
ئه‌ندامێكی داواكاری گشتی له دهۆك به ناوی (مصدق) پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵئه‌سێت به تزویركردنی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی پڕ بكاته‌وه بۆ وه‌رگرتنی وه‌ك و ئه‌ندامی داواكاری گشتی و پاشان به هۆی ئه‌و ته‌زویركردنه‌وه ده‌بێته ئه‌ندامی داواكاری گشتی، كاتێك پێی ده‌زانرێت وه‌زیری داد كێشه‌كه‌ی هه‌واڵه‌ی لێژنه‌ی كاروباری داواكاری گشتی ده‌كات، ئه‌و لێژنه‌یه‌ش هه‌واڵه‌ی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌كات، له دادگای لێكۆڵینه‌وه ته‌زویركردنه‌كه‌ی ساغ ده‌بێته‌وه‌و له‌سه‌ری ئیسپات ده‌بێت، به‌ڵام له دادگا هیچ سزایه‌ك نادرێت به‌و پێیه‌ی لێبوردنی ژماره (4) ی ساڵی (2007) ده‌یگرێته‌وه و وه‌ك به‌رزه‌كی بانان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاره‌كه‌ی خۆی.ئه‌وه‌ی لێره‌دا مایه‌ی سه‌رنجه ئه‌م دوو خاڵه‌یه:
1 ـ هه‌رچه‌نده ئه‌و لێبوردنه حاڵه‌تی وا ناگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌م پێوه‌ره‌ی دادگا بێت ئه‌و چی دزو ته‌زویرچی و ساخته‌چی هه‌یه پێش ئه‌و لێبوردنه به‌ر لێبوردن ده‌كه‌ون و هیچ سزایه‌ك نادرێن.
2 ـ واجبی ژماره یه‌كی ئه‌ندامی داواكاری گشتی ئه‌وه‌یه كه‌رامه‌ت و سومعه‌تی كاره‌كه‌ی بپارێزێت، به‌ڵام چی سومعه‌تێك بۆ داواكاری گشتی ده‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی تزویر چی بێت.
شایانی باسی زۆر له دادوه‌ره‌كان و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به‌ڵگه‌ی ته‌زویریان خستووه‌ته ڕوو بۆ حكومه‌ت له كاتی دامه‌زراندنیان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
