یان چاكسازى یاخود گه‌رده‌لولیَك ئه‌وه نه‌بیَت له‌ئاستیَكى خواره‌وه ئاڵشتكردن دروست ده‌كات و به‌س " به‌ڵكو له پیاوكاره‌وه تاسه‌ر و ته‌نانه‌ت سه‌رى ده‌سه‌لاَتى ولاَتیش رِاده‌ماڵیَت"ناونیشان و ناواخنى نویَترین په‌یامى ئاگاداركردنه‌وه‌ى گه‌وره به‌رهه‌ڵستكارى ئوردنى (له‌یس شبیلات )ه بۆ شاى ئوردنى، تیَیدا به مه‌لیك عه‌بدولاَى دووه‌م ده‌ڵیَت چیتر خه‌ڵك به نارِه‌زایى زاره‌كى رِاناوه‌ستیَت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌رِاتیَنه‌ى رِژیَمه‌كان به‌سه‌ر خیَرو بیَرى ئه‌و خه‌ڵكه‌وه ده‌یكه‌ن...نزیك له‌واتاى ئه‌و په‌یامه‌ى شبیلاتیش گه‌وره سیاسه‌تمه‌دارانى ئه‌مریكى رِاشكاوانه و به‌لاَم به‌رِامانیَكى قوڵه‌وه ئه‌وه ده‌ڵیَنه‌وه هه‌ر رِژیَم و ده‌سه‌لاَتیَك وا تیَبگات ئه‌وه‌ى له تونس و میسر رِویدا له‌و به‌دووره زۆر خراپ حاڵى بووه! زۆر كه‌س قه‌ت به‌خه‌یاڵیدا نه‌هاتبوو ده‌سه‌لاَتى زیاد له گه‌ز و پیَوانه‌ى دیكتاتۆریه‌تى زین ئه‌لعابدین بن عه‌لى تونسى رِۆژیَكى نابوتى وه‌ك ئه‌و رِۆژه‌ى ئیَستاى به‌سه‌ردابیَت، رِۆژیَك تیَیدا ده‌ربه‌ده‌ر و لاره‌مل و په‌ناهه‌نده و هیچ زه‌مانیَكیش نیه بۆ دادگایى نه‌كردنى " دڵنیاشم شه‌ویَك بیَ خه‌وى ترس و بیم و مۆته‌كه‌ى رِه‌ش رِۆژ ناكاته‌وه!، ده‌سه‌لاَتى حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى میسریش قه‌ت واى نه‌رِوانیبوو رِۆژگاریَكى وه‌ك ئه‌ورِۆى ته‌نگه‌تاوو شپرزى به‌ره‌و رِووبیَته‌وه، به‌جۆریَك له میَژوى مرۆڤایه‌تیدا ئابرِوى وه‌ك پوشى به‌رى با هه‌ڵدا به ئاسماندا، ده‌سه‌لاَتى بن عه‌لى تونسى به زه‌برى بازوى ئاسایش وپۆلیسه‌كانیدا ده‌ینازى و به دریَژایى بیست و سیَ ساڵى ده‌سه‌لاَت رِۆحى ده‌چنى و ته‌نانه‌ت نه‌یده‌هیَشت به‌رهه‌ڵستكارانى قومیَك هه‌واى ئازادى ئه‌و ولاَته سه‌وزه بمژن، ده‌بوو ئه‌گه‌ر له كوشتن و تیرۆریش قوتاریان بوبایه یان له كونجى زینداندا ته‌مه‌نیان تیَپه‌رِاندایه یاخود ده‌ربه‌ده‌رى و سه‌رهه‌ڵگرتن به‌هه‌ر نرخیَك بووه ده‌ست بخه‌ن...ئه‌و رِژیَمه جگه جاسوس و به‌كریَگیراوانى ئاسایش و پۆلیسى بكوژ و ببرِ ته‌نانه‌ت حسابى بۆ خودا‌ش نه‌ده‌كرد، بانگ و مزكه‌وت و نویَژو رِۆژووه خواییه‌كه‌یشى له قاڵبدابوو!...كه چه‌خماخه‌ى گه‌رده‌لولى رِاماڵینیش به جه‌سته‌ى محمد بو عه‌زیزى له سیدى ئه‌بو زیده‌وه كڵپه‌ى سه‌ند بن عه‌لى قوژبنیَكى مه‌مله‌كه‌تى بۆ نه‌مایه‌وه‌و ته‌نیا ئه‌وه‌ى پیَكرا تیَگه‌یشتنیَكى دره‌نگ وه‌ختى بیَ فایده ئاشكرابكات و له كون فه‌یه‌كونیَكدا ئاسمانى ئه‌ورپاو ئه‌فریكا بۆ مه‌رحه‌مه‌تى په‌نادانى بیَ قه‌بوڵ ته‌یبكات، تا دواجار به لاره‌ملى خۆی بخزیَنیَته بن هه‌نگڵى شاى سعودیه‌وه...