ئه‌وه كێن ئه‌وانه‌ی له‌م ڕۆژانه‌دا قسه له‌سه‌ر اصلاحات و گۆرانكاری ده‌كه‌ن؟ ئه‌مانه‌ی ئیسته داوای چاككردن و لابردن و رووخاندن و ده‌ستێوه‌رنه‌دان له حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا ده‌كه‌ن, چی ده‌زانن سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی و بێسه‌روبه‌ری ولات؟؟ نازانن ئه‌وانه‌ی ئێستا خۆیان وه‌ك پارێزه‌ری وڵات له گه‌نده‌ڵی و خراپه نیشان ده‌ده‌ن هه‌ر ئه‌وان بوو‌ن به جۆرێك له جۆره‌كان به‌شداری هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئه‌م وڵاته بوو‌ن؟؟ كاتێ یه‌كگرتوو گه‌نده‌ڵی هێنایه فه‌رهه‌نگی سیاسیی كوردستانه‌وه‌و دژی وه‌ستایه‌وه و له‌پێناویدا شه‌هیدی دا، ئه‌مان له ده‌ریای گه‌نده‌ڵیدا مه‌له‌یان نه‌ده‌كرد؟ قه‌ی ناكا ئێستا تۆبه‌یان كردبێت و وازیان هێنابێت و له‌به‌ره‌ی دژی فه‌سادو گۆڕانكاری و چاكخوازیدا بن هه‌ر قبوله‌و جێی ڕێزه (خیر الخطائین التوابون)..
كاتێك ئه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بوو‌ن خه‌ریكی شه‌ری ناوخۆ‌و یه‌كتر كوشتن و تالان و بڕۆ بوو‌ن، یه‌كگرتوو بوو خه‌ریكی خزمه‌ت به خاك و خه‌ڵك و، سه‌ربازی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ده‌روون و ره‌وشت و، عه‌وداڵی صه‌قلی سیاسه‌تی ئه‌م ولاته بوو. یه‌كگرتوو و له‌گه‌ڵ خه‌مخۆرانی ئه‌م گه‌له‌دا نه‌بوونایه ئێستا حاڵی سیاسیمان له ئه‌ڤغانستان و صومال خراپتر ده‌بوو.. ته‌نها یه‌كگرتوو بوو نه‌كه‌وته هه‌له‌ی گه‌وره‌ی شه‌ری ناوخۆوه‌و، هه‌میشه هۆكاری ئاشتی و هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه بوو..
ئه‌م هه‌نده فه‌ریكه نووسه‌رانه‌ش كه سه‌رده‌می گه‌نده‌ڵه‌كانیان به‌چاوی خۆیان نه‌دیوه‌و، به‌راست و چه‌پدا تۆمه‌ت ده‌به‌خشنه‌وه، با كه‌مێك مێژوو بخوێننه‌وه‌و خۆیان له سیاسه‌ت حاڵی بكه‌ن.. با جیاوازی بكه‌ن له نێوان هه‌له‌شه‌یی و ئازایه‌تی، له نێوان ترسنۆكی و سیاسه‌تی ورد‌و دووربینی و خه‌می خه‌ڵك و خاك.. له نێوان كاری جددی و خه‌مخۆری له‌گه‌ڵ یاری به عواطفی خه‌لك و استغلالیان بۆ مه‌رامی تایبه‌ت..
ئاخر زۆر لێیان ناگیرێ چونكه زوربه‌یان ئه‌وه‌نده نوێن نه‌هامه‌تی و رۆژه ناسۆره‌كانی شه‌ری ناوخۆیان نه‌دیوه.. پارچه پارچه‌كردنی كوردستانیان بۆ سێ چوار پارچه نه‌دیوه.. ده‌یان بازگه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێرو سلێمانییان بیرنیه.. ئاگایان له ناوسكی سووتاوی دایكان و باوكانی كوڕكوژراوو بێسه‌رو شوێنه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ نیه.. نازانن ئه‌و هه‌موو باره گرانه‌ی گه‌نده‌ڵی و پاره‌خۆری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ده‌ستێوه‌ردانی حزب له حكومه‌ت و ده‌زگاكانی و دواكه‌وتنی سلێمانی له پێشكه‌وتن و ..تاد ئه‌مانه هه‌مووی كاریگه‌ریی ئه‌و ساڵانه‌ی شه‌ری ناوخۆی نه‌وه‌ده‌كانه..
