له‌جیهاندا زۆربه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر دوو به‌ره دابه‌ش ده‌بن، رۆژهه‌ڵاتی‌و رۆژئاوایی پێشكه‌وتو‌و دواكه‌وتوو، ره‌ش پێست‌و سپی پێست، ..له‌لای خۆشمان ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی زێتر به‌دی ده‌كرێت، پێكهاتوون له‌ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆن، مه‌لاو رۆشنبیر، دڵسۆز‌و گه‌نده‌ڵ، تاده‌گاته هانده‌رانی به‌رشه‌لۆنه‌و ریال مه‌دریدو..
پزیشكێكی دانیشتووی هه‌ولێر كه یه‌كێكه له‌هانده‌رانی به‌رشه‌لۆنه، ئه‌و له‌ئه‌نجامی رق‌و كینه‌ی زۆری به‌رامبه‌ر به یانه‌ی ریال مه‌درید، ده‌ڵێ "هانده‌رانی ریال هه‌مووی كۆنه به‌عسین".
لێره‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر دوو گوته‌ی هه‌ریه‌ك له‌به‌رپرسێكی باڵای ئیداره‌ی مه‌خموورو به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی شاره‌وانی مه‌خموور بكه‌ین، كه ده‌رهه‌ق به‌رۆژنامه‌ی (ده‌نگی مه‌خموور) گوتوویانه، ئه‌ویش له‌ئه‌نجامی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌دواداچوونێك له‌ژماره‌ی رابردوویدا، له‌سه‌ر هه‌ردوو نووسراوی ده‌سته‌ی نه‌زاهه، كه تیایدا هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی شاره‌وانی مه‌خموور به‌پێی ماده‌ی 340 له‌یاسای سزاكانی عێراقی به‌گه‌نده‌ڵی تاوانباركردبوو، ئه‌وه‌ی پێویسته بگوترێ به‌دواداچوونه‌كه خۆم ئه‌نجامم داوه، هه‌ردوو نووسراوی ده‌سته‌ی نه‌زاهه وه‌كو به‌ڵگه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و زیاد له‌پێویستیش لێدوانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌نووسراوه تاوانباركارییه‌كه وه‌رگیراوه‌و یه‌ك وشه‌ی زیاده‌ی نه‌خڕاوه‌ته سه‌ر‌و تیایدا ره‌چاوی بنه‌ما یاساییه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ری كراوه‌و به‌گیانێكی پیشه‌گه‌ریانه بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام راستییه‌كانی به‌دواداچوونه‌كه ئیداره‌و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی شاره‌وانی مه‌خمووری توڕه‌كردو له‌ئه‌نجامی ئه‌و توڕه‌بوونه‌دا یه‌كه‌میان (ده‌نگی مه‌خموور)ی به (ده‌نگی حه‌دبا)و ئه‌ویتریش به رۆژنامه‌یه‌كی (بێ مسته‌وا)ی ناوبرد.
ئه‌گه‌ر ئه‌و گوته‌ی كه ده‌ڵێ "هانده‌رانی ریال هه‌مووی كۆنه به‌عسین"، بكه‌ینه پێوه‌رێك بۆ سه‌پاندنی دادگه‌ری به‌سه‌ر كه‌سانی تر‌و هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌ین، ئه‌وا به‌پێی گوته‌ی یه‌كه‌میان (ده‌نگی مه‌خموور)و ئه‌و رۆژنامه‌نووس‌و نووسه‌رانه‌ی كه كاری تێدا ده‌كه‌ن، (هه‌موویان كۆنه به‌عسین)، هه‌ر له‌هه‌مان كاتدا گوته‌ی پزیشكه‌كه بكه‌ینه پێوه‌ر، ئه‌وا ده‌بێ بڵێن ئه‌و هه‌واڵ‌و نووسراوانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌وه له‌سه‌ر هه‌ندێ له‌به‌رپرسانی ئیداره‌ی مه‌خموورو فه‌رمانگه‌كان ده‌نووسرێت‌و به گه‌نده‌ڵ تاوانباریان ده‌كات راستن‌و نه‌ك هه‌ر ئه‌وانه به‌ڵكو (به‌رپرسانی مه‌خموور هه‌ر هه‌مووی گه‌نده‌ڵن!).
ئه‌گه‌ریش گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی شاره‌وانیش بخه‌ینه نێو ئه‌و پێوه‌ره‌و (ده‌نگی مه‌خموور) "بێ مسته‌وا" بێ، له‌و كاته‌شدا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه رۆژنامه‌نووسه‌كانیشی بێ مسته‌وان‌و له‌ژماره‌كانی رابردووشیدا هه‌واڵ‌و دیمانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بێ مسته‌وای بڵاوكردۆته‌وه.
به‌پێی ئه‌و لێكدانه‌وانه‌ی ئاماژه‌م پێدا كه هه‌موو شتێك رێژه‌ییه‌و گشتگیر نیه، بۆیه نه (ده‌نگی مه‌خموور) (ده‌نگی حه‌دبا)یه‌و نه هه‌موو رۆژنامه‌نووسانی رۆژنامه‌كه‌ش بێ مسته‌وان‌و نه هه‌موو به‌رپرسانی مه‌خمووریش گه‌نده‌ڵن‌و نه‌هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانیشی بێ مسته‌وان‌و له‌كۆتایشدا ده‌ڵێم هه‌موو هانده‌رانی ریال مه‌دریدیش كۆنه به‌عسی نین!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
