بكری، هه‌ر كه‌سه‌و به‌ش و مافی خۆی پی بدری.هه‌موو كه‌س به هاولاتی بزانری و حسابی خۆی بۆ بكرێت.
18- ته‌ملیك كردنی زه‌وی و زار: پێویسته ڕێگه به خه‌لك بدری خانوبه‌ره بۆ خۆی بكا، خانوو و زه‌ویزاریان له‌سه‌ر تاپۆ بكری.
19- پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌و خزمه‌تگوزاری: پێویسته حكومه‌ت زیاتر پڕۆژه‌و خزمه‌ت گوزاری زۆر پێشكه‌ش به خه‌لك بكا، به تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ی تا ئێستا به‌هره‌مه‌ند نه‌بوونه و بی به‌شن، جاده‌و ڕێگاوبان و ئاو و كاره‌بارو خه‌سته‌خانه و مزگه‌وت و پرد و قوتابخانه و خانوو...هتدیان بۆ چاك بكرێت.
20- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان: له كوردستان كێشه‌و كه‌موكوڕی زۆرن، پێویسته ده‌سه‌لات سۆراغیان بكا، چاك یان بكا.
21- به فه‌رمی كردنی ده‌زگا تایبه‌ته‌كان: هه‌ندی دام‌و ده‌زگای حزبی هه‌ن وه‌ك ده‌زگای پاراستن و زانیاری و...هتد، ته ده‌خول به كۆمه‌لگه‌و حكومه‌تی ده‌كه‌ن، ده‌زگای حزبن نه‌ك حكومه‌ت، پێویسته رۆلی پۆلیس كارا بكری، ئه‌وانه كار له ناوخۆی حزب بكه‌ن نه‌ك له ناوخه‌لك و حكومه‌ت.
22- نه‌هێشتنی كارمه‌ندی وه‌همی: له كوردستان كارمه‌ند و پاسه‌وان و خه‌لكی بن دیوار و وه‌همی زۆره له‌سه‌ر حسابی حكومه‌ت، موچه وه‌ر ده‌گری بی ئه‌وه‌ی كاروده‌وام بكا، كاریان بۆ دابین بكری و به فه‌رمی بكرێن، بێكارومشه خۆر نه‌مێننه‌وه.
23- پیاده‌كردنی یه‌ك سیسته‌می: پێویسته بۆ هه‌موو كاروبار‌و لایه‌ن و كه‌سه‌كان یه‌ك یاسا و سیسته‌م پیاده و په‌یڕه‌و بكری، نه‌ك بانێكه و دووهه‌وا، بۆ وێنه: ئه‌گه‌ر خانه‌نشین بۆ پێشمه‌رگه‌ی دێرینه، ئه‌گه‌ر دیوه‌خانه ده‌دری، ئه‌گه‌ر پیاو ماقولان موچه‌یان هه‌یه، ئه‌گه‌ر چه‌ك یاساغه، ئه‌گه‌ر یاسا سالاره، ئه‌گه‌ر مۆله‌ت دانه به ڕیكخراوه‌كان، ئه‌گه‌ر گرتن و محاسه‌به‌كردنه...، ئه‌گه‌ر هه‌رشتێكی تر هه‌یه پێویسته بۆ هه‌مووان وه‌كو یه‌ك بی، نه‌ك به‌سه‌ر هه‌ندێكاندا، جی به جی بكری و به‌سه‌ر هه‌ندێكشدا انا.
24- كاراكردنی كه‌رتی گشتی: له‌به‌ر كۆمپانیا و كه‌رتی تایبه‌ت زه‌ڕبه‌ی زۆر وه حكومه‌ت و كه‌رتی گشتی و خه‌لك كه‌وتووه، كه‌رتی تایبه‌ته و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان و بازرگانی نێو ده‌وله‌تیش هه‌مووی هی مه‌سوله‌كان و شه‌ریكه‌كانه، حكومه‌ت بۆ خۆیان به‌كار دێنن، بۆ وێنه كار و خه‌دامه‌تی حكومه‌ت به مقاولاتی ده‌ده‌نه كۆمپانیا و كه‌رتی تایبه‌تی خۆیان تا پاره‌كه بۆ خۆیان بگه‌ڕێته‌وه، له‌به‌ر خۆیان زه‌ڕبه له حكومه‌ت و خه‌لك ده‌ده‌ن، سه‌روه‌ت و سامان و بازرگانی قۆرخكراوه، بۆیه سه‌رمایه‌داری مه‌سوله‌كان زۆر خه‌یالی یه له كوردستان.