ئێستا ژیر باش ده‌زانێ ته‌نها له‌یه‌ك شه‌ودا چ هه‌ره‌شه‌و چاوسووركردنه‌وه‌و خستنه ئینزاری پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕه قسه ڕوویدا له‌سه‌ر به‌یانێك، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو فوویان به ئاگردا نه‌كردایه‌و، خۆیان بخستایه به‌لایه‌كی هاوكێشه‌كه‌داو، پاشتریش نه‌بوونایه‌ته سه‌رمه‌شقی ده‌ركردنی ئه‌و به‌یانه هاوسه‌نگ و متوازنه به ئیمزای یه‌كێتی و پارتیشه‌وه، كه هه‌م دووپاتی بوونی گه‌نده‌ڵی و ناحه‌قی و پێویستی چاكسازی ده‌كاته‌وه و، هه‌میش دووپاتی پێویستی تێكنه‌دانی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.. ئه‌گه‌ر ئه‌مان نه‌بوونایه كێ ده‌زانێ ئاقاره‌كه به كوێدا ده‌چوو؟؟ گومانم نیه كه گۆڕانیش له‌ناخه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ریشی نه‌خه‌ن ده‌ستخۆشی له‌و دوو حزبه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان له‌وكاته‌دا.. به‌ڵام كه ئێستا خۆیان هیچ ناڵێن و پرسیشیان به ئۆپۆزسیۆن نه‌كردووه با ئیتر كه‌س له‌بری ئه‌وان مزایده به‌سه‌ر خه‌ڵكیتردا نه‌كات..
ده‌بێ بزانرێ هه‌ر حزبه‌و تێڕوانین و بۆچوون و لێكدانه‌وه‌و هه‌نگاوی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر ڕووداو‌و پێشهاته‌كان.. ئه‌گه‌ر وانه‌بێ ئه‌وه جیاوازییه‌ك نامێنێ له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا، یا له‌نێوان گۆڕان و یه‌كگرتوودا.. گۆڕان ئێستا ئۆپۆزسیۆنه‌و خاوه‌ن ئایدیا‌و بۆچوون و دیدگای خۆیه‌تی بۆ حاڵه‌تی سیاسی و، وا ده‌ریشی بڕی به‌م شێوه‌یه‌ی كه دیمان.. یه‌كگرتووش له‌پێش گۆڕانه‌وه ئۆپۆزسیۆن بووه‌و ئه‌ویش خاوه‌نی ئایدیا‌و بۆچوون و دیدگای خۆیه‌تی بۆ حاڵه‌تی سیاسی و، هه‌ركاتێ زانیبێتی له‌خزمه‌تی خه‌ڵك و وڵاتدایه ده‌ری بڕیوه‌و ده‌ریشیده‌بڕێ.. له‌كاتێكدا گۆڕان پرس و ڕاوێژی به یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ نه‌كردووه له مه‌سه‌له‌یه‌كی وا گرنگ و هه‌ستیاردا -كه مافی خۆیه‌تی- هه‌رچه‌نده باشتر بوو بیكات، به‌ڵام كه نه‌یكردووه نابێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش بكرێت له كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو كه یه‌كسه‌ر باره‌قه‌ڵا بكه‌ن و قسه‌ی تایبه‌تی خۆیان نه‌بێت.. كه به بۆچوونی من لێپرسراوانی گۆڕان ئه‌وه‌نده ژیرن چاوه‌ڕوانی ئه‌مه‌یان نه‌كردووه له‌م دوو حزبه، ئێستا وا هه‌ندێ لاو‌و كه‌سی ساده‌ی دنیانه‌دیده ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌یان هه‌یه..
ژیر‌و عاقل و سیاسه‌تزانان و دنیادیده‌كان له هه‌لوێست و بۆچوون و به‌یاننامه‌و هه‌نگاوه‌كانی كاری یه‌كگرتوو باش تێده‌گه‌ن و ڕێزیشی لێده‌گرن به لێپرسراوانی گۆڕانیشه‌وه، به‌ڵام هه‌رزه‌كارو نه‌ونووسه‌رو كاڵفامه‌كان یا هه‌ندێك هه‌ن كه قین له‌دڵن ئه‌وه ئه‌وانن ده‌بێ ئاسۆی بیری خۆیان فراوان كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و هه‌ڵوێستانه بگه‌ن.. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر تێناگه‌ن یا نایانه‌وێ تێبگه‌ن با ڕێز له‌و بۆچوونانه بگرن تا ڕۆژگار تێ‌یان ده‌گه‌یه‌نێت.
