له‌دوای روخانی رژێمی سه‌دام، زۆربه‌ی شار‌و شاۆچكه‌كانی عێراق هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجامدراو هاوڵاتییان نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژارد ئه‌نجومه‌نی شاره‌دێ‌و شارۆچكه‌و شاره‌كانیان پێكهێنا، زۆربه‌ی كار‌و پرۆژه‌و پێشنیاز‌و چاره‌سه‌رییه‌كانیان له‌ڕێی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ته‌نیا ئه‌م مه‌خمووره مه‌غدووره‌ی خۆمان نه‌بێت ماوه‌ی هه‌شت ساڵه بێ ئه‌نجومه‌نی قه‌زایه.
نه‌بوونی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش كۆمه‌لێك كێشه‌و گرفتی بۆ هاوڵاتییان دروست كردووه، چونكه كاروباری ئه‌م قه‌زایه له لایه‌ن حیزبێك یان لایه‌نێك یاخود قایمقامێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌مه به‌و مانایه نا كه ئه‌م لایه‌ن‌و حیزبه هیچی نه‌كردووه‌و خه‌می له‌م شاره نه‌خواردووه، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه بانگه‌شه‌ی دیموكراسی‌و ئازادی‌و مۆدێرنێته له‌م وڵاته‌ی ئێمه رێكلامی بۆ ده‌كرێت‌و ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می فره‌یی‌و رای جیاواز‌و هه‌مه لایه‌نه‌یه.به‌داخه‌وه دوای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان له‌ساڵی 2005 بڕیاربوو به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاش بكرێت، به‌ڵام تاكو ئێستا دانیشتوانی مه‌خموور چاوه‌ڕوانی دامه‌زراندنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ن‌و چیتر له‌نێوان دووله‌تی ئیداره‌ی موسڵ‌و هه‌ولێر ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دانه‌نیشن شاره‌كه‌یان له‌م پاشاگه‌ردانه‌یه‌و كه‌می خزمه‌تگوزارییه رزگار بێت.
فاكته‌ری سه‌ره‌كیش ململانێی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌واو حه‌دبایه، گومان له‌وه‌دا نییه لیستی حه‌دبا شۆفینیانه بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و دان به‌زۆر مافی نه‌ته‌وه‌ی كوردا دانانێن، به‌ڵام پێویسته لیستی برایه‌تی یاخود سه‌ركردایه‌تی كورد و نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا ئه‌م بابه‌ته به هه‌ند وه‌رگرن‌و داكۆكی جددی له‌م ده‌ڤه‌ره بكه‌ن.با ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش به‌ده‌ردی مادده‌ی (140) نه‌چێت، چونكه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌م مه‌خموره له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مادده‌ی (140) بێبه‌شكران به‌بیانوی ئه‌وه‌ی پسوله‌ی خۆراكیان سه‌ر به‌موسڵه، یانیش شاره‌دێی قه‌راج نه‌ك هه‌ر ئه‌نجومه‌نی نییه به‌ڵكو ماوه‌ی (4) ساڵه بێ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌یه، بێگومان ئه‌م هه‌موو كه‌موكوڕییه‌ش هه‌ر ناخرێته سه‌ر ئیداره‌و ده‌سه‌ڵاتی كوردی، به‌ڵكو كه‌مته‌رخه‌مییه‌كه له‌ئه‌ستۆی دانیشتوانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌یه كه جورئه‌تی ئه‌وه ناكات داوای مافی خۆی بكات، داوای ساده‌ترین‌و سه‌ره‌كیترین مافی ژیان بكات یانیش به‌ناو پیاو ماقوله‌كانی بۆچی ماقولانه داوای ئه‌م خه‌ڵكه ناگه‌یه‌نن به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆچی هه‌ڵوێست وه‌رناگرن، به‌ڵام ئه‌م به‌رێزانه ته‌نیا مه‌به‌ستیان مانگانه‌و 30 هه‌زار دیناره‌كه‌یه حه‌قیان به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌وه نییه ئه‌رێ رۆشنبیران‌و نوسه‌ران‌و هونه‌رمه‌ندان‌و حیزبه سیاسییه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی مه‌خموور كاریان چییه، بۆ ناڕه‌زایی ده‌رنابڕن بۆ نایه‌نه سه‌رشه‌قام بۆ رێپێوان‌و خۆپیشاندان ناكه‌ن مه‌خموور بۆته (شاری به‌ته‌مای خوای!)، هاوڵاتییانیش زۆربه‌یان ده‌ستیان به كڵاوی خۆیان گرتووه نه‌وه‌ك با بیبا، ئه‌رێ ئه‌وه‌ی له‌مه‌خموور رووده‌دات له هیچ شارێكی دیكه‌ی كوردستان شێوه‌ی هه‌یه یانیش وه‌كو جاران چۆن كچ‌و ژنه‌كانی كورد ده‌بوونه قوربانی هه‌ڵه‌ی پیاوه‌كان یاخود گه‌وره‌و پیاو ماقوله‌كانیان مه‌خمووریش به‌هه‌مان شێوه بۆته قوربانی خانه‌قین‌و ئاكرێ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