25- دانانی خه‌لكی ده‌ست پاك له‌سه‌ر كار و لادانی خه‌لكی خراپ له كاروبار‌و پۆسته‌كان.
26- ئازادكردنی گیراوی بی تاوان و سیاسی و ده‌ركردنی بریاری لێبوردن و، نه‌گرتنی خه‌لك له‌سه‌ر ئینتیمای سیاسی و ئیسلامی و حزبی.
27- دیاریكردنی چاره‌نووسی گیراو‌و بی سه‌ر و شوێنان و قه‌ره‌بوكردنه وه‌یان.
28- نه‌هێشتنی خراپه‌كاری و مادده سڕكه‌ر و سه‌رخۆشكه‌ر و زیانبه‌خش و تێكده‌ر و به‌سه‌رچوه‌كان.
29- گێڕانه‌وی مولك و مالی حكومه‌ت: زۆربه‌ی حزبه‌كانی كوردستان له دوای ڕاپه‌ڕینی 1991 ی كوردستان هه‌ركه‌سه‌و به ئه‌ندازه‌ی خۆی مولك و مال و بینایه‌ی حكومه‌تیان لایه‌و بۆ حزب داگیریان كردووه، به تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی خانوبه‌ره‌و بینایه‌ی زۆریان لایه، كه‌چی جارجاره‌ش باسی لایه‌نه بچوه‌كان ده‌كه‌ن، پێویسته هی هه‌مووان بدرێته‌ووه حكومه‌ت، هه‌موویان وه‌كو یه‌ك لێیان بستێننه‌وه، ده‌نا ئه‌وه‌ی له حزبه‌كانی تریش یان وه‌رگرتۆته‌وه بابۆیان بگێڕنه‌وه و سته‌م یان لێ نه‌كه‌ن یابا بۆیان قه‌ره‌بووبكه‌نه‌وه.
30- ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن: له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌لبژاردنی رابردووی كوردستان فشار‌و ته‌زویراتی تیابووه، پێویسته له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا هه‌لبژاردنێكی پاك و رون و بی فشار ئه‌نجام بدری به‌سه‌رپه‌رشتی چاودێرانی نێوده‌وله‌تی و كۆمسیۆنی بالای عێراق.
31- قبولكردنی پڕۆژه‌ی چاك: پێویسته ده‌سه‌لات و سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی كوردستان، پڕۆژه‌و پێشنیاری چاكی هه‌موو خه‌لك و لایه‌نه‌كان وه‌ربگرن و كاری پی بكه‌ن، نه‌ك ره‌تی بكه‌نه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نی یه یا له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن و لایه‌نه‌كان پێشكه‌ش ده‌كری.
32- دابین كردنی كار: پێویسته له هه‌موو كه‌رت و بواره‌كان كار بۆ خه‌لك دابین بكری.
33- به‌نیزامی كردنی هێزه‌كان: پێویسته هێزه‌كانی كوردستان وه‌ك سوپا‌و پۆلیس و ئاسایش و پاسه‌وانی سنور‌و مرورو...هتد بی لایه‌ن بن و به نیزامی بكرێن، هی خه‌لك و حكومه‌ت بن نه‌ك هی حزب و كه‌سه‌كان.
34- سولحكردن له‌گه‌ل ئۆپۆزسیۆن: پێویسته ده‌سه‌لات سولح له‌گه‌ل لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان بكا، به‌شێوه‌یه‌كی كارا‌و به‌رچاو به‌شداریان له حكومه‌ت، له هه‌موو دام‌و ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كان پی بكا، واته له هه‌موو شوێنه‌كان به‌شێكی باشیان هه‌بی نه‌ك ته‌نها وه‌زیر بی وه‌زاره‌تیان هه‌بێت، له‌میانه‌ی ئه‌وه سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی هه‌رێم جێگره‌كانیان له ئۆپۆزسیۆن بإ به‌تایبه‌ت له لایه‌نه ئیسلامیه‌كان.
