یه‌که‌م وانه‌ی مامۆستا که قووتابییه‌که‌ی فێر‌ده‌کات ئه‌وه‌یه :\ (( تێگه‌یشتن نیوه‌ی وڵاممه )).به‌ڵام نازانم بۆچی و به چی مه‌به‌ستێک راگه‌یاندکارانی (( ی.ن.ک )) به‌م شێوه‌ییه هه‌واڵی نادرووست به خه‌ڵکی کوردساتن ده‌گه‌یه‌نن، خه‌ڵکی له خۆیان و حکوومه‌تی کوردستان ئه‌ئاڵسکێنن.ئاگادار‌بن که پۆستی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق دراوه به (( ی.ن.ک))، ئه‌م هه‌واڵه نادرووسته‌ی که له رۆژنامه‌کانی ( کوردستانی نوێ ژماره 5399 و رۆژنامه‌ی ئاسۆ ژماره 1403ی رۆژی 8\2\2011) له لاپه‌ڕه یه‌ک بڵاو‌کردووه‌ته‌وه که مالکی بڕیاری داوه: (( هه‌ر هاوڵاتییه‌ک مانگانه 15هه‌زار‌دینار وه‌رده‌گرێت .له قه‌ره‌بووی خۆراکی مانگانه‌دا، هه‌ر هاوڵاتییه‌ک 180هه‌زار‌دیناری به‌ر‌ده‌که‌وێت )).بۆییه ده‌بێت حکوومه‌تی کوردستان یان به‌رپرسی راگه‌یاندنی ( ی.ن.ک ) به جدی له‌م هه‌واڵه بکۆڵنه‌وه و بزانن راگه‌یاندنکارانیان تێنه‌گه‌یشتوون یان به ئه‌نقه‌ست ئه‌م هه‌واڵه‌یان بڵاو‌کردووه‌ته‌وه.چونکه بڕیاره‌که‌ی حکوومه‌تی عێراق روون و ئاشکراییه که به‌هۆی که‌مموو‌کوڕی له دابه‌شکردنی به‌شه خۆراکی مانگانه‌ی ساڵی رابردوو حکوومه‌تی عێراق بڕی (( 500000000000 )) پێنچ‌سه‌دملیار دیناری ته‌رخانکردووه بۆ قه‌ره‌بوو‌کردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی عێراق له بریی ئه‌و بابه‌ته خۆراکییانه‌ی به شێوه‌ی مانگانه وه‌ریان نه‌گرتووه.وه‌ک زانیاری زیاتر رێژه‌ی دانیشتووانی عێراق مه‌زنده‌کراوه به (( 32500000 )) سیی‌و‌دووملیۆن و پێنچ‌سه‌د هه‌زار که‌س.بڕی ته‌رخانکراو که (500 ملیار) دیناره دابه‌شی سه‌ر دانیشتوانی بکه‌ین که زیاتره له ( 32 ملۆن) که‌س یه‌کسانه به ( 15 هه‌زار دینار ) بۆ هه‌ر هاوڵاتییه‌ک.ئه‌گه‌ر هاتوو حکوومه‌تی عێراق له بوودجه‌ی ئه‌مساڵ بڕی (( 5 ملیار دۆلار )) ته‌رخان بکات بۆ کڕینی پێداوییستی مانگانه‌ی هاوڵاتییان که له عێراق‌دا به ((بایه‌عی )) ناسراوه ئه‌وا هه‌ر تاکێک مانگانه (( 12 دۆلاری )) به‌ر ده‌که‌وێت.ئیتر هیچ پێوییست ناکات خه‌ڵکانێک نان و پیاز به‌م پرسه‌وه بخوات.پێویسته راگه‌یاندنکارانی (( ی.ن.ک)) باشتر خۆیان ماندوو بکن و هه‌واڵه‌کان وه‌ک ده‌ق وه‌رگێڕن و بڵاوی بکه‌نه‌وه.چونکه هه‌واڵ بۆ زانیارییه نه‌ک بۆ چه‌واشه‌کاری له بری سوود گه‌یاندن به خوێنه‌ر زیانبه‌خش بێت.باشه سبینێ گه‌ر بڕیاره‌که جێ‌به‌جێکرا راگه‌یاندنی یه‌کێیتی چی وه‌ڵامێکیان ده‌بێت بۆ هاوڵاتییانی کوردستان سه‌باره‌ت به‌و پرسه، خه‌ڵکانێک به‌و شێوه‌ییه‌ی که ئێوه تێتان گه‌یاندوون چی به حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێن؟؟
نووسینی
سه‌رکه‌وت فایه‌ق خواڕه‌حم
هه‌ولێر
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