ئه‌وه‌یش هیَنده حوسنى موباره‌كى بیَ منه‌ت كردبوو – وه‌ك نزیكه‌كانى ده‌ڵیَن ویَنه‌ى ئه‌و حوسنى موباره‌كه له ئینكارى و بیَ منه‌تیدا ده‌گمه‌نه، هه‌رچى خۆى ویستبیَتى هه‌ر ئه‌وه بووه‌و كاغه‌زى كه‌سى نه‌خویَندوه‌ته‌وه، نه سه‌باره‌ت به رِه‌وشى گوزه‌رانى خه‌ڵك و نه سه‌باره‌ت به كاروبارى رِژیَمه‌كه‌یشى – پیَوه‌ندى و پاڵپشتى زیاد له سنوورى ئه‌مریكاو ده‌سه‌لاَتى ئیسرائیلبووه...ئه‌م سه‌ره‌رِاى مه‌باحیس و ئاسایش و پۆلیسه گورگ ئاساكانى به قورسایى ئه‌مریكادا ده‌ینازى بۆ هه‌تایه كه‌سیَك و دنیایه‌ك پیَى ناڵیَت سه‌روى چاوت برۆیه...حاڵى بژى و مه‌مره‌ى خه‌ڵك، گه‌نده‌ڵیه بیَ شوماره‌كان، پلیشاندنه‌وه‌ى ئازادیه‌كان سنووره‌كانى ته‌قاندو له چه‌ند رِۆژیَكدا سه‌نته‌رى ده‌سه‌لاَتى لیَكرا به دۆزه‌خ و یه‌ك له‌دوى یه‌ك دۆسته‌كانى دویَنیَى ته‌به‌رِایان له حوكم و له فه‌ساده‌كانى ده‌كرد..به‌جۆریَك ئه‌گه‌ر كۆتایى به رِاونانیش نه‌یه‌ت وه‌ك بن عه‌لى براده‌رى هه‌ر له‌ئیَسته‌وه تا سیَبته‌مبه‌رى داهاتوو –ئه‌گه‌ر سه‌كته‌ى دڵ نه‌كات -واده‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و ولاَته هه‌ر رِۆژیَكى مردنیَكه!! هه‌روه‌كو هیَزه داپڵۆسیَنه‌ره‌كان و پشتگیرى ئه‌ولاولاش نابیَته پاریَزگارى و زه‌مانه‌تى سه‌لامه‌تى بۆ ده‌سه‌لاَته‌كان، له هه‌مانكاتیشدا هه‌ستانى خه‌ڵك و دروستبونى شه‌پۆلى گه‌رده‌لولى جه‌ماوه‌ر بۆ رِاماڵینى ده‌سه‌لاَت ورِژیَمى گه‌نده‌ڵ و پاوان خواز و خۆ په‌رست پیَویستى به فه‌لسه‌فه‌ى رِۆشنبیرى و زۆر تیَگه‌یشتن نیه، پیَویستى به حیزب و نه‌خشه‌ى دوور و دریَژ و بیردۆزه‌ى زه‌وى و ئاسمانیش نیه، ئه‌وه‌ى هه‌موو جه‌ماوه‌ر به خویَنده‌وارو نه‌خویَنه‌واره‌وه ده‌یخویَننه‌وه برسی بوون و ژیَرپیَخستنى ماف و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌ش چاك ده‌خویَنیَته‌وه دزى ده‌كریَت و به‌سه‌ر حه‌قى ئه‌مدا ئه‌وانى دى ترۆقه ده‌كه‌ن و ده‌چن به ئاسماندا...ئیتر نیَوانى ئه‌و خه‌ڵكه‌و هه‌ڵچون و پچرِانى په‌تى ته‌حه‌مول بزیسكه‌یه‌كه‌و هچیتر...گرفته‌كه ئه‌وه‌یه وه‌ك دره‌نگ حاڵى بونه‌كه‌ى زین ئه‌لعابدین ئه‌و ده‌سه‌لاَتانه‌ى تریش دیَر حاڵى ببن، كاتیَك رِۆژ له خۆرئاواوه هه‌ڵبیَت!...