میسر به حوكمی پێگه‌ی جوگرافی و ژماره‌ی دانیشتوانه‌گه‌ی سه‌نته‌رێكی گرنگه له جیهانی عه‌ره‌بیدا، ئه‌گه‌رحجاز قبله‌ی رۆحی و ئاینی جیهانی عه‌ره‌ب و ئیسلام بێت ئه‌وا میسریش قبله‌ی فیكر‌و سیاسی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به و باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ی ووڵاتانی عه‌ره‌بی له‌وێیه و هه‌ر له‌وێش دامه‌زرێنرا وه بێجكه له‌وه‌ی زانكۆی ئه‌زهه‌ریش له‌وێیه كه گه‌وره‌ترین مه‌رجه‌عی ئاینی ئیسلامه (مه‌زهه‌بی سونی) ه، له‌ناو عه‌ره‌بیشدا ده‌لێن (مێر ڕم دنیا) واته میسر دایكی جیهانه ئه‌مه باسێكی تره‌و مه‌به‌ستی ئه‌م ووتاره‌ی من نیه ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستی منه رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی جیهانی عه‌ره‌به كه له تونسه‌وه ده‌ستی پێكردو وا به خێرایی به‌ره‌و ووڵاتانی تری عه‌ره‌بی ته‌شه‌نه ده‌كات وادیاره نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له خه‌وی درێژی به خه‌به‌ر هاتووه! چونكه له‌نیو سه‌ده‌ی رابردوودا زۆربه ی زۆری حوكمرانانی عه‌ره‌ب تا مردن كورسیه‌كانی حوكمیان به‌رنه‌داوه‌و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون نه‌وه‌كانیان بكه‌نه جێنشیینی خۆیان، به‌ڵام بۆ له‌مه‌ودوا پێناچێت ئه‌وجۆره حوكمانه توانای درێژه‌دانیان به ژیان هه‌بێت.
ئه‌گه‌ر چاویكی خێرا به مێژوی حوكمرانی میسرداله دوای شۆرشی 23یولیوی1952بخشێنین پاش كۆتایی هێنان به حوكمی پاشایه‌تی مه‌لیك فاروق یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمار موحه‌مه‌د نه‌جیب بو پاش ساڵێك لابراو جه‌مال عه‌بدولناسربووه‌سه‌رۆك كۆمار تا28سبتمبری1970 كوَچی دوایی كرد، له‌ساڵی 1970 له‌دوای ئه‌میش موحه‌مه‌د ئه‌نوه‌ر ساداتی جێگری بووه سه‌رۆك كۆماری میسری عه‌ره‌بی تا له ساڵی 1981 له نمایشێكی سه‌ربازیدا تیرۆر كرا له لایه‌ن مولازم خالید ئیسلامبولی كه سه‌ر به ره‌وته ئیسلامیه‌كان بوو، له‌وكاته‌شه‌وه به حوكمی ئه‌وه‌ی موحه‌مه‌د حوسنی موباره‌ك جێگری سادات بوو، بووه‌جێنشینی و تائێسته سه‌رۆكی میسره و وا سی ساڵی ته‌واوه حوكمی میسر ده‌كات تا 29/1/2011 جێگری سه‌رۆك كۆماریشی بۆخۆی دانه‌نابوو وه‌ك له میدیا عه‌ره‌بی وجیهانیه‌كاندا باسده‌كرا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو جه‌مالی كوری بكاته جێنشینی خۆی و ئه‌مه‌و بێكاری هه‌ژاری جیاوازی زۆری چینایه‌تی بوونه مایه‌ی نیگه‌رانی و تووره‌بون و هه‌ڵچونێكی ره‌وای كۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵكی میسری لێكه‌وته‌وه.هه‌رچه‌نده ده‌كرا له چه‌ندساڵی رابردوودا رژێم زۆر ریفۆرمی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی بكردایه بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێكاری و هه‌ژاری و یان دانانی ئه‌ڵته‌رنه‌تیفێك بۆ سه‌رۆك موباره‌ك له ناو سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی خۆیدا حزبی نیشتمانی كه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵك بووایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مانه هیچی نه‌كران.
به‌ڵی رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی میسر وهه‌روه‌ها روداوه‌كانی چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوی تونسیش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه ئه‌و بزوتنه‌وانه بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجان و لاوان بووه‌و هیچ حزبێكی كلاسیكی له پشته‌وه نه‌بوه ئه‌و بۆچون و وه‌همانه‌ی تێك‌شكاند كه راپه‌رین و ناره‌زایه‌تیه‌كان به‌ئاكام ناگه‌ن ئه‌گه‌ر حزبێك سه‌ركردایه‌تی نه‌كات و سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌بێت به‌ڵكو ئه‌گه‌رتوانای گه‌نجان و لاوانی وڵات یه‌كبگرێت ئه‌وا هیچ دكتاتۆرو زۆرداریك ناتوانێت به‌ری پێبگرێت، هه‌روه‌ها رووداوه‌كان ئه‌وه‌مان پی ده‌ڵێن كه ئیتر مۆدیلی حوكمی پشتاوپشت (توریپ الحكم) كۆتایی هات و له‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵ ناكرێت.هه‌روه‌ها روداوه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه رژێمه‌كه‌ی موباره‌ك دوو ریگای له به‌رده‌مدایه نه‌ك سیان یان گوێگرتنه بۆ داخوازیه‌كانی خه‌ڵك و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی داخۆزیه‌كانی خه‌ڵكی میسره یان درێژه‌دانه به‌سه‌ركو ت و ملهوری كه ئه‌ویش كاره‌ساتی گه‌وره‌ی به‌دوادا دێت،
روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌مجاره وه‌كو جاران نیه له نێوان حزبی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتدارو چه‌ند حزبێكی بچوكی ئۆپۆزه‌سیون به‌ڵكو ئه‌مجاره روبه‌روبونه‌وه‌یه له نێوان رژێم و جه‌ماوه‌ری گه‌لی میسر به گشت چین و توێژ‌و پێكهاته‌كانیه‌وه كه خوازیاری گۆرانكاری ریشه‌یی و بنه‌ره‌تی وئازادی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تین بۆ نیشتمانێكیباشترو خۆشتر بۆ هه‌موان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