35- پێدانی پیشه: پێویسته حكومه‌ت پێشینه به‌لایه‌ن و چینه پێویسته‌كان بدا، وه‌ك كارمه‌ندان، خانه‌نشینان، خانوبه‌ره، هاوسه‌رگیری، كه‌م ئه‌ندامان، ...هتد.
36- هه‌لگرتنی باج: پێویسته حكومه‌ت وه‌كو هاوكاری باج له‌سه‌ر خه‌لك هه‌لبگری، لای كه‌می كه‌می بكاته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆره.
37- سوككردنی كری یئاوو كاره‌باو مافه پێویسته‌كان.
38- كه‌مكردنی نرخی خۆراك و سوته‌مه‌نی و رسوماتی فه‌رمانگه‌كان.
39- پاراستنی مافی مرۆڤ و ئاسایش و سوكایه‌تی نه‌كردن به پیرۆزییه‌كانی ئان و هێرش نه‌كردنه سه‌رئیسلام.
40- فه‌رق و جیاوازی نه‌كردن له ئه‌رك و ماف و كار‌و ده‌سه‌لات و ناوچه‌و لایه‌نه و تاكه‌كان له ژیان و سه‌فه‌رو خوێندن و فه‌رمانگه‌كاندا.
41- سته‌م نه‌كردن له خه‌لك: ئه‌سل ئه‌وه‌یه حكومه‌ت خه‌لك سه‌ربه‌رزو خۆشگوزار بكا‌و بژێنێت، نه‌ك له‌سه‌ر شانی خه‌لك بژی و سته‌میان لی بكا‌و بیان چه‌وسێنی ته‌وه.
42- هه‌رسإ سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی هه‌رێم چه‌ند راوێژكارێكی هه‌مه‌لایه‌نی جیاجیان هه‌بإ له هه‌موو ئاین و حزب و بواره‌كان پێك بێت.
43- هێرشی راگه‌یاندن و زمانی زبر بۆ سه‌ریه‌كتر كه‌م بكرێته‌وه.
44- چاككردنی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه ڕه‌وش و ڕه‌وشتی خه‌لك تێك ده‌ده‌ن له میدیاكان.
45- پێویسته یاساكانی په‌ڕله‌مان له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌ربكرێن و پێچه‌وانه‌ی ئاینی ئیسلام نه‌بن.
46- گرنگی دان به كشت‌وكال و به‌رهه‌مهێنانی خۆمالی و هاوكاری كردنی كرێكار‌و جوتیارو چاككردنی كیشا وه‌رزی.
47- دابین كردنی كه‌لوپه‌ل و ئامێر‌و ده‌زگای چاك و پێشكه‌وتو بۆ دام‌و ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كان.
48- به‌رپاكردنی چاككسازی و گۆران له بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن و خوێندن و كۆمه‌لایه‌تی و ته‌ندروستی و بازرگانی و سه‌ربازی و...هتد.
49- ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گوندودێهات و زه‌ی و زاره‌كان.
50- ئیتر چه‌ندان گۆرانكاری و چاكسازی و ئیجرائاتی تری پێویست و هه‌مه‌لایه‌ن بكرێن.
له كۆتایی دا پێم وایه، ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌مه جی به جی بكری، تا ڕادده‌یه‌كی زۆر بارودۆخی كوردستان چاك ده‌بی و خه‌لكیش رازی ده‌بی و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی یه و فه‌قیر سودی لی وه‌رده‌گری، ده‌نا چاوه‌ڕی ی و خراپتر‌و توڕه‌بونی زیاتری خه‌لك ده‌كری، زه‌ره‌ر له نیوه بگه‌ڕێته‌وه قازانجه.
میكانیزمی جی به‌جی كردنی پرۆژه: پێویسته لیژنه‌یه‌كی بالا وكارا له هه‌موو لایه‌نه‌كان پێك بی و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم مخه‌ووه‌ل بكری له موتابه‌عه و موحاسه‌به‌و ئیجرائات كردن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