وتنى به‌ڵیَنى بریق و باقى زاره‌كى رِووت دادى بن عه‌لى نه‌داو تا هه‌نوكه‌ش كه‌س متمانه به ئه‌وانه‌ى موباره‌ك ناكات! ئاخر بیست و سیَ ساڵ و سی ساڵ بواریَكى بۆ ناونانیَكى جوانى به‌ڵیَن و وتنه زاره‌كیه‌كان نه‌هیَشتوه‌ته‌وه جگه درۆ‌و فشه، پاشى سی ساڵ تاكه‌ى خه‌ڵك چاوه‌رِوانى هه‌نگاوو به‌رنامه‌ى چاكسازى بكات؟! یان بیست وسیَ ساڵ؟! بیست ساڵیش كه ته‌مه‌نى حكومه‌تى له‌مه‌رِ خۆمانه شتیَكى له‌ته‌مه‌نى بن عه‌لى تونسى كه‌متر نیه شایانى باسبیَت!!خه‌ڵك كرده‌وه‌ى مه‌لموسى ده‌ویَت، وتن و گفت و به‌ڵیَن هه‌موو كه‌س ده‌توانیَت هه‌ڵى رِژیَت بیَ حساب و بیَ پیَوانه، به‌لاَم واقیع و كرده‌وه ته‌نیاو ته‌نیا ئه‌و خواسته‌یه كه هه‌مووان ده‌یانه‌ویَت..ئه‌و كه ئیَستا برسیه‌تى، من كه ئیَستا لانه‌یه‌كى شایسته به‌خۆم و خانه‌واده‌كه‌م شك نه‌به‌م و ئه‌وى دى له‌من و له ئه‌ویش خراپتر"له به‌رامبه‌ردا كلك و كاسه‌لیَسه‌كان ته‌رِاتیَن بكه‌ن، له ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌رى ولاَته‌كه‌مدا ته‌لارو بینا ببه‌ن به‌ئاسماندا ئه‌وه نه‌خۆشیه‌كه‌و به وتن و به‌ڵیَن چاره‌سه‌رنابیَت، به‌چاوى سه‌ر نادادیه‌كان ده‌بینین و هه‌رده‌بیَت چاوى سه‌ریش چاره‌سه‌ره ده‌م وده‌سته‌كان ببینیَت...
چاكسازى یاخود گه‌رده‌لولیَك سه‌رو به‌رى ده‌سه‌لاَت رِابماڵیَت دوو هه‌ڵبژاردنه‌و سیَ یه‌مى نیه، هه‌ر ده‌سه‌لاَتیَك "به ده‌سه‌لاَتى هه‌ریَمى كوردستانیشه‌وه، لاكه‌وتنى یه‌كیَكیشیان ئان و ساتى نیه!، له‌كاتى دركاندنى ئه‌و رِاستیه‌دا – جا حیزبیَكى ئه‌و گۆرِه‌پانه بیڵیَت یاخود رِۆشنبیرو كه‌سایه‌تى ساده‌و نادیار-پیَویست به خۆ شپرزكردن و حه‌په‌سان ناكات، وه‌ك ئه‌وه‌بیَت كفركرابیَت، ئینجا ئیختیارى یه‌كه‌میان حساباتیَكى زۆر ئاسانه به‌لاَم ده‌سه‌لاَته گه‌نده‌ڵكان"ئه‌وانه‌ى قه‌ت پرِ نابن و قه‌تیش تا ساته‌كانى ژیَراو ژووركردنیان ته‌رِنابن "ناكه‌ن هه‌ڵى بژیَرن و خۆیان و هاوولاَتیانیش ئاسووده‌بن، هه‌ر دووه‌میان ده‌هیَڵنه‌وه" چاره‌نوسیان به‌ره‌و رِاماڵین و به‌په‌ند بوون ده‌به‌ن، هه‌ر رِژیَم و ده‌سه‌لاَتیَكى سیاسى بیه‌ویَت ئه‌وه‌ى له تونس و میسر وه‌ك شۆرِشیَك هه‌ڵگیرسا به‌رى پیَ نه‌گریَت و لیَى به‌دووربیَت ته‌نیا به دوور كه‌وتنه‌وه له كرده‌وه‌و رِه‌فتاره‌كانى هاوشیَوه‌ى ئه‌و دووه ده‌توانیَت، به پیَچه‌وانه‌وه په‌نایه‌كى تر‌و زه‌وى و ئاسمانیَكى تر نیه له‌و سه‌ره‌نجامه بیپاریَزیَت!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
